ڕاپۆرتی ژمارە ١٣ی رێکخراوت روونبین سەبارەت بە “بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ئاستی بەرهەم، پشکی کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەرهەم و داهات ، پشکی حکومەتی هەرێم لە بەرهەم و داهات” بڵاوکرایەوە.
ئەم ڕاپۆرتە یادگار سدیق گەڵآڵی بۆ روونبین ئامادەیکردووە ،لە دووبەش پێک هاتووە:
بەشی یەکەم : باسی گرنگی روونیبینی (شەفافییەت) و بەرپرسیارێتی دەکات لە گەڵ کێشەکانی بەردەم بەرپرسیارێتی هەرێم. پاشان جۆرەکانی گریبەستی نەوتی روون دەکاتەوە لەگەڵ گرێبەستەکانی نەوتی هەرێم و چۆنییەتی دابەش کردنی پشکەکان بەپێی گریبەستەکان.
هەروەها باسی کێڵگەی نەوتی قۆناغەکانی کێڵگە یەکی نەوتی و بیرە نەوتییەکان جۆری بیرەکانیش بەکورتی باس دەکات
لە بەشی دوودا؛ زۆر بەوردی لەسەر کێڵگە بەکێڵگەی نەوتی هەرێم دەوەستێت. زانیاری ورد لەسەر کێڵگەکان و بیرەنەوتییەکان، بەرهەمی کێڵگەکان هەریەکەو بەجیا شی دەکاتەوە.
جیاواز لە لێکۆڵینەوەکانی تر نرخی نەوتی کێڵگەکان و بەرهەم و داهاتی هەرکڵێگەیەک بەجیا شی دەکاتەوە لە گەڵ پشکی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لە بەرهەم و داهات جیا دەکاتەوە.
لە کۆتایشدا بەراوردی نرخی نەوتی هەولێر و بەغدا دەکات لەگەڵ جیاوازی داهاتەکاندا.
بۆ داگرتنی لێکۆڵینەوەکە لێرە کرتە بکە