روونبين
بەپێی بەڵگەیەک کە زەمەن بڵاویکردووەتەوە حکومەتی عێراق دەستی بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کرد، تایبەت بە دەستووری نەبونی پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق، لەبەر ڕۆشنایی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لیژنەیەکی بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتیمانی نەوت پێکهێناوە و کاریان یەکخستنی سیاسەتی بەڕێوەبردنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و ڕێکاری کردارییە بۆ ئەو پرسە.
ئەو لیژنەیە کار لەهەموو پرۆسەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەکەن، جگە لە گرێبەستەکانی ناردنەدەرەوە. بۆ ئەو مەبەستەش چەندین شارەزا و پسپۆرانی بۆ دووبارە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی دەرهێنان و بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان.
١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، دادگای فیدراڵی عێراق، بریاری نادەستووری بوونی پڕۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستانی دەركرد. ئەمڕۆ ٢٨ی شوبات، هەر چوار سەرۆكایەتیەكەی هەرێم لە كۆبونەوەیەكدا بڕیارەكەیان رەتكردەوە.
هەر چوار سەرۆكایەتیەكەی هەرێم، دەڵێن: بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ق و گیان و بنه‌ما ڕاسته‌قینه‌كانی سیستەمی فیدراڵییه و پێشێلكردنێكی زه‌ق و ئاشكرای ماف و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
ئاماژەبەوەكراوە، دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا پشتی به یاساكانی ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٨٥ی عیراق به‌ستووه كه یاسای ناوه‌ندین و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ده‌ستووری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراقی تازه‌دا ناكۆكه كه سیستمی حوكمی له عیراق له ناوه‌ندییه‌وه بۆ سیستەمێكی فیدراڵی گۆڕیوه و به ڕوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكان و دەسەڵاتی فیدراڵی دابەش کردووە.
هەروەها باسلەوەكراوە، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان و ده‌قی مادده‌ی (١١٢)ی ده‌ستووری عیراق ئه‌نجام دراون، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا دەسەڵاتە فیدرالییەکان دوای تێپه‌ڕبوونی (١٧) ساڵ نه‌یانتوانی ئه‌ركی یاسایی‌ی خۆیان جێبه‌جێ بکەن به دانانی یاسایه‌ك بۆ نه‌وت گاز له عیراق، وێڕای ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠٠٧ و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌وكاتی فیدرال له‌و ڕه‌شنووسه هاوبه‌شه‌ی یاسای نه‌وت و گاز كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو.