شۆتارۆ تانی بۆ فاینەنشاڵ تایمز
- نرخی گازی سروشتی لە ئەوروپا بۆ ئاستی پێش جەنگ لە ئۆکرانیا دادەبەزێت.
- کەمبوونەوەی خواست کە بەهۆی گەرمبوونی کەشوهەوای زستانەوە دروست دەبێت، یارمەتی کیشوەرەکە دەدات بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی وزەی ئەمبارکراو.
- ئاستی ئێستای توانای هەڵگرتنی غاز لە ئەوروپا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٠٪ زیاترە.
نرخی گازی سروشتی لە ئەوروپا بۆ ئەو ئاستە دابەزیوە کە دوایین جار پێش لەشکرکێشی و هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە مانگی شوباتدا بینراوە، گەرمی کەشوهەوا یارمەتی کیشوەرەکە دەدات بۆ پاراستن و کەمتر بەکارهێنانی یەدەگە ئەمبارکراوەکانی.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای Refinitiv، نرخی ئایندەی گازی TTF هۆڵەندی لە مانگی داهاتوودا، کە گرێبەستی سەرەکی ئەوروپایە، لە ڕۆژی چوارشەممەدا بە ڕێژەی ٧.٤٪ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٧٦.٧٨ یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێرێک، کە نزمترین ئاستە لە ماوەی ١٠ مانگدا. ئەم نرخە دواجار پێش دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا تۆمارکراوە.
بەڵام دواتر نرخەکە سەرلەنوێ بەرزبووەوە و لە هەمان ڕۆژدا بە ڕێژەی ٢.٨٪ دابەزی و گەشتە ٨٠.٥٥ یۆرۆ.
بەکارهێنانی وزە وەکو چەک لە لایەن مۆسکۆ دژی ئەوروپا، لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەی گەرمی بۆ ئاستێکی پێوانەیی لە هاویندا، یارمەتیدەر بوو بۆ ئەرزبونەوەی نرخی گاز بۆ سەرووی ٣٠٠ یۆرۆ بۆ هەر مێگاوات کاتژمێرێک. لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان، یەکێتی ئەوروپا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی جێبەجێکردووە لەوانە ئەمبارکردنی گاز بە ناچاری و کەمکردنەوەی بەکاربردن.
دوایەمین دابەزینی نرخ لە کۆتاییەکانی وەرزی پاییز و سەرەتای وەرزی زستاندابوو دوای ئەوەی پلەی گەرما بەرزتربوو لەئاستی ئاسایی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپا کە پێشبینی دەکرێت تا ساڵی نوێ بەردەوام بێت. بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما لەم کاتەدا خواست لەسەر سوتەمەنی بۆ گەرمکردنەوە کەم دەبێتەوە،بەوهۆیەوە ئەوروپا توانی جارێکی دیکە کۆگاکانی گازی خۆی پڕبکاتەوە، دوای دابەزینی ئاستی کۆگاکان لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم تا هەفتەکانی سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم بەهۆی سەرماوە.
لە رۆژی پێش کریسمەسەوە واتە ١٢/٢٤ ، ئەوروپا گازی زیاتر لەوەی کە لە کۆگانی دەرهێناوە دەنێرێتە ناو کۆگاکانیەوە، تا ڕۆژی دووشەممە ئاستی هەڵگرتن بە ڕێژەی ٠.٢٨٪ زیادیکردووە. بەپێی دەزگای پیشەسازی غاز لە ئەوروپا، توانای ئەمبارەکان تا ٢٦ی کانوونی دووەم ٨٣.٢٪ پڕبووە لەکاتێکدا بەرزترین ئاست لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم دا بوو کە ٩٥.٦٪ بووە.
ئاستی ئێستای ئەنبارەکانی گاز بە ڕێژەی ٣٠٪ زیاترە لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، کە ئەوکات ئەوروپا ئاستی کۆگاکردنی بە شێوەیەکی نائاسایی نزم بوبویەوە، هەروەها نزیکەی ١٠٪ زیاترە لە تێکڕای پێنج ساڵی پێشوو.
هەروەها بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر گاز یارمەتی کۆگاکان درا، چونکە هەرێمەکە نزیکەی چارەکێک پێداویستییەکانی کەمکردەوە بە بەراورد بە تێکڕای پێنج ساڵەی مانگی نۆڤەمبەر، دوای دابەزینێکی هاوشێوە لە مانگی ئۆکتۆبەردا.
شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن لەوەی ئەوروپا ساڵی داهاتوو لە دۆخێکی سەختدا دەبێت لەکاتی هەوڵدان بۆ دووبارە پڕکردنەوەی کۆگاکانی گاز، بەو پێیەی قەبارەی دابینکردنی گاز لە رێی بۆرییەکانی ڕوسیاوە زۆر کەمتر دەبێت، هەروەها بازاڕی گازی شل کراوە LNG کە ئەمساڵ کیشوەرەکە پشتی پێبەستووە سنووردارە.
گلێن کورۆکاوا، لە کۆمپانیای CRU ی راوێژکار وزە وتی: بۆ پڕکردنی کۆگای گاز بۆ زستانی داهاتوو، ئەوروپا پێویستی بە بیرکردنەوەی ورد دەبێت لەوەی چی بکات سەبارەت بە پڕکردنەوەی خواستی، لەکاتێکدا هاوردەی گاز لەڕێی بۆری ڕوسیاوە کەم دەکات و کێبڕکێی چین و زیادبونی خواست بۆ LNG دوای لابردنی بەربەستەکانی کرۆناو بوژانەوەی ئابووری”
وتیشی، “ئەگەر نرخی گاز TTF بەردەوام بێت لە دابەزین، ڕەنگە هەندێک دەستکاری وچاوپیاخشاندن وە لە بەکارهێنانی گازی پیشەسازی ئەوروپادا هەبێت” وەک بەرهەمهێنانی ئامۆنیا. بەڵام هەر زیادبوونێک دەکرێت سنووردار بێت چونکە تێچووی بەرهەمهێنانی پیشەسازی هێشتا زۆر بەرز دەبێت. . . پێدەچێت خواست لەسەر گازی ئەوروپا بەگشتی لە چاو ساڵی ڕابردوودا لەژێر فشاردا بمێنێتەوە تا سەرەتای ساڵی 2023”.
وڵاتانی ئەوروپا کار لەسەر پاکێجێک دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە، وەک چۆن لە هاویندا کردیان. پێش جەژنی کریسمس، وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دابەزاندنی نرخی گاز لە کیشوەرەکەدا کاتێک بۆ ماوەی سێ ڕۆژ گەیشتە ١٨٠ یۆرۆ/مێگاوات کاتژمێر ، و لە ٣٥ یۆرۆ/مێگاوات کاتژمێر یان زیاتر لە سەرووی نرخی جیهانی LNG دەمێنێتەوە.