روونبین
بەپێی راپرسییەک کە ئاژانسی رۆیتەرز ئەنجامی داوە ، لەماوەی مانگی ئابی ئەمساڵدا (٢٠٢٢) بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە لە رۆژانی سەرەتای پەتای کۆرۆناوە.
لە راپرسییەکەدا کە سێشەممە ٣١ی ئاب ئەنجامەکانی لەلایەن ئاژانسەکەوە بڵاوکرایەوە، دەرکەوتووە چاکبونەوەی دامەزراوە نەوتییەکانی لیبیا لەو تەنگژانەی کە هەیبوو، وە بەرزکردنەوەی بەرهەم لە لایەن وڵاتانی کەنداو لەگەڵ کۆتایی هاتنی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت هاوکاربوون.
بەرهەمی نەوتی ئۆپێك لەماوەی ئەم مانگەدا نزیكەی 29 ملیۆن و 580 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بووە، كە بەراورد بە مانگی تەمموزی رابردوو 690 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا زیادیكردووە، كە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانە لە مانگی نیسانی 2020ەوە، ئەوکاتەی سەرەتای بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا لەجیهاندا.
لە مانگی تەمموزدا بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک ٣١٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە (ڕاپرسی)
بوژانەوەی بەرهەمی ئۆپێک
هەرچەندە لیبیا یەکێکە لە ئەندامانی ئۆپیک کە لێخۆشبوو لە پابەندبون بە کەمکردنەوەی بەرهەم گرتویەتیەوە لە ڕێککەوتنی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک، بەڵام لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە بەرهەمهێنانی نەوتی لیبیا زۆرترین بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە، بەڕێژەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەتایبەتی لەگەڵ بوژانەوەی بەرهەمهێنان لەوێ لە کۆتایی مانگی تەمموزی ٢٠٢٢، لەگەڵ کۆتایی هاتنی نائارامی لە کەرتەکەدا.
بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک لە دوای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە بۆ بەرزترین ئاستی بەرزبووەتەوە
دووەم گەورەترین بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنان، کە زیاتر لە 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە سعودیەوە هاتووە، هەرچەندە سەرچاوەکانی ڕاپرسی ڕۆیتەرز ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرهەمی ئەو وڵاتە لە خوار پشکەکەیەوەیە کە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا.
هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتی نەیجیریا بەڕێژەی 50 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە، سەرەڕای ئەوەی هێشتا کەمتر لە 646 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ئامانجی خۆی هەناردە دەکات، بەمەش گەورەترین کورتهێنانە لە بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک.
لەهەمان كاتدا عێراق بەڕێژەی نزیكەی 70 هەزار بەرمیل بەرهەمی رۆژانە بەرزكردەوە، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەكردن لەباشوورەوە، لەكاتێكدا كوەیت پێداویستیەكانی بەگوێرەی پشكەكەی بەرزكردەوە.
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی تاکە ئەندامی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بوو کە بە تەواوی ئەو زیادبوونەی بەڵێنی پێدرابوو بەدەستی هێنا، لە کاتێکدا بەرهەمهێنانی لە ئێران و ڤەنزوێلا جێگیربووەکە لە ڕێککەوتنەکە بێبەرین .
هەڵوەشاندنەوەی پلانی کەمکردنەوەی بەرهەم
ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپێک”، و هاوپەیمانەکانی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئۆپێک +، کۆتایی بە پلانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان هێنا کە لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتاکە دەستی پێکرد، هەرچەندە زۆرێک لە وڵاتانی ڕێکخراوەکە لە ئێستادا کاردەکەن بۆ گەیشتن بە تەواوی پشکی خۆیان لە بەرهەمهێنان، کە کەمتر بوو لەو زیادکردنانەی ئۆپێک+ کە بەڵێنی دابوو ، چەند مانگێک لەمەوبەر.
زیادبوونی ئەم دواییەی ڕێککەوتنی ئۆپێک + داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕینانە دەکات کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستی پێکردووە، هەروەها زیادکردنی ٦٤٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی ئابدا بۆ بەرهەمهێنانی سەرجەم ئەندامانی هاوپەیمانییەکە، لەنێویاندا نزیکەی ٤١٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدالە لایەن ١٠ ئەندامی ئۆپیکەوە بووە.
لە ڕاپرسییەکەی ڕۆیتەرزدا دەرکەوتووە کە بەهۆی ئەوەی هەندێک لە بەرهەمهێنەرانی ناو “ئۆپێک +” توانای بەرزکردنەوەی بەرهەمەکانیان نییە، بەهۆی کەمی وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان، ئەو ١٠ وڵاتە ئەندامەی ئۆپێک توانیان لە مانگی تەمموزەوە ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکەن، و تا ئێستاش زۆر کەمتر لەوەی کە داوکراوە لێیان بەرهەم دەهێنن.
٣وڵات لە پشت دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیکەوەیە
بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک کەمتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە لە چاو ئامانجی ئێستای مانگی ئابدا، بە بەراورد لەگەڵ کورتهێنانێک کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا بە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا مەزەندە دەکرا، بەڵام ئەم کورتهێنانە لە ئاستی بەرهەمهێنان لە ڕۆژانی سەرەتای پەتاکەدا بەرزتر بوو.
جێگای ئاماژەیە کە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک +، کە ڕۆژی دووشەممە ٥ی ئەیلول، لەلایەن زۆر کەسەوە چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئەگەری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان کە وەزیری وزەی سعوودیە باسی کرد، جێبەجێ دەکرێت، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی ئەو باسانەی کە باس لە گەڕانەوەی دنەوتی ئێران دەکەن بۆ بازاڕەکان، لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران.