ڕوونبین
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئەنێرجی HKN Energy LTD کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و لە بلۆکی نەوتی سەرسەنگ وەبەرهێنانی دەکات و خاوەنی ٦٢٪ ی پشکەکانی ئەوبلۆکەیە چالاکی دارایی و کارەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بڵاو کردەوە.
خاڵە سەرەکییەکانی چالاکییەکان
• داهات لەم ساڵەدا بەڕێژەی ٣٥٪ کەمی کردووە بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ دا. بەشێوەیەکی سەرەکی هۆکاری ئەم کەمکردنی داهاتە بۆ دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە کە ٣٩٪ کەمترە لەساڵی ڕابوردوو. بەرهەمیش بەراورد بەساڵی پێشتر ٦٪ زیادی کردووە.
• بڕی ١١٧٫٢ ملیۆن دۆلار داهاتی نەختی(کاش) لەفرۆشی نەوت وەرگیراوە لە حکومەتی هەرێم وە لەگەڵ زیادەی ١٥٫٩ ملیۆن دۆلار بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ وەرگیراوە (ئەم بڕەی دوایی دەبێت تەنها شایستەی دارایی مانگی کانوونی یەکەم بێت بەو پێیەی حکومەت و کۆمپانیا نەوتییەکان ڕێک کەوتون لەمانگی ئازارە وە مانگانە شایستەکانیان وەر بگرن).
• لەمانگی کانونی دووەمدا HKN نوسراوێکیان لە لایەن حکومەتی هەرێمە وە پێگەیشت سەبارەت میکانیزمی دانەوەی ئەو پارەی کەلای حکومەتە و بڕی ٦٨,٦ ملیۆن دۆلارە وەکو شایستەی کۆمپانیا لە فرۆش و گواستنەوەی نەوت بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠. میکانیزمی پارەدان وەکو بەوشێوە دەبێت کاتێک نرخی نەوت لەسەرووی ٥٠ دۆلارەوە دەبێت حکومەت دەست دەکات بەپێدانەوەی قەرزەکان بەڕێژەی ٥٠/٥٠ بۆ هەربڕێکی زیادە واتە لە هەر دۆلارێکی زیادە لەسەر وو ٥٠ دۆلارەوە بڕی ٥٠ سەنتی بۆ حکومەت و بڕی ٥٠ سەنتیشی بۆ کۆمپانیاکانی کێڵگەی سەرسەنگ دەبێت.
• بڕیارە ئەو پارە زیادەیە واتە وەرگرتنەوەی قەرزەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ە وە دەستی پێکردووە. کۆی ئەو پارەیەی ئێچ کەی ئێن وەری گرتووە لەبری قەرز بریتییە لە ١٦٫٣ ملیۆن دۆلار ( پوختەی شایستەی HKN) لەو پارەیە دەبڕدرێت کە لای حکومەتەو قەرزی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ یە و بڕی ٣ ملیۆن دۆلار ی هەمان مانگ هێشتا لای حکومەت ماوە.
• قەرزی کۆمپانیاکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بریتی بووە لە ١٩٫٣ ملیۆن دۆلار و ٣ ملیۆنی ماوە بدرێتەوە، مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بریتییە لە ١٩٫٥ ملیۆن، کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڕی ١٧٫٧ ملیۆ دۆلار و قەرزی مانگی شوباتی ٢٠٢٠ یش ١٢٫١ ملیۆن دۆلار بووە .
• تەنها پشکی کۆمپانیای کەی ئێچ ئێن لە شایستەی دارایی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە کێڵگەی سەرسەنگ بریتییە لە ١٨٫٧ ملیۆن دۆلار کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا بدرێت، مانگی کانوونی دووەم شایستەی کانوونی یەکەم وەرگیراوە کە بڕەکەی ١٦٫٤ ملیۆن دۆلار بووە لەگەڵ ئەو ١٦٫٣ ملیۆن قەرزەی مانگی ١١ی ٢٠١٩ دا وەرگیراوە.
• بەرهەمی کێڵگەکە لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا بەڕێژەی ٦٪ زیادی کردووە بەراورد بەهەمان ماوە لە ساڵی ٢٠١٩ دا.
• بەرهەمی نەوت لە سەرسەنگ لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا ڕێژەی پێوانەیی شکاند و گەشتە ٣٠هەزار و ٨٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە، هەروەها لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دا ئاستێکی پێوانەیی تری شکاند بە تۆمار کردنی ٣١ هەزار و ٥٠٠ بەرمیل لەڕۆژێکدا.
• کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو لە سەرسەنگ تا بەرواری ٢٠٢٠/١٢/٣١ بریتی بووە لە ٣١ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.
