ڕوونبین
روونبین ڕاپۆرتی مانگانەی نەوتی بارکراوی هەرێم بۆ مانگی شوباتی٢٠٢٢ بڵاودەکاتەوە .
بەپێێ ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت لەمانگی شوباتدا نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە لە رێی ١٨ کەشتی قەبارە جیاوە بارکراوە کە لانی کەم بۆ ٦ وڵاتی جیا ڕۆشتووە. هەروەها ئاراستەی دوو کەشتی تائێستا بۆ ئێمە نەزانراو.
کۆی نەوتی بارکراو لەماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە ١٢,٤٤٣,٨٧٨ بەرمیل، کە بەتێکڕا رۆژانە ٤٤٤.٤٢٤ برمیل نەوت بووە.
ڕوونبین لە ڕاپۆرتەکەیدا کەمانگانە سەبارەت بە نەوتی بارکراوی هەرێم لە بەندەری جیهان بڵاو دەکاتەوە زانیاری لە سەر ناو وە ژمارەی ئەو کەشتیانەی نەوتی هەرێمیان بارکردووە ، لەگەڵ بەروار و بڕی نەوتی بارکراو لە هەرکەشتییەکدا و ناوی ئەوکۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمیان کڕیوە و بۆ چ وڵاتێک ڕۆشتووە بڵاو دەکاتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لەمانگی شوباتدا ئیتالیا زۆرترین نەوتی هەرێمی کڕیوە و بەپلەی یەکەم دێت کە بڕی ٥,٠٧٩,٨٢٨ بەرمیل بووە بەڕێژەی ٤١٪ هەموو نەوتی بارکراو بووە . بەپلەی دووەم وڵاتی یۆنان دێت بڕی ١,٧٠٤,٢٧٣ بەرمیل بووە کە رێژەی ١٤٪ پێک دەهێنێت. لە ریزبەندی سێهەمدا وڵاتی بولگاریا دێت بڕی ١,٣٣٢,١١٢ بەرمیل کە رێژەی ١١٪ ی نەوتی بارکراوی هەرێم پێک دەهێنێت، پاشان هەریەکەلە ئیسپانیا ،ئیسرائیل و کرواتیا بدوای یەکدا دێن. هەروەها دوو بار ی کەشتی بڕی ١,٦٤٠,٢٩٤ بەرمیل نەوتیان هەڵ گرتووە روونبین ئاراستەکەی نازانیوە بۆچ وڵاتێک ڕۆشتوون.
ڕوونبین لە کانوونی دوومی ٢٠٢١ ەوە بەردەوامی مانگانە ڕاپۆرتی نەوتی بارکراوی هەرێمی لە بەندەری جیهان بڵاو کردووەتەوە و پێشتریش داتای لەسەر هەناردەی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٤ وە بڵاوکردووەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕوونبیندا هاتووە “ئەم ژمارانە ی لەم ڕاپۆرتەدایە تەنها نەوتی بارکراوی هەرێمە لە بەندەری جیهانی تورکیا، واتە بامانای تەواوی قەبارەی بەرهەمی نەوتی هەڕێم نایەت لەبەرئەوەی بڕی فرۆشی ناوخۆ و ئەو بڕە نەوتەی مانگانە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەیدات بە پاڵاوگەکان لەم ڕاپۆرتەدانییە”.