بڕیاری دادگای نێوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتیی ICCکە لە بەرواری ٢٠٢٣/٢/١٣ دەرچووە پێک هاتووە لە ١٩ بەش و لە دووتوێی ٢٧٧ لاپەڕە. ئەم بڕیارە وەکو هەواڵ لە شەوی ٢٥/٢٤ ی ئازاردا، دزەی پێکرا بۆ ڕاگەیاندنەکان و لە سەرلەبەیانی ٢٥ی ئازارەوە بووە هۆی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم . تا ئێستاش دوای ئەوەی رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە لەگەڵ هەرێم لەسەر هەناردەکردنی نەوت بەڵام هێشتا هەناردە لەرێی تورکیاوە دەستی پێ نەکردووەتەوە.
بڕیارەکە ی دادگای ناوبژیوانی بە پێشەکی داواکە دەست پێ دەکات، پاشان لایەناکانی داواکە تاوەکو ڕێکەوتنی ناوبژیوانی و یاسای حوکم پێکردنی … لە کۆتایدا بە بریاری کۆتایی کۆتایی دێت.
ئەم بڕیارە دوای ئەوەی ئیستا لە بەردەستە گرنگە هەڵسەنگاندنی وردی لەسەر بکرێت لە لایەن کەسانی پسپۆڕی یاساییەوە (پسپۆڕانی یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی و ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە) بەشێوەیەکی بابەتیانە، دوور لە سۆز و رای پێشوەختە.
بۆ داگرتنی دەقی بڕیاری دادگای نێوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتیی ICC بە ئینگلیزی لەم لینکەی خوارەوە کرتە بکە:
Original-pdf-iraq-v-turkey-icc-case-no-20273-agf-zf-ayz-elu-final-award