روونبین
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەوڵی رۆیتەرز وەزارەتی وزەی تورکیا ڕایگەیاند، لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانی لەمێژینەی پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوت لە باکوری عێراقەوە لە ڕێگەی تورکیاوە، لەلایەن ژووری بازرگانی نێودەوڵەتییەوە فەرمانی پێکراوە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەنقەرە بکاتەوە.
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی وزەی تورکیا دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، دادگای نێودەوڵەتیی بڕیاری لە بەرژەوەندی عێراق لەو دۆسیەیەدا داوە. لە بەیاننامەکەی تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە کە دادگای ناوبزیوانی نێودەڵەتی ICC دانی بە زۆرینەی داواکارییەکانی تورکیادا ناوە، بەبێ ئەوەی باس لەوە بکات کە داوا لەعێراق کراوە چەند قەرەبوو بدات.
دۆسیەکە پەیوەندی بە داوای عێراقەوە هەیە کە تورکیا ڕێککەوتنێکی هاوبەشی پێشێل کردووە بە ڕێگەدان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا لە ساڵی 2014.
بەغدا هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بە نایاسایی دەزانێت.
سه ڕچاوه یه کی ئاگادار له دۆسیه که به ڕۆیته ڕز-ی ڕاگه یاند، دادگای نێوده وڵه تیی ڕۆژی پێنج شه ممه له به ڕژه وه ندی عێراق بڕیاریدا ولە بڕیارەکەدا هاتووە کە تورکیا زیانه کانی په یوه ست به گواستنه وه ی نه وتی حکومه تی هه ڕێم له ڕێگه ی بۆریی هه نارده کردن و ئه و داشکاندنه ی که نه وتی حکومه تی هه ڕێم پێی فرۆشرا، بداته عێراق.
بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە تورکیا لە داواکارییەکی بەرامبەردا سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی عێراق پارەی توانای گواستنەوەی بۆرییەکە بدات.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو بڕە پارەیەی کە تورکیا قەرزاری عێراقە، پێش سوود نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
ڕۆژی شەممە عێراق هەناردەی نەوتی خاوی بە بڕی 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی کوردستان و باکوری کەرکوك ڕاگرت.
وەزارەتی وزەی تورکیا لە یەکەم بەیاننامەی فەرمیدا سەبارەت بەو پرسە ڕایگەیاندووە کە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان لە کۆی پێنج داواکاریی عێراق چوار داواکاریی ڕەتکردەوە.
وەزارەتەکە بەبێ ئەوەی بڕی قەرەبووەکە ئاشکرا بکات، وتی: “(ICC) فەرمانی بە عێراق کردووە قەرەبووی تورکیا بداتەوە”.
دوای بڕیارەکە نزیکەی 450 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوتی خاو کە دەکاتە نیو لەسەدی دابینکردنی نەوتی جیهانی بۆ تورکیا لە هەرێمی نیمچە سەربەخۆی کوردستان و کێڵگەکانی باکوری کەرکوکەوە دوای ئەو بڕیارە ڕاگیرا.
وه زاره تی تورکیا ڕایگه یاند: ئه م دۆسیه یه له ڕاستیدا ڕه نگدانه وه ی ناکۆکی نێوان حکومه تی ناوه ندی عێراق و ئیداره ی هه ڕێمی کوردی عێراقه .
ئاماژەی بەوەشکردووە، تورکیا ئامادەیە مەرجەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکات، هەروەها بەشداری بکات لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی لەنێوان لایەنە ناکۆکیەکاندا.
کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم لە دۆخێکی نادیاردا ماونەتەوە و بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستانیش مەترسی لەسەرە، چونکە بڕیارە وەستانی بۆرییەکە بەردەوام بێت تاوەکو ئەنقەرە و بەغدا و حکومەتی هەرێم دەگەنە یەکلاییکردنەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن
سەرچاوەی هەواڵی ڕۆیتەرز: https://www.reuters.com/world/middle-east/turkey-says-iraq-was-ordered-pay-compensation-ankara-arbitration-case-2023-03-28/