ئامادەکردنی یادگار سدیق بۆ ڕوونبین
ڕێکخراوت ڕوونبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەکانی نەوت (روونبین) لەم ڕاپۆرتەدا بە پێی ئەو داتایانەی لە بەردەستیدایە ئەوبڕە پارانەی بەشێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی نەوت لە حکومەتی هەڕیم وەریان گرتووە لە گەڵ ئاستی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان بڵاو دەکاتەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کۆی ئەوپارەیەی لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە وەرگیراوە لە ٨ کێڵگە لە کۆی ١٠ کێڵگەی وەبەرهێنی نەوتی هەڕێم کە لەلایەن ١١ کۆمپانیاوە وەرگیراوە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا بریتی بووە لە ٣ملیار و ١١٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار.
حکومەتی هەرێم لە بەرواری ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە هەستاوە بە هەموارکردنەوەی ئەو برگەیە لە گرێبەستە نەوتییەکان کە تایبەتە بە دیاریکردنی نرخی نەوت و ئەو بنەما و پێوەرەی کەنرخی نەوتی لەسەر دیاری دەکرێت. نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بێنچمارکی برێنت دیاری دەکرا کە بنەمایەکی جیهانیە، بەڵام لە دوای ئەم هەموارەوە کە کۆمپانیاکان ئیمزایان کردووە ئەو پێوەرەی کە نرخی نەوتی پێ دیاری دەکرێت بۆ، کوردستان بلێند (KTB)دەگۆڕێت. وەکو کۆمپانیاکانی نەوت دەڵێن: هەموارەکە بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی بارودۆخی ئێستای بازاڕ بۆ فرۆشتنی نەوت لە بەندەری جەیهان، لەگەڵ ڕێکخستنی پێویست بۆ کوالیتی نەوتی خاو بەهۆی گۆڕانی پێوەرەکانی دیاری کردنی نرخی نەوتی خاوەوە.
ئەم ڕاپۆرتە زانیری زۆر ووردی تیایە سەبارەت بە داهات و ئاستی بەرهەم و نرخی نەوتی هەرێم کە بەشێوەیەکی زۆر داشکاندنی بۆ دەکرێت.