ڕۆژی ٢٠٢٠/٥/٦ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق موستەفا کازمی وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مایک پۆمپیۆ پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیری نوێ کرد، پاش ئەوەی متمانەی پێدرا لەلایەن پەرلەمانە وە . هەر لە راگەیاندنەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، تاوتوێی ئەوەیان کرد کە حکومەتی نوێ کاری قورسی لەبەردەمە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ریفۆرم و ڕوبەڕوبونەوەی کۆڤید١٩ و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
وەکو هاوکارییەک بۆ حکومەتە نوێ وڵاتە یەکگرتووەکان ١٢٠ ڕۆژی تری دا بە عێراق بۆ هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە .
شایانی باسە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند کە وڵاتەکەی دەکشێتەوەلە ڕێکەوتنی نەوەوی ئێران. و بڕیاری گەمارۆ خستنە سەر ئێرانی دا و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.بڕیارەکە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و کرینی نەوت و غازی دەگرێتەوە.
لە و کاتەوە مۆڵەت بە عێراق دەدرێت و ماوەی هاوردەکردنی گازی لە ئێرانەوە بۆ درێژدەکرێتەوە.
عێراق گرێبەستی هاوردەکردنی گازی لەگەڵ ئێران هەیە بۆ ویستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا بە بڕی ٢٨ ملیۆن مەتر سێجا و لە هەندێ وەرزیشدا زیاد دەکات بۆ ٣٥ ملیۆن مەتر سێجا بە نرخی ١١,٢٣$ بۆ هەزار مەتر سێجا. ئەم نرخە چەند جار زیاترە لە نرخی ستانداردی جیهانی بۆیە گومان دەکرێت لەوەی گەندەڵیەکی زۆر لە گرێبەستەکاندا کراوە.
ڕاپۆرتی پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزم دەڵێت “عێراق ڕۆژانە ٢٫٥ ملیار پێ سێجا گاز بەفیرۆ دەدات و دەسوتێنێ” کەچەند جار لەوبڕە زیاترە کە هاوردەی دەکات. پێشتر وتە بێژی وەزارەتی کارەبا بە کەناڵی سکای بەریتانی راگەیاندووە ئێستا ناتوانین گاز لەئێران نەگرین ،بەوەستانی هاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە ١٢٠٠ میگاوات بەرهەمی کارەبا لەدەست دەدەین .
لەساڵی ٢٠١٣ وە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە کە کار دەکەن بۆ سوودوەرگرتن لەو گازەی کە لە گەڵ نەوتدا دێتە دەرەوە لەکاتی بەرهەمهێناندا، بەڵام بەهۆی کێشەی گەندەڵیە وە تائێستا ئەوکارە نەکراوە.