یادگار سدیق گەڵاڵی
لەماوەی ٧ مانگی ڕابوردوودا داهاتی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە ٣٩ ملیار و ٦٨٨ ملیۆن دۆلار وەهەر لەو ماوەیەدا داهاتی ٢٥٠ هەزار نەوتی هەرێم کە دەبێت ڕادەستی سۆمۆی بکات و لە بوجەی هەرێم دەبڕدرێت بریتیە لە ٣ ملیار و ٣٣٧ ملیۆن دۆلار(نرخی نەوتی کەرکوک بۆ نەوتی هەرێم ئەژمارکراوە، چونکە یەک کوالێتییە لە بەندەری جیهان). بەیەکەوە داهاتی نەوت دەکاتە ٤٣ ملیار و ٢٦ ملیۆن دۆلار وئەم بڕە بەدینار دەکاتە ٦٢ ترلیۆن و ٣٨٨ ملیار دینار. بەتەنها جگە لە داهاتی نانەوتی ڕێژەی ٤٨٪ ی خەرجی بوجەی ٢٠٢١ی دابینکردووە.
هەرێم لە ڕیی لێبڕینی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بەنرخی سۆمۆ لەو داهاتە نەوتییەی عێراق بە ڕێژەی ٧.٧٥٪ بەشدارە.
لەم خشتانەی خوارەوە بڕی هەناردەوە نرخی نەوت و داهاتی مانگانەی عێراق لە گەڵ داهاتی ئەوبڕەی کەلەبوجەی هەرێم دەبڕدرێت بەپێی یاسای بوجەی ساڵی ٢٠٢١ ( داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەنرخی سۆمۆ) روونکراوەتەوە. زانیارییەکان لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) وەرگیراوە.
لە یاسای بوجەدا داهاتی نانەوتی بە ٢٠ ترلیۆن و ١٤٩ ملیار دینار دیاریکراوە، گەربێت و ئەم بڕە دابەش بکەین بەسەر مانگەکاندا ئەوا لە حەوت مانگدا داهاتە نانەوتییەکان دەکاتە ١١ ترلیۆن و ٧٥٣ ملیار دینار. بە زیادکردنی داهاتی نانەوتی بۆ داهاتە نەوتییەکان ئەوا داهاتی ئەم ٧ مانگەی سەرەتای ٢٠٢١ی عێراق دەکاتە ٧٤ ترلیۆن و ١٤١ ملیار دینار کە رێژەی ٥٧٪ ی خەرجی هەموو ساڵەکە پێک دەهێنێت. گەر نرخی نەوت تا کۆتایی ساڵ لەم ئاستەدا بمێنێتەوە ئەوا بەئاسانی ئەو کورتهێنانەی لەیاسای بوجەدا هاتووە پڕدەبێتەوە کە دیاری کراوە بە ٢٨ ترلیۆن و ٦٧٢ ملیار دینار.