ڕوونبین
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژی یەکشەممە شەممە ٢٠٢١/٨/١ لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆی ژمێرەری سەرەتایی هەناردە و داهاتەکانی نەوتی بۆ مانگی تەموزی ٢٠٢١ ڕاگەیاند .
بەپێی ئامارەکەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ ” بڵاوی کردووەتەوە ، بڕی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی تەموزدا دا بریتی بووە لە ٩٠ ملیۆن ٤٦٧ و ٧٩٤ بەرمیل ، کە داهاتی فرۆشی ئەو بڕە نەوتە بریتی بووە لە ٦ ملیارو ٥١٣ ملیۆن و ٧٩٢ هەزار دۆلار.
ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کۆی نەوتیی هەناردەکراو لە مانگی تەموز دا لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ، بریتی بووە لە ٨٧ ملیۆن و ٤٥٥ هەزارو ٣٥٩ بەرمیل، بە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە لە بەسرەوە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨٢١ هەزار و ١٤٠ بەرمیل. لەکاتێکدا لە کێڵگەکانی کەرکوکەوە بەڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیا بڕی نەوتی هەناردەکراو بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ١٢ هەزارو ٤٣٥ بەرمیل، تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی کەرکوک ٩٧ هەزار و ١٧٥ بەرمیل بووە.
تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق لەمانگی تەموزدا بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٩١٨ هەزار بەرمیل وە نرخی هەربەرمیلێک تێکڕا بە ٧٢,٠٠١ دۆلار فرۆشراوە لە کاتێکدا تێکڕا نرخی بەرمیلێک نەوتی بەسرە بە ٧٢.٠٥٠ دۆلار بووە و نرخی نەتی کەرکوک لە جیهان بە ٧٠.٥٩٩ دۆلار فرۆشراوە. بەراورد بە مانگی حوزەیران داهاتی نەوتی عێراق نزیکەی ٣٧٠ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.