ڕۆینا ئێدواردز لە لەندەن/ئاژانسی رۆیتەرز
وەرگێڕانی روونبین
- ئابووری کوردستان لە مەترسیدایە
- دەکرێت تورکیا پێویستی بە نەوتی خاوی ڕووسی و ئێرانی زیاتر بێت
- دوای بڕیاری دادگای مانگی شوبات پەیوەندییەکان خراپ بوون
بەپێی نوسراوێك كە ئاژانسی رۆیتەرز و سێ سەرچاوە بینیویانە، كۆمپانیا نەوتییەكان كە لە كوردستان كاردەكەن، داوایان لە ئەمریكا كردووە هاوكار بێت لە نەهێشتنی گرژییەكانی نێوان حكوومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەوان دەڵێن دەستێوەردان پێویستە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی ڕۆیشتنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ تورکیا بۆ ئەوەی تورکیا ناچار نەبێت بارەکانی نەوت لە ئێران و ڕووسیا زیاد بکات.
ههروهها دهڵێن ئابووری کوردستان لە بەردەم داڕماندایە ئەگەر داهاتی نەوت لەدەست بدات.
پهیوهندییهكانی عێراق و هەرێم له مانگی شوباتدا تێكچوون كاتێك دادگای فیدراڵی عێراق یاسای نهوت و غازی رێكخستنی پیشهسازی نهوت له كوردستانی عێراق به نادهستووری زانی.
دوابەدوای ئەو بڕیارە، حکومەتی فیدراڵی عێراق کە لەمێژە دژی رێگەدان بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ هەناردەکردنی نەوتە بە شێوەیەکی سەربەخۆ، هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتی هەناردەی هەرێم زیادکردووە.
پێش بڕیارەکە، کۆمپانیای HKN Energy کە بنکەکەی لە داڵاسە، لە مانگی یەکدا نامەیەکی بۆ باڵیۆزەکانی ئەمریکا لە بەغدا و ئەنقەرە نووسیوە و داوای نێوەندگیری کردووە لە دۆسیەیەکی جیاوازدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 سەبارەت بە هێڵی بۆری عێراق و تورکیا (ITP)، کۆپییەکی ئەو نامەیەی کە ڕۆیتەرز بینیویەتی دەریدەخات، بەغدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە تورکیا ڕێکەوتنی ITPی پێشێل کردووە بە ڕێگەدان بە هەناردەکردنینەوت لەلایەن حکومەتی هەرێم – کە بە نایاسایی دەزانێت – لە ڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا.
وهزارهتی وزهی توركیا وهڵامی داواكارییهكی بۆ لێدوان نهدایەوه.
وهزارهتی نهوتی عێراق رایگهیاند: دانیشتنی كۆتایی دۆسیهكه له مانگی تهمموزی رابردوو له پاریس بهڕێوهچوو و له چهند مانگی داهاتوودا ژووری بازرگانی نێودهوڵهتی بڕیاری كۆتایی دهردهكات.
بەپێی سێ سەرچاوەی پەیوەندیدار راستەوخۆ، هەنگاوەکانی داهاتووی تورکیا تا ئێستا ناڕوونە ئەگەر دادگا بڕیاری لە بەرژەوەندی عێراق بدات، کە دەرئەنجامێکە ئەگەری ڕوودانی هەیە.
نوێنەرێکی کۆمپانیاکە کە داوای کرد ناوی نەهێنرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لانیکەم کۆمپانیایەکی نەوتی دیکە لە ئاستە باڵاکاندا پەیوەندیکردو وە لەگەڵ چوار لایەن کە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خاوەن بەرژەوەندین هانی پەیوەندی کردن دەدەن .
کۆمپانیاکانی دیکە کەلەهەرێم کاردەکەن بە ناوەکانی گێنێل ئینێرجی و شیڤرۆن ئامادە نەبوون هیچ لێدوانێک لەسەر دۆسیەی ناوبژیوانی بدەن، لە کاتێکدا کۆمپانیای DNO و Gulf Keystone دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکیان نەدایەوە بۆ لێدوان.
بەرمیلەکان لە مەترسیدان
لە نامەکەی HKN بۆ نوێنەرانی ئەمریکا هاتووە، جگە لەوەی داوا لە تورکیا دەکات نەوتی خاوی زیاتر لە ئێران و ڕووسیا وەربگرێت، وەستانی ڕۆیشتنی نەوت لە ڕێگەی ITP، دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری هەرێم.
نه وه زاره تی سامانه سروشتیه كانی حكومه تی هه رێمی كوردستان و نه وه زاره تی نه وت له به غدا وه ڵامی داواكارییه كیان نه دایه وه بۆ قسەکردن لەسەر ئەوبابەتە.
