ڕوونبین
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵیت، هەرچەندە بوژانەوەی ئابوری عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە پاڵپشتی دەکرێت، بەڵام تا ئێستاش لەبەر ناجێگیری بازاڕ هەر لاوازە.
ئەو سندوقە کە بنکەکەی لە واشنتۆنە، ڕۆژی هەینی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، بەرهەمی گشتیی ڕاستەقینەی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە ڕێژەی ٨٪ بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی گەشەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەی ١٢٪ لە ساڵی ڕابردوودا بۆ ٤.٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە پێشبینی دەکرێت بەرهەمهێنانی نەوت لەمساڵدا بۆ ٤.٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ٤.٧ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە، تا ساڵی ٢٠٢٧ بگاتە نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ببێتە هۆی زیادە لە حیسابی جاری دارایی و دەرەوەی عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک).
لە لایەکی دیکەوە پێشبینی دەکرێت گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ڕاستەقینەی نانەوتی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بگاتە ٤٪، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو ٣.٢% بوو، ئەمەش بە پشتیوانی ڕێوشوێنی هاندان لە یاسای فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان لە وڵاتەکەدا. سندوقەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی مامناوەنددا گەشە لە ڕێژەی ٣.٥٪ دا جێگیر دەبێت.
توێژینەوەکە دەریخستووە، لەلایەکی دیکەوە هەڵاوسان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە نزیکەی ٤.٥٪دا مەزەندە کراوە، پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ بۆ ٣.٧٪ دابەزێت، و لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر خاوبێتەوە بۆ ٢.٥٪.
سندووقی دراوی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاندووە: “ئابووری عێراق وردە وردە دە بوژێتەوە، بە پاڵپشتی داهاتی زۆری نەوت و سیاسەتی گونجاندن، ئاسۆ لە ماوەی نزیکدا ئەرێنییە بەهۆی داهاتی زۆری نەوتەوە”.
بەڵام سندوقەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا ئاسۆی نزیکی ئابووری لە بەرزبونەوەدا دەبێت، بەڵام بشتبەستە بە بەرزی نرخی نەوەت و لەبەر مەترسی ناجێگیری نرخی نەوتدایە.
“لەبەر ڕۆشنایی دابەزینی وردە وردەی نرخی نەوت، ڕەنگە لە ماوەی مامناوەنددا کورتهێنانی دارایی و فشارە داراییەکان سەرهەڵبداتەوە، مەگەر چاکسازیی گەورە ئەنجام نەدرێت”.
عێراق کە لەڕووی یەدەگی سەلمێنراوی غازەوە لە پلەی دوانزەهەمی جیهاندایە، بۆ دابینکردنی٩٠٪ی خەرجییەکانی حکومەت پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق بە تێکڕا نزیکەی ٣.٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ساڵی ٢٠٢٢ هەناردەی کردووە، بە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک ٩٦.٩٠ دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بۆ ٣.٩ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ ٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەشە بکات، بە تێکڕا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ٨٣.١٠ دۆلار و ٧٧.٨٠ دۆلار بە دوای یەکدا پێشبینی دەکرێت .
نرخی نەوت لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە لوتکە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕوسیا هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئۆکرانیا بەرەو زیادکرد، بەڵام لە ١٢ مانگی ڕابردوودا نزیکەی ٣٨٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سندووقی دراوی نێوده وڵه تی ڕایگه یاند، لاوازی دامه زراوه کانیو حوکمڕانی له عێراق کاریگه ڕی له سەر توانای به کارهێنانی سه ڕچاوه نه وتییه کان به شێوه یه کی کارا و هه وه ها توانای حکومه ت بۆ پێشکه شکردنی خزمه تگوزاری گشتی پێویست هەبووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداری دراوە کە جەمسەرگیری سیاسی و ناڕازیبوونی کۆمەڵایەتیش بەشداربوون لە بەردەوامی ئیفلیجی سیاسی، ئەمەش وایکردووە جێبەجێکردنی چاکسازی بنەڕەتی قووڵ و هەمەچەشنکردن و مۆدێرنکردنی ئابووری قورس بێت.
“نەبوونی چاکسازیی مانادار، لە بەرامبەردا، ڕێگری لە گەشەسەندنی ئابووری کردووە و پشتبەستن بە نەوت بەهێزتر کردووە – ئەمەش لاوازییەکی جددییە لە جیهانێکدا کە لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوادا دەجەنگێت.”
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی عێراق کرد هەوڵەکانی خێراتر بکات بۆ گۆڕینی سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و زیادکردنی داهاتی غەیرە نەوت و کەمکردنەوەی مووچەی زەبەلاحی حکومەت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەسەڵاتدارانیش تۆڕی سەلامەتی کۆمەڵایەتی بەهێزبکەن و کارایی کەرتی کارەبا باشتر بکەن و گەندەڵی کەمبکەنەوە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت”لەم نێوەندەدا، بانکی ناوەندی عێراق دەبێت لە نزیکەوە چاودێری فشارەکانی هەڵاوسانی ناوخۆیی بکات”.
وتی ئەگەر ئەمانە چڕتر ببنەوە، توندکردنەوەی بارودۆخی دارایی ناوخۆیی بە قۆناغ بە قۆناغ کۆتاییهێنان بە دەستپێشخەرییەکانی قەرزدان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود و پێداویستییەکانی یەدەگ یارمەتیدەر دەبێت.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەڵێت: چوارچێوەیەکی دارایی تۆکمە ڕێگە دەدات بە باشتر بەڕێوەبردنی سامانی نەوتی عێراق و کەمکردنەوەی لاوازییەکان لە ژینگەیەکی جیهانی زۆر نادیاردا.