ڕێبین فەتاح
بەشی سێیەم
بەلەبەرچاوگرتنی هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تێگەیشتنی بنچینەیی بەعس بۆ نەوت، وه‌ڵامه‌كه‌ی تاریق عه‌زیز بۆ شاندی به‌ره‌ی كوردستانی له‌مه‌ڕ كه‌ركووك و فره‌وانكردنی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، پێشتر له دانوستانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ڕژێمی به‌عس له ساڵی 1983-1984دا، هه‌ر خودی سه‌دام حوسێن سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شۆڕشی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، به ڕوون و ڕاشكاوی هه‌مان بیانووی گرێ‌دراو بە نەوت بۆ دابڕینی كه‌ركووك له كوردستان و ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی دێنێته‌وه(١٤).
له‌و دیداره‌دا كه له چوارچێوه‌ی دانوستانی یه‌كێتی-به‌عس له نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌دام حوسێن به‌ڕێوه چوو، سه‌دام حوسێن له‌باره‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، ده‌ڵێ:”من له‌سه‌ر هه‌موو باسه‌كان ره‌زامه‌ندم، جگه له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك. ناڵێم كه‌ركووك شارێكی كوردی نییه و ناڵێم كه‌ركووك شارێكی عه‌ره‌بییه. ته‌نانه‌ت دوای راپرسییش ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت زۆرایه‌تی دانیشتووانی كورده، ئهوساكهش من هه‌ر سوور ده‌بم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شارێكی عێراقی بێ، هه‌موو خه‌ڵكی عێراق سوود له سامانه‌كانی وه‌ربگرن، چونكه كورد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووكی له كیس نه‌چێت، ئیتر بیر له جیابوونه‌وه ناكاته‌وه، عه‌ره‌بیش بۆ ئه‌وه‌ی كورد رازی بكات، دژی سه‌لماندنی مافه‌كانی ناوه‌ستێ”(١٥).
له‌و قۆناغه‌دا داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك زۆرینه‌ی قه‌باره‌ی بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تی عێراقی پێك ده‌هێنا، بگره به بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری عێراق داده‌نرا. ئه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵوێست و پێداگیری به‌عس له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك قورس‌تر ده‌كات. زیاتر له‌وه‌ش له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق كه ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سڕه‌ی له‌خۆده‌گرت، له‌و روانگه‌یه‌وه ویلایه‌تی مووسڵ (باشووری كوردستان)ی پێوه لكنێدرا، تا به‌سوودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه نه‌وتی و كشتوكاڵییه‌كانی خاكی باشووری كوردستان بناغه‌یه‌كی ئابووری بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه دابین بكرێت، ئه‌و ره‌هه‌نده مێژووییه یارمه‌تیمان ده‌دات له تێگه‌یشتنی ته‌واو له دۆسیه‌ی كه‌ركووك و چاره‌نووسی كوردستان. (ئه‌دمۆندز) ئه‌فسه‌ری پێوه‌ندی له لیژنه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ویلایه‌تی مووسڵ گوتبووی “به‌هۆی هه‌ندێك هۆكاری ئابووری و ستراتیجی، به‌غدا و به‌سڕه به‌بێ مووسڵ ناتوانن ده‌وڵه‌تێكی گونجاو پێك بێنن”(١٦).
ئه‌وه له‌كاتێكدا كه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق و سوریا به پشتیوانی به‌ریتانیا و فڕه‌نسا، له بنه‌ڕه‌تدا یەکێک لە ئامانجەکانی ڕه‌واندنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ڕای گشتی عه‌ره‌ب بوو له به‌رانبه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و كۆچ پێكردنی جووه‌كان بۆ فه‌له‌ستین(١٧)، ئه‌وه‌ش وای ده‌كرد زلهێزه‌كان ویستی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر كورد بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردستان بسه‌پێنن.
