ڕوونبین
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٢/٢ نرخی نەوت بەرزبویەوە و گەشتە ئاستی ساڵێک پێش ئێستا و لە ساڵی نوێدا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد. خاوی برێنت گەشتە سەرو ٥٨ۆلار و دواتر لەسەرو لە ٥٧٫٥٠ دۆلار جێگیر بوو، هەروەها خاوی تەکساس گەشتە ٥٥ دۆلار و دواتر لە ٥٤٫٧٥ دۆلار جێگیر بوو .
بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە:
یەکەم کەم کردنەوەی بەرهەمی هاوپەیمانی ئۆپێک پلەس کە لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەرزترین ئاستی پابەندی بەخۆوە بینی کە وڵاتانی ئۆپیک ئاستی پابەندیان بەڕێژەی ١٠٣٪ بووە و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیکیش لەناویاندا ڕوسیا و کازاخستان ئاستی پابەندیان ٩٣٪ بووە. لە دوێنێ وە ٢٠٢٠١/٢/١ کەم کردنەوەی بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی سعودیە بۆ مانگی شوبات و ئازار چووەتە بواری جێ بەجێ کردنەوە کە هاوکارێکی باشی گەڕاندنەوەی باڵانس دەبێت بۆ خواست و خستنە ڕووی نەوت و بەرزبونەوەی نرخ.
هۆکاری دووەم، لەبەرانبەر کەم کردنەوی بەرهەم لەوڵاتانی بەهەمهێنەوە، گەشبینی بەکاربەران سەبارەت بە کاریگەری ئەرێنی پێکوتەی کۆرۆنا ئەمەش وادەکات نرخ بەرزببێتەوە. ئەم دوو هۆکارە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی کە ئەمبارەکان هێواش هێواش بەتاڵببنەوە.
هۆکارێکی تری کە زیاتر کاتییە و پەیوەستە بەو شەپۆلە سەرما و بەفرەی ئەمەریکای گرتووەتەوە خواستی لەسەر بەربومە نەوتییەکان بۆ خۆگەرم کردنەوە زیاد کردووە.