روونبین
بەپێی ئەو زانیاریانەی رێکخراوی روونبین دەستی کەوتووە لەو کۆمپانیایانەی بەدواداچوون بۆ جوڵەی کەشتییە نەوتییەکان لە بەندەرەکانی جیهان دەکەن و هەروەها زانیاری لە کڕیارەکانی نەوت و خاوەن بەرژەوەندییەکان کۆ دەکەنەوە، دوای راوەستانی هەناردە لە کێڵگەکانی باکور و هەرێمی کوردستانەوە ، عێراق لە بەرواری ١ی نیسان تا وەکو دوێنێ ٧ی نیسان کۆی ٢٦ ملیۆن و ٨٣٨ هەزار و ٨٢٠ بەرمیلی لە بەسرەوە بارکراونەتە ناو کەشتییە نەوتییەکان کە چین لە سەرەوەی لیستکەیە ٧.٧ ملیۆن بەرمیل نەوتی بەسرەی بارکردووە و هیندستان بەپلەی دووەم دێت وەک لە خشتەکەدا دیاریکراوە.
ئەم ژمارانە ئاماژەی ئەوەیە عێراق هەوڵدەدات ئەو بۆشاییەی بە هۆی وەستانی هەناردەوە لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە وەستاوە لە باشورەوە پڕی بکاتەوە.
داگرتنی فایل- ڕێکخراوی ڕوونبین -هەناردەی بەسرە