ڕوونبین
ڕۆژی ٢٠٢١/٢/٧ بابەتێکمان لەژێر ناوی “دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٢١دا” بڵاو کردەوە کە لە پێگەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداو – RRC وەرگرتبوو. لە بەشی لێکۆڵینەوە و لە نوسینی” محمود بابان”.
لێرەوە داوای لێبوردن لە خوێنەرانی ڕوونبین دەکەین گەر چی ئەو بابەتە زانیاری باشی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا بەسەر ئێمەدا تێپەڕی هەرچەند لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕوداو بەوشێوەیە بڵاوکراوەتەوە بەڵام ئەو بابەتە لەنوسینی Waylon Fairbanks و لە پێگەی Mees و بە زمانی ئینگلیزی لەبەرواری ٢٠٢١/١/٢٢و بەهەمان ناو نیشان و ناوەڕۆک بڵاو کراوەتەوە” 2021: A Year of Challenges & Opportunities For Iraqi Kurdish Oil” بۆیە لێرەوە بە پێویستی دەزانین کە ئەو بابەتە بە بابەتێکی وەرگێڕدراو ناوزەد بکەین بۆ وەرگێڕە کوردەکە. هەروەها دەبێت ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە لەهەر کەس زیاتر سوربن لەسەر پارێزگاریکردن خاوەندارێتی فیکری و مافی نووسەرەکان.