ئامادەکردنی ڕوونبین
وتارێکی ڕۆژنامەی گاردیان لەبەرواری ٢٠٢٠/٣/٢٥ کە نوسینی Jillian Ambrose دەڵێت ئەگەری ئەوە هەیە نرخی نەوت تا کۆتایی ساڵ بگاتە ١٠$ ، هەوڵدەدەین پوختەی وتارەکە و هەندێ هۆکاری تری پشت ئەو گریمانەیە بخەینە روو.
• لەماوەیەکی کەمدا ئەمبارەکانی نەوت لە جیهاندا پڕ دەبێت. لە کاتێکدا سعودیە ئامادەکاری دەکات بۆ خستنە بازاڕی نەوتێکی زۆر لە سەرەتای مانگی چوارەوە ئەویش بەهۆی ڕێک نەکەوتنیان لەگەڵ ڕوسیا بۆ کەم کردنەوەی بەرهەم. رێکەوتنەکەی سعودیە و ڕوسیا یاخود ئۆپیک پلەس بە فەرمی لە ٤/١ کۆتایی دێت بەڵام بە کردەیی لە ٣/٦ وە جەنگی نرخ دەستی پێکردووە.
• بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئابوریی جیهان توشی ئیفلیج بوونێکی کاتی بووە بەڵام نازانرێت ئەم ماوەیە چەند درێژدەخایەنێت، زۆرێک لەوڵاتانی جیهان هاتوچۆی ناو شارەکان و نێو شارەکانیان قەدەغە کردووە و هاتوچۆی نێودەوڵەتیی زۆر سنور دار کراوە، کارگەو شوێنە گشتییەکان هەموو لەکارکەوتون زیاتر لە ١٫٧ ملیار کەس لەماڵەکانیان کەنارگیر بوون و لە کوارنتیندان، دەکاتە زیاتر لە ٢٠٪ دانیشتوانی جیهان، ئەوەشمان بیر نەچێت زۆربەی وڵاتە گەورە پیشەسازییەکانی جیهانە ( ئەمەریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتالیا….)هندستانیشی هاتە سەر کە سێهەم گەورە هاوردەکەری نەوتی جیهانە دوای چین و ئەمەریکا. ئەمە خۆی بەتەنها بەس بوو بۆ ئەوەی نرخی نەوت زۆر دابەزێت.
ئەوەی بارودۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە بۆ نرخی نەوت ئەو جەنگە یە کە سعودیە ڕایگەیاند بڕیاری زیادکردنی بەرهەمی دا لە کۆتایی ئەم مانگەوە.
• چاوەڕێ دەکرێت بڕی ٢.٥ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە بچێتە سەر ئەو نەوتە زیادەی کە ئێستا لە بازاردایەو نەوتی زیادە لەبازاڕ بگاتە ٦,٥ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە واتە هەر ڕۆژێک ئەوەندە نەوت دەخرێتە بازاڕەوە و لە خواست وپێویستی زیاترە. شیکەرەوەکان لە کۆمپانیای ڕیستید مەزەندەی بڕی نەوتی ئەمبارکراوی خاو وە بەرهەمەکانی لە جیهاندا دەکەن بە ٧ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن بەرمیل لە ناویدا ١ ملیار و ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیۆنی لە دەریادا لە ناو کەشتییە نەوت هەڵگرەکاندایە.
• ئەمبارەکانی نەوت لە سەرتاسەری جیهان ئێستا دوو لەسەر سێی واتە ٧٥٪ ی پڕبووە، ئەگەر بەو شێوە بەردەوام بێت تاکۆتایی ساڵ هیچ شوێنێک نامێنێت نەوتی تیا ئەنبار بکرێت ، بیر لەوە دەکرێتەوە ئەو نەوتە زیادە لە ناو کەشتییە نەوت هەڵگرەکاندا ئەنبار بکرێت، بەڵام ئەم کارەش قورس بووە دوای ئەوەی سعودییە شەپۆلێکی بەکرێگرتنی کەشتی دەستپێکردووە و نرخی کەشتییەکانی زۆر بەرز کردووەتەوە. بۆ ئەوەی بتوانن ئەم کارە بکەن ئەوا دەبێت نرخی نەوت زۆر هەرزانبێت .
• کێشەی نرخی نەوت لە ٢٠١٤ زۆر قوڵ ترە و کاتی زۆر زیاتری دەوێ تاوەکو بازاڕ دوای ئەوەی بوژایەوە بتوانێ ئەوبڕە زیادە خراوەتە بازاڕەوە هەڵمژێ. کەی دەبوژێتەوە؟ ئەوکاتەی بەڵای کۆرونا کۆتایی دێت و لەسەرخۆ بازاڕ دەست بەجوڵە دەکات.
• نرخی نەوت لەسەرەتای ساڵ دا ٦٥$ بوو ئێستا لە ماوەی ئەم سێ هەفتەیەدا لەژێر ٣٠$ دۆلار وە مامەڵەی پێدەکرێت .بۆیە پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا نرخی نەوت دابەزێت بۆ ١٠$ هەروەکو چۆن لەساڵی ١٩٩٨ دا لەژێر ١٠دۆلارەوە بوو.
سەرچاوە: The Guardian