ڕوونبین
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی هەر لە قۆناغی سەرەتای بەرهەم هێنانی نەوتەوە لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، تا ئێستا تاکە کۆمپانیایە کە گرێبەست و بەرژەوەندی کاری زۆر ترین ناوچەی گرێبەست دا و لە هەردوو کێڵگەی نەوت و گاز دا هەبێت لە کوردستان. ڕوونبین نوێترین زانیاری لەسەر چالاکیەکانی کار و ئەدای دارایی ساڵی ٢٠٢٠ ی کۆمپانیاکە لەگەڵ چاوەڕوانیەکانی ساڵی ٢٠٢١ دەخاتە ڕوو. بۆ ئەو قۆناغانەی کە لەکێڵگە جیاوازەکاندا کاری تیادا دەکات. قۆناغی بەرهەم هێنانی نەوت، قۆناغی پەرەپێدان وەهەروەها قۆناغی گەڕان و پشکنین و هەڵسەنگاندن.
بیل هیگز بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی دەڵێت” لە ڕیی کەمی تێچوو، دەستکەوتی مادی زیاترەوە ستراتیژی ساڵی ٢٠٢٠ مان جێبەجیکرد، لەسەر ئاستی ساڵانە و لە ساڵانی ئایندەشدا بەرهەممان زیاد دەکات”. هەروەها دەڵێت ” لەگەڵ بوونی کۆڤید ١٩ شدا لە ساڵی ٢٠٢٠دا دەست کراوە بە بەرهەم لە کێڵگەی سەرتە ، هەروەها کار لەقەرەداغیش دەستی پێکردووەتەوە… چاوەڕێ دەکەین لەم ساڵدا بڕی ١٢ بیر لێبدەین و ئەوبیرانەش لە توانایاندا دەبێت بە قۆناغبەندی ئاستی بەرهەم کە تێچووی کەمە زیادبکەن و داهاتی تاوکیش زیاد بکات”.
ئەدای دارایی کۆمپانیا
- ١٧٣ ملیۆن دۆلار کاش وەرگیراوە لەساڵی ٢٠٢٠ دا لە ساڵی ٢٠١٩ دا ١٣٧ ملیۆن بووە.
- خەرجی سەرمایە ١٠٩ ملیۆن دۆلاربووە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ دا ١٦١ ملیۆن بووە ،خەرجی کەم کراوەتەوە تاوەکو لەگەڵ ژینگەی دەرەکیدا گونجاوبێت. لەگەڵ ئەوەشدا دڵنیابین لە گەشەکردنی بەردەوام.
- جوڵەی کاشی ئازاد ٥ ملیۆن دۆلاربووە لە ٢٠٢٠ دا بۆ قازانجی هاوپشکەکان، لە ٢٠١٩ دا ٩٩ ملیۆن بووە ئەم جیاوازییە دەگەڕێتەوە بۆ:
- نزمی نرخی نەوت ٤٢$ لە ٢٠٢٠ دا لەکاتێکدا نرخی نەوت ٦٤$ بووە لە ٢٠١٩ دا.
- بڕی ١٢١ ملیۆن دۆلار پەیوەست بە فرۆشی نەوتی مانگەکانی تشرینی دووم و کانونی یەکەم ٢٠١٩ و کانوونی دووەم و شوباتی ٢٠٢٠ وەرنەگیراوە.
- ڕاگرتنی شایستەکانی ترمان لەساڵی ٢٠٢٠ دا کاریگەر بوو لەسەر ٣٨ ملیۆن دۆلار جوڵەی کاشی کۆمپانیا.
- نزمی تێچوی بەرهەم هێنان، تێچووی بەرملێک نەوت ٢,٨ $ لە ٢٠٢٠ دا.
- قازانجی هاوپشکەکان ٥٥ ملیۆن دۆلار بووە کە ١٤ ملیۆنی دەگەڕێتەوە بۆ قازانجی کاتی ٢٠١٩ و لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دا دراوە.
- ٣٥٤ ملیۆن دۆلار کاش لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا لە کاتێکدا کاش لە ٢٠٢٠/١٢/٣١ دا ٣٧٧ ملیۆن دۆلار بووە و پوختەی کاش ١٠ ملیۆن دۆلار بووە.
ئەدای چالاکیەکان
تێکڕای پوختەی بەرهەمی رۆژانەی کۆمپانیا بریتی بووە لە ٣١,٨٠٠ بەرمیل لە٢٠٢٠ دا وە تێکڕای بەرهەم لە چارەکی چوارەمدا کەمتر بووە ٣١,٥١٠ بەرمیل بووە بەڵام لە چارەکی٣ دا ٣٢,٢١۰ بەرمیل بووە.
بەرهەم بە پێی کێڵگەکان بەم شێوەیە بووە:
بەرهەمەکان
١- ناوچەی گرێبەستی تاوکی پشکی ٢٥٪
- کۆی تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی تاوکی لە ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ١١٠,٢٨٠ بەرمیل نەوت بڕی ٥٢,٧١٠ لە کێڵگەی پیشخابورەوە بووە .
- بەرهەم لە چارەکی چوارەمدا بەتێکڕا ١١٠,١٧٠ بەرمیلی رۆژانە بووە کە لەم بڕە ٥٦,٣٢٠ بەرمیلی لە کێڵگەی پیشخاپورەوە بووە.
- هەوڵێکی چری هەڵکەندن لەساڵی ٢٠٢١ دا دەبێت لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی ( تاوکی – پیشخاپور) تا ٨ هەشت بیر. کاری چاککردن و چاکسازی جیاواز لەبیرەکاندا دەکرێت، تاوەکو پارێزگاری لە مانەوەی بەرهەم بکەین لەسەروو ١٠٠ هەزار بەرمیلەوە لە ڕۆژێکدا.
٢-سەرتە ( پشکی ٣٠٪)
- یەکەم بەرهەمی نەوتی سەرتە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستی پێکرد، وە بیری بەرهەم هێنی سەرتە -٣ تێکڕای بەرهەمی ٥,٥٠٠ بەرمیلە لەرۆژێکدا لە سەرەتای ٢٠٢١ دا.
- بەهۆی بارو دۆخ و رێوشوێنەکانی کۆڤید ١٩وە کە گیراوەتە بەر ، بەرهەم لە بیری سەرتە -٢ چاوەڕی دەکرێت لە مانگی شوباتدا دەست پێبکات. لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢١ دا دەگەینە بەرهەمی سەقامگیر لە هەردوو بیرەکە.
- هەڵمەتی لێدانی بیر لە چارەکی دووەمدا دەست پێدەکات بەدوای یەکدا لەساڵی ٢٠٢١ دا بیری سەرتە -٥ و سەرتە -٦ لێ دەدرێت. چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامی بیری یەکەم لە چارەکی سێهەمدا دەرکەوێت وە کار لەهەردو بیرەکەدا لەچارەکی چوارەم تەواو ببێت.
- چاوەڕێ دەکرێت لە ناوەڕاستی ساڵدا بیری سەرتە ١ داخڵ بکرێت و قوڵتر بکرێت .
- لە کاتێکدا سەرتە -١ سەرکەوتووبێت دەست دەکرێت بە هێڵێکی لێشاو flow بۆ ئەوەی بیرەکە چالاک بکرێت و بکەوێتە بەرهەم هێنان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ دا.
٣- تەق تەق ( ٤٠٪ پشکەکان و کۆمپانیای کارپێکەرە)
- تێکڕای بەرهەم لە تەق تەق لە ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٩،٦٧٠بەرمیل نەوتی رۆژانە، دوای ئەوەی چالاکی بیر لێدان لە نیوەی یەکەمی ٢٠٢٠ دا وەستێنرا.
- لە چارەکی چوارەمدا تێکڕا بەرهەمی کێڵگە ٧,٦١٠ ، و لە کۆتایی ساڵدا بەرهەم بوو بە ٨ هەزار بەرمیل دوای ئەوەی جێبەچێکردنی بەشێک لە بەرنامەی دەستتێوەردانی بیرەکان بۆ ساڵی ٢٠٢١ کە بەرهەمی بیرەکانی TT20 z و TT34y زیادی کرد.
- کارکردن لە تەق تەق جەخت دەکاتەوە لەسەر باشکردنی جوڵەی کاش و، هیچ کارێکی بیر هڵکەندن لە تەق تەق لەبەرنامەی ٢٠٢١ دانییە. چالاکی سنوردارە تەنها کاری چاکسازی دەکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە خراپ بوونی بارودۆخەکە.
ئەو کێڵگانەی لە قۆناغی پێش بەرهەم هێناندان
٤- قەرەداغ ( پشکی ٤٠٪ و کۆمپانیای کارپێکەرە)
- چالاکی ئامادەکاری یەشێوەیەکی باش دەستی پێکردووە لە بیری QD-2، گەنێڵ بەردەوامە لە دیاری کردنی دزانیاری هەڵکەندن لە کۆتایی ٢٠٢١ دا.
- لە مانگی کانوونی دووەمدا هەڵکەندنی بیری ئاو تەواو بوو کە ئاو دابین دەکات بۆ کردارەکانی هەڵکەندن.
- پێشبینی دەکرێت هەڵکەندنی بیر و تەواکردن وتاقیکردنەوەی لە پێش کۆتایی ساڵ تەواو ببێت. لە کێڵگەکەدا لەلایەن گەنێڵەوە سەرچاوەکان بە ٤٠٠ ملیۆن بەرمین خەمڵێنراوە .
٥- بنە باوێ (پشکی ١٠٠٪ کۆمپانیای کارپێکەرە)
- ووتووێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە بەرزترین ئاستدا بەردەوامە سەبارەت بە پێشنیارەکانمان کە لەمانگی ئابی ٢٠٢٠ داپێشکەشمان کردووە، کە چالاکی کۆمپانیا دەخاتە قۆناغێکی ترەوە.
