ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ چاودێری مافی مرۆڤ لەسەر ژینگەی عیراق
بەگوێرەی زانیارییەکان، عێراق پێنجەمین وڵاتە کە بەرکەوتەی گەرمبوونی گۆی زەوی و گۆڕانی کەشوهەوا یە. کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خراپتربوونی وشکەساڵی و زیادبوونی ژمارەی زریانی خۆڵاوی بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە خراپتر دەبێت. خراپی حوکمڕانی، لەوانەش خراپ بەڕێوەبردنی ئاو، بەشدارە لە کاریگەرییەکانی وشکەساڵی.
هاوکات نزیکەی تەواوی بودجەی عێراق وابەستەی داهاتی نەوتە. پێشبینییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت ئەوە پیشان دەدەن کە عێراق ئەم وابەستەییە قووڵتر دەکاتەوە لە کاتێکدا کە چالاکیە جیهانیەکان لە دەوری گۆڕانی کەشوهەوا و پاڵنانی دورکەوتنەوە لە سووتەمەنی بەردینی لە گەشەکردندایە. هەروەها زیادبوونی بەرهەمی نەوت نیگەرانییەکان لە سەر سووتانی غاز لە عێراقدا دروست دەکات، کە بریتیە لە سووتانی بەرهەمە لاوەکییە گازیەکان کە لە کاتی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتدا ڕوودەدات. خراپتربوونی باری تەندروستی دانیشتووانی دەوروبەری ئەو شوێنانەی سووتانی غاز لێی ڕوودەدات، حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی ئەم کارە.
لینکی ڕاپۆرتەکە: https://www.hrw.org/ku-so/world-report/2023/country-chapters/383707