یادگار سدیق
یادگارسدیق بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕونبین، خاوەنی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی نەوت و گاز لە زانکۆی کۆڤێنتری. خاوەنی کۆمەڵێک کارامەییە لە بەڕێوەبردنی پیشەسازی نەوت و گاز کە لە ڕێگەی توێژینەوەکانەوە پەرەی پێدراوە، لەوانە گرێبەستی نەوت و داریی نەوت، بەڕێوەبردنی پڕۆژە، بەڕێوەبردنی مەترسی، بەڕێوەبردنی ژینگە و بەڕێوەبردنی تەندروستی و سەلامەتی کار.
فریا کالێ
فریا کالێ بەڕێوەبەری پێشووی ڕێکخراوی ڕونبین. لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی MBA لە زانکۆی فینێکس لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا بەدەستهێناوە، ساڵانێکی زۆرە لە بواری بەڕێوەبردن کاردەکات.
دکتۆر یادگار احمد
دکتۆر یادگار ئەحمەد دکتۆرای لە ڕووبارە سنوربڕەکاندا بە دەست هێناەوە لە زانکۆی دوندی، سکۆتلەندا لە ساڵی ٢٠٠٥، و بڕوانامەی LL.B (Hon) لە AIKOL لە زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی (IIUM)، سێلانگۆر، مالیزیا لە ساڵی ٢٠٠٢ بە دەست هێناەوە.
لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٦/٢٠١٧، دکتۆر یادگار ئەحمەد خولێکی تری بڕوانامەی بە ناوی دیپلۆمی دەرچووان لە یاسا (GDL) لە زانکۆی بیرمینگهام سیتی لە ساڵی ٢٠١٧ وەک خولێکی دەستڕاگەیشتن بۆ خولی پیشەی یاسایی LPC تەواو کرد. مامۆستای یاسایە (بە مۆڵەت) لە زانکۆی کۆیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دکتۆر یادگار شارەزایی دەربارەی یاسا و سیاسەتی نێودەوڵەتی و بەراوردکاری نەوت، یاسای بازرگانی، یاسای نیشتمانی و نێودەوڵەتی ئاو، ڕێکخستن و سیاسەت، و مافی مرۆڤدا هەیە.