روونبین
بەپێی نوسراوێك کەبەرواری ٢٣ی ئابی لەسەرە و ئاژانسی رۆیتەرز بینیویەتی ، كۆمپانیای بەبازارکرنی نەوت “سۆمۆ” كە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە، هەڕەشەی رێوشوێنی یاسایی نوێ دەكات لە دژی كڕیارانی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان دەیگرێتەبەر .
ئهم نامهیه دوایین ههنگاوی وهزارهتی نهوتی عێراقه بۆ ههوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنی داهاتی نهوتی ههرێمی كوردستان.
بڕیارێکی مانگی شوباتی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بنەما یاساییەکانی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووری زانی.چەند جارێک پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی رەتکردۆتەوە.
لە نوسراوەکەدا هاتووە “رێکاری یاسایی پتەو دەگیرێتەبەر دژی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە مەبەستی رێگریکردن لە بارکردنی ئەو بارە نایاساییانەی کە لە عێراقەوە سەرچاوە دەگرن، بەڵام سنووردار نەکراوە بەو بارانەی کە لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوون”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەزارەتی نەوتی فیدراڵی عێراق و سۆمۆ مافی خۆیەتی هەموو رێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەر هەر بریکارێک یان کڕیارێکی نەوتی خاوی قاچاخ بگرنەبەر کە سەلمێنراوە نەوتی عێراقی لە تێرمیناڵی نەوتی جەیهانی تورکیا بارکردووە، بەبێ ئەوەی روون و ئاشکرا پشتگیری لە سۆمۆ وەرگرتبێت.
حکومەتی هەرێم دەستبەجێ هیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بڵاونەکردەوە. ئەم کارەی سۆمۆ ئاوێنەیەکی هاوشێوەی وەزارەتی نەوتی عێراقە لە ساڵی 2014 کە گرتییە بەر بۆ رێگریکردن لەو کەشتیانەی کە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستانەوە باردەکرد لە بەندەرەکانی دەرەوە.
عێراق چەند جارێک داوای کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی مانگی شوبات. چەند كۆمپانیایەكیش كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن بانگهێشتی دانیشتنەكانی دادگای بازرگانی كردووە، كە چەندین جار دواخراوە، هەروەها سیاسەتێكی خستۆتەڕوو كە كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری كێڵگە نەوتییەكان لە لیستی رەشدا دابنرێن ئەگەر لە هەرێمی كوردستان نەكشێنەوە.دوایین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری کێڵگە نەوتییەکان کە لە لیستی ڕەشدا خراونەتە لیستی ڕەشەوە بریتین لە وێزەرفۆرد ئینتەرناشناڵ و ئۆیل سێرڤ کە بنکەکەی لە دوبەیە، بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە.کۆمپانیاکان دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان. (ڕاپۆرتی ڕۆینا ئێدواردز مۆنتاژ لەلایەن جەیسۆن نیلی و مارک پۆتەر)