لە ئێستاوە عێراق کەمتر سوودی تەواو لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەردەگرێت، کە بازێکی زۆری بەخۆیەوە بینی بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی 14 ساڵدا دوای ئەوەی رووسیا لە مانگی شوباتدا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و هەر بەرمیلێک لە نزیکەی 100 دۆلاردا ماوەتەوە.
هێڵی بۆری نەوتی تورکیا- عێراق (ITP) توانای هەناردەی نەوتی خاوی تا 900,000 بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەیە، کە نزیکەی 1%ی خواستی ڕۆژانەی نەوتی جیهانە، کە لە لایەن سۆمۆ و SOMO و هەرێمی کوردستانەوە بنێردرێت.
لە ئێستادا 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە کێڵگەکانی باکووری عێراقەوە ( هەرێمی کوردستان و کەرکوکەوە) پەمپ دەکات، کە بەبێ وەبەرهێنانی نوێ کێشەی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی بۆ دروست دەبێت.
شرۆڤەکاران رایانگەیاندووە کە ئەگەر ژینگەی کارکردن باش نەبێت ئەوا کۆمپانیاکان لە هەرێمی کوردستان دەکشێنەوە.
هەر ئێستا زۆرێک لە کۆمپانیا بیانییەکان بەرژەوەندییان لەدەستداوە.
بۆ یەکەمجار لە سەردەمی سەدام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆمپانیا بیانییەکان هاتنە کوردستان، کە ناوچەکە بە سەقامگیرتر و ئارامتر بەراورد بە هەموو عێراق دادەنرا.
لەگەڵ تێکچوونی ئاسایش، ئەو مشتەی لە کۆمپانیا بچووک و مامناوەندانەی ماونەتەوە، داوای بەشداریکردنی ئەمریکایان کردووە بۆ یارمەتیدانی ڕێگریکردن لە هێرشەکان دژی ژێرخانی وزە و باشترکردنی ئاسایش بەگشتی.
بەپێی ئەو سەرچاوەی کە راستەوخۆ پەیوەندیی بەو بابەتە هەبوو و داوای کرد لەبەر هەستیاری ئەو پرسە ناوی نەهێنرێت، کۆمپانیاکان پشتگیری خۆیان لەو نامانە کردووە کە لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەنتۆنی بلینکن نووسراوە کە لە مانگی ئابدا نێردراوە.
لە نامەکاندا داوا کراوە لە ئاستە باڵاکاندا لەگەڵ هەولێر و بەغدا پەیوەندی بکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری ئابووریی هەرێمی کوردستان و دڵنیابوون لەوەی کە عێراق دوورە لە دەستێوەردانی ئێران.
بەرژەوەندی ئەمریکی
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رۆژی 16ی ئاب رایگەیاند، ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەنێوان هەردوولادایە، بەڵام ئەمریكا دەتوانێت هانی گفتوگۆ بدات.
وەزارەتی دەرەوە کۆمپانیای یاسایی ئەمریکی ڤینسۆن و ئێلکینزی بانگهێشت کرد کە نوێنەرایەتی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات لە بەغدا، بۆ ئەوەی لە مانگی تەمموزدا لە واشنتۆن زانیاریان لێ وەربگرێت سەبارەت بە ناکۆکییەکانی هێڵی بۆری تورکیا- عێراق ITP.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتە، ئەگەری زۆرە دوو کۆبوونەوەی دیکە لە بەغدا و واشنتۆن ئەنجام بدرێت.
هاوبەشی کۆمپانیای ڤینسۆن و ئێلکینز جەیمس لۆفتیس وتی: “بەدڵنیاییەوە بەغدا پێشوازی لە لێدوانەکانی ئەمریکا دەکات بۆ سەرکردەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێویستە رێوشوێنە دەستوورییەکانی عێراق بۆ پیشەسازی نەوت لە عێراق پەیڕەو بکات”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات بەڵام شارەزایانی پیشەسازی پێیان وایە دەستێوەردانی ئەمریکا بەدوور دەزانرێت نازانرێت و رەنگە یارمەتیدەر نەبێت.
ڕەعد ئەلکەدری، بەڕێوەبەری کارگێڕی وزە و کەشوهەوا و بەردەوامیی لە گروپی ئۆراسیا، “ئەمریکا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە عێراق دابڕاوە. هیچ فشارێک لەلایەن واشنتۆن و حکومەتەکانی دیکەوە کێشەکانی نێوان بەغدا و کورد چارەسەر ناکات”.
بەرپرسێکی کورد بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند لە مانگی ئاب حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە ئەمریکا کردبوو توانا بەرگرییەکانیان زیاد بکات، بەڵام وتی هەوڵەکان هیوابەخش نین چونکە ئەولەویەتی باڵای ئەمریکا زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێرانە.