لەپێگەی Middle East Eye ەوە
- توركیا هەڵە نەبووە لە گواستنەوەی نەوت، چونكە هەرێم قەوارەیەكی شەرعیە.
- هیچ پارەیەك لەگیرفانی ئەنقەرە دەرناچێت چونكە دەبێت هەرێم بیدات
- بەغداد نایەوێت نوێنەری هەرێم بەشداربێت لەدانوستانەكانی لەگەڵ توركیا.
پێگەی میدل ئیست ئای Middle East Eyeبەریتانی دەڵێت : كاتێك دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا بەوەی ئەنقەرە پێشێلی گرێبەستەكەی كردووە بە بازرگانیكردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و بریاریدا (ملیارك و 400 ملیۆن دۆلار)قەربو بداتەوە بە عێراق، بەغداد بەخێرایی سەركەوتنی ڕاگەیاند.
وەزارەتی نەوتی عێراق ستایشی بڕیارەكەی دادگای كرد, و بەرپرسانی عێراقیش بەخێرایی لێدوانیان بۆ راگەیاندنەکان دا، توركیاش هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراقی لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە لە بەندەری جەیهانەوە ڕاگرت، کە کە لەسەدا نیوی دابینکردنی نەوتی جیهان پێک دەهێنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوە خۆرئاوایی و توركیە ئاگادارەكان لەدۆسیەكە، قسەیەكی جیاواز دەكەن. سەرچاوەیەكی خۆرئاوایی ئاگادار لەدۆسیەكە دەڵێت: عێراق بە ئارەزوی خۆی دەتوانێت ئاهەنگ بگێڕێت، بەڵام بەدڵنیایی پارێزەرەكەیان بێكاردەبێت چونكە ئیشەكەی شكستخواردووە. بانگەشەی پێشێلكردنی گرێبەستەكە دەكەن لە پێنج بواردا: عەمباركردن، گواستنەوە، بەكارهێنانی تایبەتی و داواكاری گەیشتن و باركردن، توانیان تەنها لەداواكاری باركردندا بیبەنەوە.
وا تەماشای ئەو پرسەی دادگا دەكرێت كە ئاستنەگێكی یاسایی بێت، كە جیاوازە لەگەڵ مململانێی بازرگانی لەسیاسەتی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، عێراق دەڵێت یەكێك لەپێكهاتەكانی، مۆڵەتی ڕاستەوخۆی نیە بۆ فرۆشتنی نەوت لەڕێی بۆریەوە، وەك ئەوەی ئەنقەرەو هەولێر لەساڵی (2013)لەسەری ڕێككەوتون.
هیچ لا برا وە نەبووە
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش کردووە، دادگاكە یەكلایكردووەتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەزگایەكی سەربە حكومەتی عێراقە، ئەوەش مانای وایە قەوارەیەكی شەرعیە بەگوێرەی گرێبەستی بۆری عێراق-تورکیا (ITP). بۆیە توركیا هەڵە نەبووە لە عەمباركردن و گواستنەوەی نەوت بەڕێنمایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، داواكارییەكەشیان بەقەرەبوكردنەوەی لەبارەی زیانەكانی پەیوەست بە بەكارهێنانی تایبەت، ڕەتكراوەتەوە، داوای قەربوكردنەوەی تەواوی داهاتەكانی فرۆشتنی نەوت و زیانەكانیانشیان كردووە.
هەمان سەرچاوە دەڵێت، دادگاكە بڕیاریداوە كە توركیا پێشێلی گرێبەستەكەی كردووە, تەنها لەباركردنی بارهەڵگرەكان بەو نەوتەی كە گوازراوەتەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی بەپێی ڕێنمایەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی هەمواری (2010 ) لە بۆری عێراق-تورکیا (ITP) ڕونیدەكاتەوە، تەنها وەزارەتی نەوتی عێراق و دامەزراوەی سۆمۆ دەسەڵاتی شەرعیان هەیە بە دەركردنی فەرمان بە باركردنی نەوت.
بەهۆی ئەو پێشێلكارییەوە، دادگا هەڵسەنگاندنی كردووە لەبارەی ئەوەی ئاخۆ ئەنقەرە باجی زیاتری گواستنەوەی بەسەر عێراقدا سەپاندووە، لەگەڵ ئەگەری بەدەستهێنانی نەوت بەنرخێكی كەمتر بەشێوەیەكی نایاسایی لەسەر ئەو بنەمایە فەرمانی لەبەرژەوەندی بەغداد دەركردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا دادگا فەرمانیكردووە (50%) زیانی داهاتەكان لەنەوتە داشكێنراوەكە بخرێتە ئەستۆی حكومەتی عێراق، بەوپێیەی حكومەتی هەرێم دەزگایەكی سەر بەو حكومەتەیەو سودی لە فرۆشتنی نەوت و بەكارهێنانی وەرگرتووە لەخەرجیەكانی دەوڵەتدا.
سەرچاوەیەكی تری خۆرئاوایی دەڵێت: مەسەلەیەكی تر كە بەغداد نایەوێت قسەی لەبارەوە بكات، داواكاری توركیایە لەبارەی كۆمەڵێك پرسی پەیوەست بە بۆرییەكە و باجی گواستنەوە، كە ماوەی چەند دەیەیەكە نەدراوە، دادگاگە نزیكەی (600)ملیۆن دۆلاری وەك مافی توركیا زامنكردووە.
بەوتەی سەرچاوەكە، داواكارییەكانی توركیا قورسایەكی زیاتریان دەبێت كاتێك نرخی سودەكانی دەچێتە سەر بەوپێیەی بۆ ساڵانێكی دورودرێژ دەگەڕێتەوە، بەڵام داواكارییەكانی عێراق تەنها بۆ (2014-2018) دەگەڕێتەوە، كە هیچ سودێكی زیادەی ناچێتە سەر.
لەكۆتایدا بەغداد تەنها چەند سەد ملیۆن دۆلارێك وەردەگرێت كە سەركەوتنێكی بەتاڵە و ناكرێت هیچ لایەك بەسەركەوتوو دابنرێت. تەنانەت دادگا لە بڕیارەکەی دا هاوڕایە کە ناتوانرێت هیچ کام لە لایەنەکان بە براوە ئەژمار بکرێت.
سەرچاوەیەكی توركی ئاگادار دەڵێت: لەكۆتایدا هیچ پارەیەك لەگیرفانی ئەنقەرە دەرناچێت، لەبەر ئەوەی ڕێككەوتنی (2013)ی نێوان هەرێم و ئەنقەرە بڕگەی قەربوكردنەوەی تێدایە، هەر قەرەبویەک بدرێت بەحكومەتی عێراق، حكومەتی هەرێم دەیدات كەئەویش لایەنێكی عێراقیە.
ئەم پەرەسەندنە گرژییەکانی نێوان تورکیا و حکومەتی هەرێم بەرزکردووەتەوە بەو پێیەی حکومەتی هەرێم لە بنەڕەتدا خزمەتگوزارییە حکومییەکانی لە ڕێگەی داهاتی نەوتەوە بەڕێوەدەبات، کە ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 5.7 ملیار دۆلار بووە.
هەروەها دادگای فیدراڵی عێراق ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا کە یاسای ڕێکخستنی پیشەسازی نەوت لە کوردستانی عێراق نادەستوورییە، داواش دەکات دەسەڵاتدارانی کورد بەرهەم هێنانی نەوتە خاوەکانیان ڕادەستبکەن.
بەرپرسانی توركیا پێشبینی دەكەن لایەنە پەیوەندارەكان(عێراق و توركیاو هەرێم) بگەنە ڕێككەوتن و هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە.
بەرپرسێكی توركی ئاگادار دەڵێت، توركیا دەیەوێت پرسەكە درێژە بكێشێت، دوای ئەوەی بۆی دەركەوتووە چارەسەركردنی دۆسیەكە لەگەڵ عێراق چاوەڕوانكراونیە، بەهۆی ئەوەی بەغداد نایەوێت نوێنەری هەرێمی كوردستان بەشداری دانوستانەكان بكات.
بەرپرسە توركەكە وتوشیەتی: پێشنیازمان بۆ بەغداد كرد سیستمێكی پێشكەوتویان بۆ ئیدارەدانی ئاو و ئاودێری و بەنداو بە تێچوی (5)ملیار دۆلار بۆ دابمەزرێنین، بەڵام نەیانتوانی بڕیاربدەن، لەبەر ئەوەی ناوەندی بڕیاردانی تر هەیە لەعێراق جگە لەحكومەت.