وه‌ك له قسه‌كانی سه‌دام حوسێنيشدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌عس ببڕایبڕ دژی دیاریكردنی سنووری كه‌ركووكه بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، ئه‌و هه‌ڵوێسته له ئاستی بیركردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌عسدا، به‌شێكی سه‌ره‌كی له رووئیا و دنیابینی به‌عس نیشان ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌عس له‌و قۆناغه‌شدا، ئاماده نه‌بوو كه‌ركووك وه‌ك به‌شێك له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی دابنێت، به‌ڵام عیزه‌ت دووری له‌میانی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانی له 1984دا، هۆكاری ڕێك نه‌كه‌وتنی نێوانیانی بۆ فشاره‌كانی توركیا له‌سه‌ر عێراق گێڕاوه‌ته‌وه(١٨). عیزەت دووری وەک سەرکردەیەکی بەعس، دەیەوێت پاکانە بۆ هەڵوێستی بەعس بکات و وەها نیشان بدات کە ڕەزامەندنەبوونی ئەوان، فاکتەرێکی دەرەوەی ویستی بەعسی لەسەرە، کە لە ڕاستیدا، ئەوە ویستی بەعس خۆیەتی و ئەگەر تورکیا فشاریشی هەبووبێت، بەعس دەیکاتە پاساوێک بۆ شاردنەوەی ویستە بنچینەییەکەی خۆی.
به‌عس نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت نه‌وت له ده‌ستی خۆیدا بمێنێته‌وه و بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی عێراقی پێ به‌هێز بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه كورد هیچ كات بیر له سه‌ربه‌خۆیی نه‌كاته‌وه، نه‌ك هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هه‌موو خاكی باشووری كوردستان بخرێنه سه‌ر ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، كورد هه‌نگاوێك له سه‌ربه‌خۆیی ده‌چێته پێشه‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه كه‌ركووك وه‌ك كێڵگه‌یه‌كی نه‌وت ده‌بینێت و له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌گه‌ر كورد ئه‌و كێڵگه نه‌وتییه‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت، ده‌بێت به خاوه‌نی ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ و له پاشكۆیه‌تی ئابووری عێراق ده‌ربازی ده‌بێت و ده‌توانێت له هه‌ر بارودۆخێكدا ئابوورییه سه‌ربه‌خۆیه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆییه‌كی سیاسی و جیابوونه‌وه له عێراق ئاراسته بكات. ئه‌و راستییه چه‌ندین جار له‌لایه‌ن سه‌دام حوسێنه‌وه دووپاتی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و له یه‌كێك له‌و بۆنانه‌دا مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی به “زامنكردنی داهاتووی خۆمان”(١٩) لێك ده‌داته‌وه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه به‌عس و رژێمه‌كانی پێش خۆی له عێراق، ته‌نیا وه‌ك (كێڵگه‌ی نه‌وت) كه‌ركووك ده‌بینن به ئاسانی ده‌سه‌لمێنرێت، ئه‌و راستییه‌ی كه به‌عس ته‌نیا خاوه‌ندارێتی له نه‌وتی كه‌ركووك ده‌كات نه‌ك خه‌ڵك و خاكه‌كه‌ی، له په‌راوێزخستنی شاره‌كه‌دا به‌ته‌واوه‌تی ره‌نگ ده‌داته‌وه. له قۆناغی ئۆتۆنۆمیدا له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه هه‌ولێر ده‌كرێت به پایته‌ختی ناوچه ئۆتۆنۆمییهكه، به‌ڵام كه‌ركوك له‌رووی سیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیرییه‌وه په‌راوێز ده‌خرێت و به پێچه‌وانه‌وه ده‌كرێته ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی، سەربازی، ئیستخباراتی و هه‌موو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌منی شیمال، قیاده‌ی قوتری شیمال، هه‌یئه‌ی خاسه و … هتد له‌و شاره‌دا كۆده‌كرێنه‌وه. كه‌ركووك له‌چنگ هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌منی و سەربازییانهدا ده‌بێته سه‌ربازگه‌یه‌كی تۆكمه و (كێڵگه نه‌وت)ێكی به ئه‌من و ئیستخبارات و له‌شكری سه‌ربازی تهوقكراو.
كه‌واته له به‌رانبه‌ر ئه‌و دنیابینییه‌ی به‌عسدا، كاتێك سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی له پرۆژهپێشنیازهكهی خۆیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه نه‌وت وه‌ك كه‌رتێكی ستراتیژی له‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زدا بێت، له‌رووی سیاسی و هونه‌ری دانوستانه‌وه ده‌شێت وه‌ها لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، كه سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌یه‌وێ وه‌ها تێگه‌یشتنێك دروست بكات به‌وه‌ی ئامانجی كورد له گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه نییه له‌گه‌ڵ دنیابینی به‌عس(دنیابینییه‌كی له‌سه‌ر نه‌وت هه‌ڵچنراو و سیاسه‌تێكی به نه‌وت پشتئه‌ستوور)، ده‌یه‌وێت جۆرێك له گره‌نتی و دڵنیایی به سه‌رانی به‌عس بدات به‌وه‌ی كورد نایه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووكدا بگرێت له پێناو دروستكردنی ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ به ئامانجی جیابوونه‌وه له عێراق یان به ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق، به‌ڵكو وه‌ك به‌شێك له خاكی خۆی، به‌بێ لێكدانه‌وه بۆ به‌ها ئابووریی و سیاسییەکەی، پێداگیری له‌سه‌ر ده‌كات.
دانوستانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی-به‌عس و راپه‌ڕینی گه‌لی كورد له 1991دا، به‌خۆی یه‌كێك له لێکەوتەکانی داگیركردنی كوێت بوو له‌لایه‌ن عێراق و پاشتر ده‌ركردنی سوپای عێراق له‌و وڵاته‌دا، كه هه‌ردوو كرده‌ی داگیركردنی كوێت و هاوكات به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژی عێراق، به ململانێی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی پێوه‌ست به‌دۆسیه‌ی نه‌وت گرێدراوه(٢٠)، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ر خاڵێكی پێوه‌ست به دۆسیه‌ی نه‌وت له نێوان به‌ره‌ی كوردستانی-به‌عس لەپاڵ رەهەندە ناوخۆییەکەی، رەهەندێکی نێودەوڵەتییش وەربگرێت.
سه‌رانی به‌عس ئه‌و پێشنیاز و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه دڵنیاییهكیان له‌وه هه‌یه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی خاك، له كۆتاییدا گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌كانی ئه‌و سنوورانه‌ی به‌دوادا دێت. بگره سیاسه‌تی به‌عس ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كانی نه‌وتی به‌ته‌واوه‌تی له چنگ خۆیدا بهێڵێته‌وه، نه‌ك هه‌ر له چنگ خۆیدا و به‌بێ به‌شداری ئه‌وانی دی، بگره له قۆناغی زۆر پێشتره‌وه نه‌خشه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌وه داڕشتووه و کردەنی کردووەتەوە کە تەنانەت هیچ كوردێك له ناوچه نه‌وتییه‌كاندا نه‌هێڵێت، ئەوەش لە پرۆسەکانی ڕاگواستنی کورد لە ناوچەکانی نەوتی و نیشتەجێکردنی عەرەب لە جێگەیاندا، بەرجەستە دەبێت.
هه‌ر چۆنێك بێت، له گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كاندا، شاندی به‌ره‌ی كوردستانی نه‌یتوانی ره‌زامه‌ندی سه‌رانی به‌عس له‌سه‌ر هیچ كام له‌و پرۆژهپێشنیازانهی پێشی خست بوو، به‌ده‌ست بێنێت. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه، كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ستیان پێكرده‌وه، كۆی ئه‌و پرۆژه و پێشنیازانه‌ی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ئاراسته‌ی به‌ره‌ی كوردستانی كرا بوون، له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ره‌ت كرانه‌وه و بڕیار درا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تر ئاماده بكرێن كه لانی كه‌می داخوازییه‌كانی كوردیان تێدا ره‌چاو بكرێت.
پرۆژه‌كان ئاماده‌كران و دانوستان له 10ی ته‌موزی 1991 ده‌ستی پێكردەوە، شاندی به‌ره‌ی كوردستانی له‌لایه‌ن مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا و له ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له جه‌وهه‌ر نامیق، ئازاد به‌رواری و رۆژ نوری شاوه‌یس له پارتی، فواد مه‌عسووم و دارای تۆفیق ئاغا له یه‌كێتی، مه‌حموود عوسمان و عه‌دنان موفتی له حزبی سۆسیالیست، سامی عه‌بدولره‌حمان و بروسك شاوێس له پارتی گه‌ل پێكهات بوو.
کۆبوونەوەکانی دانوستان له 13ی ئابی 1991دا كۆتاییان هات، شاندی به‌ره‌ی كوردستانی، بۆ وه‌رگرتنی دوا بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كان گه‌ڕانه‌وه و دیسانه‌وه به‌ره‌ی كوردستانی ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌كانی كرده‌وه و دواتر بڕیار درا هه‌ڵبژاردنی گشتی له كوردستان بكرێت و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژێردراو(ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی/په‌رله‌مانی كوردستان) بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه بدات كه ئایا په‌سندی ده‌كات یان ره‌تی ده‌كاته‌وه(٢١).