تێچوی نەوت لەهەرێمی کوردستان( production cost یان Lifting cost) لە هەرە هەرزانترینەکانە لەسەر ئاستی جیهان .
زۆربەی کێڵگەکان تێچوی بەرهەمهێنانی بەرمیلێکیان لە نێوان ٢.٨$ بۆ ٣$ دایە. کێڵگەی تاوکی و فیشخاپور و تەقتەق پێکەوە بەرهەمیان زیاترلە ١٥٧٫٥٠٠ هەزار بەرمیلە. تێچوی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک لە شێخان ٣.٩$ و بەرهەمی کێڵگەکە زیاد لە ٤٠ هەزار بەرمیلە. لە ئەتروش تێچوی لەنێوان ٥.٥$ و ٦.٧$ دەبێت و بەرهەم نزیکی ٥٠ هەزار بەرمیلە. * تێچوی گواستنەوەش لە ٣$ دایە. *کۆمپانیا نەوتییەکان شایستەی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابوردویان وەرگرتووە و بڕیار بوو لە مانگی یەک و دوو ی ئەمساڵدا شایستەی مانگەکانی دە و یانزە وەربگرن بەڵام تائێستا کۆمپانیاکان لە چاوەڕوانیدان. * بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە کۆمپانیاکان چالاکێکانیان تەواو سنوردار کردووە و هەندێکیان خەرجییەکانیان کەمکردوەتەوە. بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چالاکی بیر هەڵکەندنیان تەواو کەم کردوەتەوە، بۆ نمونە کۆمپانیای DNO لە کێڵگەی تاوکی لەکۆی چوار چالاکی بیر هەڵکەندن لە کۆتایی مانگی سێ دا بۆ یەک چالاکی بیرهەڵکەندن کەم دەبێتەوە. هەروەها ژمارەی کرێکاریشیان کەمکردوەتەوە . کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی چاوەڕێ دەکات هەڵکەندنی بیری ژمارە ٢ لە کێڵگەی قەرەداغ دوابکەوێت بەهۆی ئەم بارودۆخەوە. لەگەڵ ئەوەی نرخی تێچوی نەوت لە هەرێم هەرزانە و کۆمپانیاکان دەتوانن بەردەوامبن لەبەر هەم هێنان بەنرخی ئێستاش بەڵام وەکو رایانگەیاندوە چالاکیەکانیان وەکو جاران نابێت، وەگەر نرخ ئاوا بەردەوامبێت کێشەی زیاتر بۆ بەرهەم هێنان دروست دەبێت. لەکاتێکدا لەپێش دابەزینی نرخی نەوت دا چاوەڕێمان دەکرد بەرهەم لەمساڵدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات بەڵام لە باشترین بارو دۆخدا وەکو خۆی دەمێنێتەوە لەم کاتەدا. وە داهاتی نەوتی هەرێم زیاتر لە ٧٠٪ کەم دەکات