روونبین
بەپێی راگەیاندراوێک کە وێنەیەکی لەبەر دەست روونبینە کۆمپانیای فۆرزا کە لە کێڵگەی هەولێر وەبەرهێنان دەکات رایگەیاند دوای ئەوەی توانای ئەنبارکردنی کێڵگەکە نزیکبووتەوە لە توانای تەواوی بەرهەم هێنان لەکێڵگە ڕادەگرێت.
کۆمپانیاکە دەڵێت ئاگادار کراونەتەوە لە داخستنی بۆری هەناردەی نەوتی کوردستان، داخستنەکە پەیوەندی بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیەوە هەیە ICC هەیە کە کاریگەری لەسەر هەناردەکردنی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە تورکیا هەیە. بەیاننامەیەکی حکومەتی فیدراڵی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە هەناردەکردن لەو بەندەرەوە تەنها بە ڕەزامەندی حکومەتی فیدراڵی عێراق دەستپێبکاتەوە.
کۆمپانیای فۆرزا دەڵێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆگای هەولێر لە توانای تەواو، بەرهەمهێنان لە ناوچەی مۆڵەتی هەولێر رادەگیرێت تاوەکو ئەوکاتەی گەیاندن لە ناوچەی مۆڵەت دەستپێدەکاتەوە.
هەروەها کۆمپانیاکەدەڵێت : ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی ڕێکبکەون لەسەر میکانیزمێک ڕێگە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات. هەروەها کۆمپانیای فۆرزا پترۆلیۆم لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم کاردەکات بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە پەرەسەندووە.
ناوچەی گرێبەستی هەولێر لە پارێزگای هەولێرە و بەرهەمی رۆژانی بریتییە لە ١٤ هەزار بەرمیل نەوت و کۆمپانیای فۆرزا پێترۆلیۆم پشکی ٦٥٪ ی هەیە و هەرێمی کوردستانیش ٣٥٪.