لێکۆڵینەوی چالاکییە نەوتییەکان (داهات و بەرهەم)ی نەوتی ساڵی ٢٠٢٣ ی هەریمی کوردستان پێش و دوای وەستانی هەناردەی نەوت. لێکۆڵینەوەیەکی شیکارییە تایبەت بە روونبین کە یادگار سدیق گەڵاڵی کردویەتی بۆ یەک بەیەک کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە پێشەکی ئەم لێکۆڵینەوەدا دەڵێت:
لە سۆنگەی هەستکردنمان بەگرنگی و پێویستی شەفافییەت و رۆڵ و کاریگەری لە سەر درووستکردنی ژینگەیەکی تەندرووستی کار و متمانە لە نێوان هاووڵاتی و حکومەتدا ، ئێمە وەکو ڕیکخراوی روونبین لەبواری شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت لە ماوەی ٧ ساڵی رابووردوودا هەوڵمانداوە وەکو بەشێکی سەرەکی لە کارەکانمان بەشداری کەریگەر و چالاک بین لە بنیاتنانی بنەماکانی شەفافییەت لە بواری نەوت و گازی هەرێمدا. لە ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکانماندا بە زمانێکی سادە و دوور لە ئاڵۆزی تیشکمان خستووەتە سەر ئەو لایەنانەی کە لە سێکتەری نەوتدا لە تاریکیدان، کیشەکانی ئەم سەکتەرە گەنگەشە بکەین و پرسیاری جدیان لەسەر بووروژێنین و بەپێی توانا رێچارەیان بۆ دابنێین
-
لە ماوەی٧ ساڵەی ڕابووردوودا ١٠ راپۆرتی بنکۆڵکاری و لێکۆڵینەوە و چەندین وتارو بابەتی جدی و چاوپێکەوتنی میدیایمان لە سەر سەکتەری نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەوهیوایەی توانیبێتمان بەشێک لەوبۆشاییەی لەم بوارەدا هەیە پربکەینەوە و بتوانین خزمەتێک بە پرسی شەفافییەت و گەیاندنی زانیاری بەهاووڵاتی بکەین کە کرۆکی حوکومڕانی درووست شەفافییەتە.
یادگار سدیق گەڵاڵی لەپءشەکی ڕاپۆرتەکەدا دەڵێت: لەم ڕاپۆرتەدا کە لێکۆڵینەوەی ١١ هەمینمانە، هەوڵ دەدەین چالاکی یەک بەیەکی کێڵگە نەوتییەکان شیبکەینەوە. هەر لە بەرهەم هێنانی نەوت تا فرۆش و داهاتی نەوت چ بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان یان حکومەتی هەرێم، لە پێش وەستانی هەناردەی نەوت لەڕیی بۆرییەوە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ ، پاشان دوای وەستانی هەناردەو دەستپێکردنەوەی بەرهەم و فرۆشتنی لە ناوخۆدا. لەم ڕاپۆرتەدا :
-
ئاستی بەرهەم و فرۆشی نەوت لە چارەکی یەکەمی ساڵ تا وەستانی هەناردە وکۆی ئەوپارەیەی لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە وەرگیراوە تا کاتی وەستانی هەناردە لەڕێی بۆری عێراق- تورکیا لە ٢٥ی ئاز اری ٢٠٢٣ دەخەینە روو.
-
چالاکییە نەوتییەکان دوای وەستانی هەناردە و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، فرۆشی ناوخۆ ، ئاستی بەرهەم لە قۆناغە جیاکاندا شیدەکەینەوە.
-
هەروەها دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، فرۆشی ناوخۆ ، ئاستی بەرهەم، لەگەڵ
-
کۆی ئەوپارانەی بەشێک لە کۆمپانیا نەوتییەکان لە ماوەی ئەو سآڵەدا وەریان گرتووە هەڵدەسەنگێنین. •
-
بەراوردی نرخی فرۆشی نەوتی هەرێم پێش و پاش وەستانی هەناردە لەگەڵ نرخی نەوتی جیهانی و سۆمۆ دەکەین
. ئەم ڕاپۆرتە بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستماندابووە بۆ ١١ کێڵگەی نەوتی هەریم و شیکردنەوەی ڕاپۆرتی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆریان راپۆرتی وەرزیان هەیە، راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیت کە راپۆرتی ووردبینیکراوی بەرهەم و داهاتی نەوتی هەرێمە لە پێش وەستانی هەناردە، کە بەداتای فەرمی حکومەتی هەرێم ئەژمار دەکرێت ،راپۆرتی چاودێری دارایی عێراق بۆسەکتەری وزەی هەرێم وەسەرچاوەی تری متمانە پێکراوی جیهانی نووسراوە.
پێمان باشتر بوو کە راستەوخۆ زانیاریمان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان یان حکومەتی یهەرێم وەربگرتایە، چوونکە ئەمە خزمەتی زیاتری چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراتی دەکات کە شەفافیەت بەشیکە لەو بنەمایانە و هەروەها خزمەت بە مافی هاووڵاتی دەکات، بەڵام بەداخەوا هیچ داتایەکی فەرمی راستەوخۆی حکومەتمان بەردەست نەکەوت.
بەپێی ئەوشیکردنەوەی بۆ بەرهەم و داهاتی کێڵگەکانی هەرێمان کردوە دەگەینە ئەو دەرەنجامەی کە بە تێکڕا هەرێمی کوردستان رێژەی 60٪ی کۆی داهاتی بۆماوەتەوە ، چونکە خەرجی گواستنەوەی لەسەر نییە بەڵکو نەوتەکە لە خاڵی بارکردنی کێڵگەکەوە دەفرۆشێت. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیا نەوتییەکان پشکەکانیان لە نێوان 36٪ بۆ 40٪ کۆی داهات یان بەرهەمی کێڵگەکە. بەوپێ یە تەنها لەداهاتی ئەم کێڵگانەی ئەم 11 کۆمپانیایە کاری تێدا دەکەن زیاتر لە 1ملیار و 400 ملیۆن دۆلار داهاتی حکومەتی هەرێم بووە لە 2023 دا. ئەمە جگە لەو کێڵگانەی داهات و بەرهەمیان ئاشکرا نەکراوە و ئێمەش نەمانتوانیوە هیچ زانیارییەکمان لەسەریان دەستبکەوێت.
پوختەی ئەوپارانەی 11کۆمپانیای نەوتی لە 8 کێڵگەی بەرهەم هێنی نەوتی هەرێم وەریان گرتووە لە ماوەی ساڵی 2023 دا کە بەسەریەکەوە 936ملیۆن و 190 هەزار دۆلاریان وەرگرتووە. بەیەکەوەرێژەی 60٪ی بەرهەمی نەوتی هەرێم بەرهەم دەهێنن.
لە چارەکی یەکەمدا کۆمپانیاکان بە کۆمپانیای کاریشەوە بڕی 515.7ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە و لە دوای وەستانی هەناردەش کۆمپانیاکان بڕی 420ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.
بەپێی بەدواچوونی ئێمە بۆ کێڵگە بەکێڵگەی نەوتی و شیکردنەوەی داتاکان لە چارەکی یەکەمی 2024 دا ئاستی بەرهەمی کێڵگەکان بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە ، هەندێ کێڵگە وەکو تاوکی، خورمەڵە، شێخان و سەرسەنگ گەشتونەتە ئاستی چارەکی یەکەمی ساڵی 2023.
وەکۆی بەرهەم زیاتر لە ٨٠٪ی پێش وەستانی هەناردە بەرزبووەتەوە.
داگرتنی دەقی ڕاپۆرتی چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٣ دا