ڕوونبین
لە یادی دووساڵەی کابینەی نۆ دا حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی چالاکییەکانی لە دووتوێی كتێبێكدا بەناوی “چاكسازی و خزمهتگوزارییهكانی كابینهی نۆیهم”ى چاپ و بڵاوكردهوه.
ئەم کتێبە لە حەوت بەش پێک دێت بەم شێوەیە:
بەشی یەكەم : دۆخی ئابووری حكومهتی هەرێمی كوردستان( خەرجی و داهات).
بەشی دووەم: داهات و خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەشی سێیەم: چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم و بەشێك لە خزمەتگوزارییەكان. لەم بەشەدا باسی ١٨ وەزارەت و چەند دەستەیەکی تێدا دەکات بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ناویاندا ڕاپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نابینرێت.
بەشی چوارەم: باسی جێبەجێكردنی یاسـای چاكسـازی دەکات.
بەشی پێنجەم: گرنگتریـن پڕۆژەکان لە دوو سـاڵی ڕابـردوودا
بەشی شەشەم: هێڵە گشـتییەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم
بەشی حەوتەم: چاكسـازی لـە گوتارەكانی سـەرۆكی حكومەتـدا.
لەسەرەتای کتێبەکەدا باسی خەرجی و داهاتەکانی حکومەت دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
خەرجی حكومەت لە مانگێكدا (995 ملیۆن) دۆلارە و داهاتەكانی (539 ملیۆن) دۆلارە
خەرجی حكومەتی هەرێم لە یەك مانگدا:
• حكومەت لە مانگێكدا پێویستی بە نزیكەی (995 ملیۆن) دۆلار هەبووە بەم شێوەیە:
• (775 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی موچەخۆران.
• (205 ملیۆن) دۆلار بۆ موچەی كارپێكردن ( تەشغیلی)
• (35 ملیۆن) دۆلار بۆ خەرجی وەبەرهێنان ( پرۆژەكانی حكومەتی)
داهاتی حكومەتی هەرێم لەیەك مانگدا
آ- (٥٣٩ ملیۆن) دۆلار داهاتی مانگانە لەم سەرچاوانەوەدەست كەوتوون:
١- (٢٩٥ ملیۆن) دۆلار داهاتی فرۆشتنی نەوت بۆ خەزێنەی حكومەت، لە بنەڕەتدا (٧٢٠ ملیۆن) دۆلار كۆی گشتی داهاتی نەوتە، بەڵام (٤٢٥ ملیۆن) دۆلاری دەدرێتەوە بە موستەحەقاتی كۆمپانیا و قەرزەكان.
٢- داهاتی ناوخۆ : (٢٤٤ ملیۆن) دۆلار (پێش دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەم داهات ١٤٠ ملیۆن دۆلار بووە) نزیكەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ لەكابینەی نۆدا زیادی كردووە، بەهۆی چاكسازیەوە.
ب – پارەكەی عێراق: (٣٨٣ ملیۆن) دۆلار ، لە مانگی ٤ی ٢٠٢٠ەوە ئەم پارەیە وەستێندراوە.
ج- یارمەتی هاوپەیمانان: بڕی (١٧ ملیۆن) دۆلار.
كورتهێنان لە خەرجی و داهات:
• كۆی داهاتی ناوخۆ دەگەیشتە(٩٣٩ ملیۆن) دۆلار
• لەكاتێكدا خەرجی حكومەت لەمانگێكدا (٩٩٥ ملیۆن) دۆلار بووە
• بەم پێیە لە كابینەی نۆدا حكومەت مانگانە بڕی (٥٦ ملیۆن) دۆلار كورتهێنانی هەبووەو وەكو قەرز كەوتووەتە سەرشانی حكومەت.
نمونە: داهات و خەرجی حكومەت لە نێوان مانگی ٢٠١٩/١٢ و مانگی ٢٠٢٠/٤ :
• داهات و خەرجی لە مانگی ١٢ی ٢٠١٩ (ئەمە ئەو مانگەیەكە هێشتا نرخی نەوت دانەبەزیوەو قەیرانی كۆرۆنا سەری هەڵنەداوە) :
• تێكرای داهات لە مانگەكەدا (٩٣٩ ملیۆن) دۆلار بووە:
• داهاتی نەوت ئەوبەشەی گەراوەتەوەبۆ وەزارەتی دارایی: (٢٩٥ ملیۆن) دۆلار.
• داهاتی ناوخۆ: (٢٤٤ ملیۆن) دۆلار
• بەشە بودجەی هەرێم لەبەغداد: (٣٨٣ ملیۆن) دۆلار
• هاوكاری مانگانەی هاوپەیمان: (١٧ ملیۆن) دۆلار.
خەرجی حكومەت بۆ مانگی ١٢ی ٢٠١٩
( ٩٩٥ ملیۆن ) دۆلار بووە بەم شێوەیە:
• خەرجی موچە: (٧٥٥ ملیۆن) دۆلار.
• خەرجی بودجەی تەشغیلی: (٢٠٥ ملیۆن) دۆلار.
• خەرجی وەبەرهێنان: (٣٥ ملیۆن) دۆلار
• كورتهێنان: (٥٦ ملیۆن) دۆلاربووە.
داهاتی حكومەتی هەرێم لە مانگی ٤ی ٢٠٢٠
ئەمە ئەو مانگەیە كە نرخی نەوت دادەشكێت و كۆرۆنا سەر هەڵدەدا:
• داهاتی نەوت: (٦٠ ملیۆن) دۆلار داهاتی نەوت بۆ وەزارەتی دارایی
• داهاتی ناوخۆ: (٦٠ ملیۆن) دۆلار
• هاوكاری هاوپەیمانی: (١٧ ملیۆن) دۆلار
• كۆی گشتی داهات: (١٣٧ ملیۆن) دۆلار، لەو مانگانەدا حكومەتی هەرێم (٨٦%)ی كۆی داهاتی خۆی لەدەستداوە.
بۆ خوێندنەوەی دەقی راپۆرتی حكومەت لەبارەی دووساڵەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان