روونبین
کۆمپانیای دی ئێن ئۆDNO کە کۆمپانیایەکی نەوت و غازی نەرویجییە، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٩ ڕایگەیاند کە دەستی بە داخستنی کێڵگە ی نەوتی تاوکی وفیشخاپور کرد کە دووکێڵگەی نەوتین کۆمپانیاکە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەی دەبات.
وەستانی بەرهەم هێنان و داخستنی کێڵگەکە دوای چوار ڕۆژ لە ڕاگرتنی بەشێوەیکی کاتی بوو لە هەناردەکردن لەرێی هێڵی بۆری عێراق-تورکیا بۆ بەندەری جەیهان. وەستانی هەناردەکردن لە دوای بڕیارێکی ناوبژیوانی بوو کە لە بەرژەوەندی عێراق لە دژی تورکیا درا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی کوردی بەبێ ڕەزامەندی بەغدا.
لە رۆژی ٢٥ی ئازارەوە کۆمپانیای دئ ئێن ئۆ DNO ئاراستەی بەرهەمهێنانی نەوتی گۆڕی بۆ تەنکەرەکانی ئەمبارکردن بەڵام وەک پێشتر کۆمپانیەکە ئاماژەی پێ کرد توانای ئەمبارکردنی سنوردارە.
بەرهەمی کێڵگە کانی تاوکێ و فیشخاپورر لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە تێکڕا ١٠٧ هەزار بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا، کە دەکاتە چواریەکی کۆی هەناردەکردنی کوردستان. شەوی ڕابردوو بەرهەمهێنانی کێڵگەی فیشخاپور ڕاگیرا و پلان دانرا بۆ دواخستنی چاکسازی. داخستنی بەرهەمهێنانی تاوکێ دەستیپێکردووە بەڵام بەهۆی فراوانی ئەو رووبەرەی کە بیرە نەوتییەکانی تێدایە، نزیکەی یەک رۆژ دەخایێنێت بۆ ئەوەی بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی تاوکێش دابخرێت.
بێژەن رەحمانی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانی دی ئێن ئۆ وتی: “بەداخەوە بەم ئاستە گەیشتووەکە لە کاتێکی ناسکدا یە کە بازاڕە داراییە جیهانییەکان پێێداتێدەپەڕێت لە ئەگەری بەردەوامی پچڕانی دابینکردن کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت “.
پێش داخستنی هێڵی بۆریی عێراق-تورکیا ئاستی هەناردە لەرێی بۆرییەکەوە ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی کوردستان و ٧٠ هەزار بەرمیل نەوتی د کەرکوی پێدا تێ دەپەڕی بۆ هەناردەکردن لە رێی دەریای ناوەڕاستەوە.
- لینکی هەواڵکە لەسایتی دی ئێن ئۆ بە زمانی ئینگلیزی: https://www.dno.no/en/investors/announcements/dno-starts-shutdown-of-kurdistan-oilfields-as-pipeline-closure-continues-2023-03-29/