ئامادەکردنی: زانیار موزەفەر
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە رایگەیاند، ئەمساڵ خواستی جیهانی لەسەر نەوت زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا زیادی کردووە، ئەمەش هاوتەریب لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی لە سەرانسەری جیهاندا.
ئاژانسەکە کە بنکەکەی لە پاریسە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (11ی ئابی 2022)، لە راپۆرتێکی مانگانەدا رایگەیاندووە، نرخی نەوت بە رێژەی 30 دۆلار دابەزیوە دوای ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا گەیشتە لوتکە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی پێداویستییەکانی نەوت و “بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی تێکچوونی ئاسۆی ئابووری”.
لە كاتێكدا نرخی گازی سروشتی و كارەبا بەرزبووەتەوە بۆ ژمارەیەكی پێوانەیی نوێ و وایكرد هەندێك وڵات گۆڕانکاری بکەن بۆ بەکار هێنانی نەوت، بەپێی وتەی ئاژانسەكە.
لە راپۆرتەکەی ئاژانسەکەدا هاتووە “لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە ناوچەکان بەر شەپۆلی گەرمی توند دەکەون، دوایین داتاکان پشتڕاستی زیادبوونی بەکارهێنانی نەوت دەکەن لە بەرهەمهێنانی کارەبادا، بەتایبەتی لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری ئاسیا”.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “گۆڕانکارییەک لە بەکارهێنانی سووتەمەنی لە پیشەسازی ئەوروپاشدا ڕوودەدات، لەنێویاندا پاڵاوتنی نەوت”.
لە ئەنجامدا ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێشبینییەکانی بۆ خواستی جیهانی لە بەکارهێنانی نەوت بە بڕی ٣٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزکردەوە.
بەپێی ئاماری ئاژانسی وزە، پێشبینی دەكرێت خواست لە ئێستادا 2 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەرزبێتەوە و لە ساڵی 2022دا كۆی گشتی بگاتە 99 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە ساڵی 2023دا خواست دەگاتە 101 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەمەش لە ئاستی پێش كۆڤید زیاترە کە “دابینکردنی نەوتی ئەوروپی بەهۆی (داواکاری تایبەتی) لەسەر گەرمی و بەرهەمهێنانی کارەبا و لە پیشەسازیدا بەرز دەبێتەوە.”
راپۆرتەكەی ئاژانسی نێودەوڵەتی هاوكاتە لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێكردنی پلانی یەكێتی ئەوروپا بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی گاز لە هەموو وڵاتانی ئەندام، بە رێژەی 15%، رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئەمەش لە هەوڵێكدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی نرخی وزە كە بەهۆی شەڕی رووسیا لە ئۆكرانیا دروستبووە .
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە وتی شەپۆلەکانی گەرما و دەستپێکردنی ئەوەی کە دەتوانێت ببێتە بەرزبوونەوەی گۆڕینی گاز بۆ نەوت بەپێی ڕێنماییە نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا وەک وەڵامێک بۆ نادڵنیایی لە دەوری دابینکردنی گاز لە ڕووسیا، بەکارهێنانی سووتەمەنی و دیزڵ زیاد دەکات.