- گەنێڵ بەردەوامە لە پارێزگاری لە سەرمایە ، وە دەست دەکاتەوە بە سەرمایە گوزاری کاتێک کە دڵنیا بوونەوە لە ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم ، رێڕەوی کارکردن ڕوونە بۆ بەدەستخستنی داهات.
ئەوەی جێی تێبینییە لە کێڵگەی گازی میران کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی پشکی ١٠٠٪ هەبوو بەڵام لە نوێترین زانیاری ئەو کێڵگانەی کە گەنێڵ ئەنێرجی کاری تیادا دەکات باس نەکراوە، هەروەها لە کێڵگەی بەعشیقەش پێشتر کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی پشکی هەبوو، ئێستا پشکەکانی گنێل دراوە بە کۆمپانیای وزەی تورکی TEC. ئایا لە کێڵگەی میرانیش بەهەمان شێوە کۆمپانیای وزەی تورکی جێی گەنێڵی گرتووەتەوە یان کۆمپانیایەکی تر؟
پێشبینی و ڕێنمایی
- چاوەڕێ دەکرێت بەرهەم لە ٢٠٢١ دا تۆزێک لەسەروو بەرهەمی ٢٠٢٠ وە بێت بە ٣١,٩٨٠ بەرمیل لە رۆژێکدا، لەتوانایدایە لەکۆتایی ساڵدا ئاستێکی بەرزتری هەبێت لەبەرهەم . گەشەکردنی زیاتر لە ٢٠٢٢ دا پەیوەستە بە ئاستی سەرکەوتنەکانی بەرنامەی هەڵسەنگاندن لە کێڵگەی سەرتە.
- چاوەڕی دەکرێت لەساڵی ٢٠٢١ دا جیاوازی نرخ ١٠ دۆلار بێت وە تێکرای نرخی برێنت بەرمیلی بە ٥٠ دۆلار بێت .
- حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە دانی شایستەکان بەشێوەی مانگانە بەپێی ئەو خشتەیەی لە ٩ مانگی ڕابوردودا حکومەتی هەرێم دایناوە.
- ئەوشایستانەی نەدراوە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ وە دەست بەدانەوەی دەکرێت.
- حکومەتی هەرێم نمونەی شێوازی پاکتاوکردن و دانەوەی ئەو بڕە پارەیەی پێشکەش کردووە کە پەیوەستە بە شایستەی مانگەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تا شوباتی ٢٠٢٠ و نەدراوە و بڕەکەی ١٥٩ ملیۆن دۆلارە. بەشێوەیەک کاتێک کە نرخی نەوتی برێنت لەسەروو ٥٠ دۆلارەوە بێت ئەوا بۆ هەر ١ سەنت نیو ٠,٥ سەنت دەدرێتەوە بە شایستەی ئەو مانگانەی کە نەدراوە. واتە چەند زیاتر بێت لە ٥٠ دۆلار ٥٠٪ ی بۆ قەرزی ئەو چوارمانگە دەڕوات. بەردەوامیشین لە ووتوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێم سەبارەت بە ئەم بابەتە.
- گەنێڵ ئەنێرجی پارێزگاری لە خۆگەنجاندن لە خەرجی سەرمایەدا دەکات ،چاوەڕێ دەکرێت خەرجی سەرمایە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بگاتە ١٥٠ ملیۆن دۆلار تا ٢٠٠ ملیۆن دۆلار.
- بەرهەم هێنان: چاوەڕێ دەکرێت ٨٠ ملیۆن دۆلار بۆ خەرجی بڕوات ، ئەم خەرجیانە هەمووی وەردەگیرێتەوە لە ڕیی ئەو خەرجیانە لەڕیی ئەو کاشەی کە وەری دەگرینەوە لەماوەی ساڵەکەدا.
- گەشەکردن: پێشبینی خەرجی ١٠٠ ملیۆنە کە بۆ خەرجی بیرەکان و زیادکردنی یەدەگ و بەرهەم لەماوەی نزیکدا.
- چاوەڕێ دەکرێت تێچوی کارپێکردن ٥٠ ملیۆن دۆلار بێت ( لە ٢٠٢٠ دا بریتی بووە لە ٣٣ ملیۆن دۆلار) هۆی ئەم زیادەیە بۆ تێچووی بەرهەم هێنان لەسەرتەدەگەڕێتەوە کە لە قۆناغەکانی سەرەتادایە و تێچوی بەرمیلێك لە سەرتە ٤ دۆلارە لەساڵی ٢٠٢١ دا (٣ دۆلار بووە لە ٢٠٢٠ دا) .
- خەرجی گشتی و بەڕیوە بردن : پێشبینی دەکرێت ١٣ ملیۆن دۆلار بێت لە کاتێکدا لە ٢٠٢٠ دا ١٢ ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی کۆماپانیایەکی تورکییە و لەساڵی ٢٠٠٢ ە وە لە هەرێمی کوردستان لە بواری نەوت و گازدا کاردەکات و یەکەم گرێبەستی لە هەرێم لە کێڵگەی تەقتەق بوو.