ڕاپۆرتی بلومبێرگ
وەرگێڕانی یادگار سدیق گەڵاڵی
سەڵتەنەتی عەمان ئامانجیەتی کۆگای ئەمبارکردنی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا دروست بکات. دوای ئەوەی حەوت ساڵ لە مەوبەر پرۆژەکەی ڕاگەیاند.
کۆمپانیای تانکەر ترمیناڵێ عەمان نزیکە لە تەواوکردنی ٨ کۆگای ئەمبارکردنی نەوتی خاو بۆ پاڵاوگەیەکی نزیک شاری دەقم لەسەردەریای عەرەب.کارەکانی دروستکردنی ئەمبارەکان لەبەرەوپێشچوونی بەردەوامدایە تاوەکو لەلایەن بازرگان و کۆمپانیاکانی نەوتەوە بەکاربێت. توانای ئەمبارکردنی دەقم بۆ ٢٨ ملیۆن بەرمیل بەرزدەبێتەوە، بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای کۆمپانیای ئۆ تی تی سی ئۆ OTTCO .
تێرمیناڵی رآس المرکز دەتوانێت ببێت بە ئەڵتەرناتیڤ بۆ بازرگانەکانی وزەو هەناردەکارانی نەوت کە دەیانەوێت خۆیان لەگەرووی هورموز ببوێرن. ئەو خاڵەی کەتەنگژەو کێشەی زۆری هەبووە لە چەند ساڵی ڕابووردوودا لە ناو ئەوکێشەانەشدا دەست بەسەرداگرتن بەسەرکەشتییە نەوتییەکان نموونەیە.
ئەم داموو دەزگایەی عەمان دەکەوێتە دووری ٩٦٦کیلۆمەتر لەڕێڕەوی ئاوی.
بەندەری فوجەیرەی وڵاتی ئیمارات کە تاوەکو ئێستا گەورەترین ناوەندی ناوچەکەیە توانای ئەمبارکردنی بازرگانی ١٤ ملیۆن بەرمیلی هەیە و کەمتر لە ١٠٠ کیلۆمەتر دورە لە گەروی هورمزەوە.
ئالان گێڵدەرجێگری سەوۆکی پاڵاوگەو کیمیاوی بازاڕی نەوت لە کۆمپانیای ڕاێژکاری وود ماکێنزی دەڵێت “ئەمباری نەوتی خاو کە لەتوانایدا بێت هەموو لایەک بەکاری بهێنێت و بەهەردوو ئاراستەی رۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا بڕوات بەدڵنیای شتێکی باشە”. عێراق و کوەیت بەیەکەوە هاوبەشن لە بەرهەمهێان لە پاڵاوگەکەدا. لەوانەیە دوقم ببینن وەکو شوێنێکی سەرنج ڕاکێش لەدەرەوەی کەنداو تاوەکو نەوتەکانیانی تیا پارک بکەن .
کێشەی ئەمباری نەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید١٩ وە لە مانگی ئازار و نیساندا دروست بوو لە دەرئەنجامی کەمبوونەوەی بێ وێنەی خواست لەسەر نەوت. بازرگانەکان و بەرهەمهێنەکانی نەوت روبەڕوی کێشەی دەست نەکەوتنی ئەمبار بوونەوە بۆ ئەونەوتەی کەخواستی لەسەر نەبوو. لەگەڵ ئەوەی هەندێ پەنایان بۆ بەکارهێنانی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان برد وەکو ئەمباری کاتی تاوەکو نەوتەکەیانی تیا هەڵبگرن.
هەر لەوماوەیەدا تێرمێناڵەکانی فوجەیرو لە ئیمارات ناچاربوون کە داوای ئەمبارکردن رەد بکەنەوە لەبەر ئەوەی هیچ شۆێنێکیان نەمابوو بۆ ئەمبارکردن.رۆبن مێڵز دامەزرێنەری کۆمپانیای قەمەر ئەنێرجی کە بنکەی سەرەکی لە دوبەیە لەوبارەیەوە دەڵێت” دەقم ئەو فرسەتەی لەکیسدا بەهۆی پلانی کارکردنەوە و تەواو نەبونی کارەکانەوە”. وەهەروەها دەڵێت: ئەمساڵ دارایی ئەمبارەکان و داهاتەکان زۆر باشە. هەرچەندە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ئاسایشی کەشتیەوانی لە گەروی هورمزدا جێی نیگەرانی بووە و چەند کەشتیەکی نەوت هەڵگر هێرشی کراوەتە سەر.
بەکرێ گرتنی تەنکەر و کۆگاکان داهاتی زیاتر بۆ سەڵتەنەی عەمان دابین دەکات. لەکاتێکدا ئابوریەکەی بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆس و دابەزینی نرخی نەوتەوە لێی دراوە. کورت هێنان لە بوجەدا هەڵکشاوە بۆ ١٧% و حکومەت داوی هاوکاری لەوڵاتانی تری کەنداو کردووە.
حەوت ساڵ :
کاتێک کۆمپانیای ئۆ تی تی سی ئۆ OTTCO لەساڵی ٢١٠٣ دا پرۆژەکەی ئاشکراکرد ڕایگەیاند، پرۆژەی راس المرکز لەکاتی تەواوبونیدا توانای ئەمبارکردنی ٢٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی دەبێت. بەمەش ١٥ جار لە توانای فوجەیرە زیاترە. بەڵام کۆمپانیاکە و کۆمپانیای دایکیش ئۆ کیو OQ هیچ وەڵامێکیان بۆ بلومبێرگ نەبوو کە ئایا ئێستاش هەر ئەوە ئامانجەکەیە یان نا.
بریارە پاڵاوگەی دەقم هەشت تەنکەری ئەنبارکردنی بەتوانای ٥,٧ ملیۆن تا چارەکی یەکەمی ٢٠٢١ تەواو بێت.
تا ئێستاش پلانی کۆمپانیای OTTCO بۆ کێڵگەو کۆگا مەزنەکەی ئەمبارکردن بەدوای هاوبەشی ئابوری دا دەگەڕێت، لەگەڵ پەیداکردنی کۆمپانیا بۆ حجز کردنی کۆگاکان.
جگە لە پاڵاوگەکە عەمان لە قۆناغی یەکەمدا لەو ناوچەیەی راس المرکزی لێ یە و لە ناچە ئابورییە تایبەتەکەی دەقم دا نزیکە ٣٥٠ ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی کردووە . نزیکری سێ لەسەر چواری ئە و بڕە لەڕێگەی بانکی ژێرخانی ئاسیاوە بووە، ٩٠% ی هەناردەی نەوتی عەمان بۆ چین بووە لە مانگی ئایاردا.
لەم کاتەداعەمان و دەقم ڕوبەڕوی ئاڵانگاری گەورە بونەتەوە بەهۆی کۆڤید ١٩ دەقم داخراوە بۆ ماوەی ٣ هەفتە لە بەرواری ١٣/٦/٢٠٢٠ وە پلانی کارکردنی لە پرۆژەکەدا دژوار و ئاڵۆزکردووە.