• سەرەڕای کەمی داهات و دواکەوتنی شایستەکانی کۆمپانیا لە لایەن حکومەتی هەرێم و بەرزبونەوەی نرخی سود، پوختەی جوڵەی کاش لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٧ ملیۆن دۆلار . چەند هۆکارێک ڕۆڵیان هەبووە لەوانە :
• کەمکردنەوەی خەرجی سەرمایە( ٩٠ ملیۆن دۆلار یان ٥٥٪ کەمتر لەو ڕێژەیانرابوو بۆ ساڵی ٢٠٢٠) لەمانگی نیسانەوە ئەم کەمکردنەوەی دەستی پێکرد.
• کەمکردنەوەی ڕێژەی ٢٠٪ ی هەربەرمیلێک نەوت لە خەرجی کارکردن و گواستنەوە و خەرجییە کارگێڕییە گشتییەکان بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩. بەگرتنە بەری ئەم ڕێکارانە یەکسانکردنەوە بەنرخی برێنتمان کەم کردەوە بۆ نزیکەی ٢٣ دۆلار.
• ٣٧٫٥ ملیۆن دۆلار وەرگیراوە وەکو قەرز لە DFC.
پێشبینی و چاوەڕوانییەکان
• چاوڕێدەکەین ئاستی تێکڕای بەرهەم لەماوەی ساڵی ٢٠٢١ دا لەنێوان ٢٧ بۆ ٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بێت.
• بەرەو پێشچوونی لە کارکردن لە یەکەی جیاکردنەوەی نەوت ٢٥ هەزار بەرمیل لە کێڵگەی سوارەتکە. چاوە ڕێ دەکەین یەکەم بەرهەمی ئەم یەکەیە لە چارەکی دووەمی ٢٠٢٢ دا دەست پێ بکات (لە ڕاپۆرتی شەش مانگی یەکەم دا چاوەڕێ دەکرا لە ٢٠٢١ دا بێت). هەر دواکەوتنێک لە دابینکردنی پێداویستییەکان بەهۆی کۆڤید ١٩ کاریگەری دەبێت لەسەر دواکەوتنی کارەکان و زیادکردنی تێچوو. پێشتر ڕاگەیەنرا بوو دەستپێکردنەوەی کارەکانی هەڵکەندن پێویستە بۆ یەکەکە (یەکەی جیاکردنەوەی نەوت)ئەویش پەیوەستە بە وەرگرتنەوەی ئەوشایستانەی کەلەلای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
• پێشبینی بۆ ئایندەکارکردن لە یەکەی نوێی جیاکردنەوەی نەوت ٢٥ هەزار ب.ڕ بەشێوەیەکی سنوردار بەردەوامە لە پێناو پارێزگاری لە بەرهەمهێنان و دەرچون لەم بارودۆخە ناهەموارەی کۆرۆنا.
• گرێدانی بە بۆری هەرێمی کوردستانەوە پەیوەستە بە تەواو بونی یەکە ٢٥ هەزار بەرمیلی یەکەوە کە بڕیارە لە چارەکی دووەمی ٢٠٢١ دا تەواو ببێت.
• خەرجی سەرمایەی Capex بۆ ساڵی ٢٠٢١ دیاری دراوە لە نێوان ٧٥ بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە کاتێکدا لە ٢٠٢٠ دا لە نێوان ٤٠ بۆ ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو (تەنها پشکی HKN).
• هەروەک ڕابوردوو، خەرجی سەرمایە Capex پەیوەستە بەنرخی نەوت و ئەو شایستانەی کە لە حکومەتی هەرێم وەری دەگرین.
•خەرجی سەرمایەمان زیادکردووە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ئەوەی بتوانین کاری سێزمیکی سێ ڕەهەندی ( 3D seismic) بکەین لەگەڵ فراوانکردنی کاری هەڵکەندی بیر. دەستخستنی زانیاری بومەلەرزەیی ( سیزمیک) یارمەتیمان دەدات ناوچەی بیرەکان دیاری بکەین لە ناوچەی گرێبەستی سەرسەنگدا.
بلۆکی سەر سەنگ
ئەم بلۆکە نەوتییە کەوتوەتە پارێزگای دهۆکەوە، کۆمپانیای وزەی ئێچ کەی ئێن HKN Energy ی ئەمریکی پشکی ٦٢٪ ی کێڵگەکەی هەیە کە ڕوبەرەکەی ٤٢٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە ، هەروەها کۆمپانیای توتاڵی فەرەنسی ڕێژەی ١٨ ی پشکەکان و حکومەتی هەرێمیش ٢٠٪ ی پشکەکانی هەیە .