روونبین
رۆژی ٢٠٢٣/٠٢/١٤ حکومەتی هەرێم ٢ ڕاپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیتی بڵاوکردەوە کە وردبینیی بۆ بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، بەکاربردن و داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ماوەی نێوان ١ی تەموزی ٢٠٢٢ تا ٣١ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. وە پێستریش ٢ ڕاپۆرتی بۆ دوو چارەکی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە.
یادگار سدیق لە ڕاپۆرتێکدا بەوردی خۆێندنەوەی بۆ ژمارەکانی ناو ڕاپۆرتەکە کردووە . لەسەرەتای ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت:
بڵاوکردنەوەی هەر ڕاپۆرتێك لەسەر هەربوارێکی دیاری کراو گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەت بۆ داموو دەزگا حکومییەکان کە بڵاوکردنەوەی زانیاری دەچێتە خانەی روونبینییەوە. لەرێی ڕاپۆرتەکانەوەیە چۆنییەتی مامەڵەکردن و بەڕێوەبردنی ئەو سەکتەرەمان بۆ دەردەکەوێت کە ڕاپۆرتەکەی لەسەر نوسراوە .
کاتێك نەوت و داهاتەکەی، بەشێوەیەکی دروست و شەفاف مامەڵەی لەگەڵبکرێت، دەبێتە سەچاوەیەکی گرنگ و زیندووی ئابووری هەر وڵاتێك. هەرێمی کوردستان لەماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا بەشێوەیەکی زۆر پشتی بەداهاتی نەوت بەستوە، وەك سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات بۆ بەڕیوەبردنی هەرێم. هاوکات لە چەند ساڵی ڕابوردوودا زۆرترین قسە لەسەر سەکتەری نەوت و چۆنییەتی بەڕیوەبردنی کراوە، بەتایبەت لەسەر داهات و چۆنییەتی خەرج کردنی داهاتە نەوتییەکان. لێرەوە گرنگی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و زانیاری و شیکردنەوە و راڤەکردنی ئەو زانیارییانە لەلایەن کەسانی شارەزاوە پێویستە، بەتایبەت کاتێك زانیارییە فەرمییەکان سنوردارن و دەست پێگەشتنیان زەحمەتە، وە لە لایەکی تر بوارێکی پسپۆڕی ووردە، کە دەبێت بەشێوەیەکی زانستی و بابەتی قسەی لەسەر بکرێت، لەهەمان کاتدا بەزمانێك دابڕێژرێت هەموان لێی تێبگەن.
لەم سۆنگەویەوە ڕاپۆرتەکەی دیلۆیت گرنگی خۆی هەیە بەتایبەت کە ڕاپۆرتی وردبینیە لەداهاتی نەوتی هەرێـم کە جێی مشتومڕ بووە لە چەند ساڵی رابوردوودا. وردبینی ناوخۆیی و دەرەکی پرۆسەیەکی بەردەوامە، لە بڕێوەبردنێکی دروستدا بۆشاییەکان و کەلێنەکانی بواری وردبینی بۆ کراو دەدۆزرێتەوە و پێشنیاری چارەسەری بۆ دادەنرێت تاوەکو لەڕێیەوە بتوانرێت زیادترین سود لەو بوارە وەربگیرێت و ببێتە هۆی بوژاندنەوەی.
بۆ داگرتنی دەقی راپۆرتەکە لە خوارەوە کرتەبکە: