ڕوونبین
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی ئەمڕۆ ٢٠٢١/٣/٨ ڕایگەیاند کە لە کێڵگەی سەرتە لە پارێزگای هەولێر بیری ژمارە ٢ کەوتووەتە بەرهەم و بەمەش ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە ڕۆژانە دە (١٠) هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە.
کۆمپانیاکە دەڵێت چاوەڕیی زیادبوونی زیاتری بەرهەم دەکەین لەو دوو بیرەی کە ئێستا لە بەرهەمدان هەروەها دەڵێت کاری بیری هەڵسەنگاندن بەباشی دەڕوات و بریارە لە نیوەی دووەمی ساڵێشدا دوو بیری تر لێ بدەن.
ئەم کێڵگەیە بۆ یەکەم جار لە ناوەراستی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا بە توانای ٥ هەزار و ٥٠٠ بەرمیل کەوتە بەرهەم و ئێستا بەرهەمی ڕۆژانەی ١٠ هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە.
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی تورکی پشكی ٣٠٪ی کێڵگەکەی هەیەو و کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمەریکی٥٠٪ ی پشکەکان و کۆمپانیای هەرێمیش پشکی ٢٠٪ ی هەیە.
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی لە هەریەک لە کێڵگەکانی بەرهەم هێنی نەوتی هەرێم (تاوکی- فیشخاپور،تەقتەق و سەرتە) پشکی هەیە لە قۆناغی بەرهەم هێناندان، هەروەها پشکی هەیە لە کێڵگەکانی قەرەداغ، میران، بنەباوی کە لە قۆناغی پێش بەرهەم هێناندان.