ڕوونبین
بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای پێترۆ لۆجێستیکس کە کۆمپانیایەکی چاودێریکردنی بارهەڵگرە نەوتییەکانە، وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس لەمانگی کانوونی یەکەمی ڕابوردودا ئاستی پابەندیان بۆ ٧٥٪ دابەزیوە کە ئەم ڕێژەیە بە نزمترین ئاست دادەنرێت لە سەرەتای ڕێکەوتنەکەوە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠ وە.
ئەم هەڵسەنگاندنە زۆر کەمترە لە هەڵسەنگاندنەکانی تر کە پێیان وایە ئاستی پابەندییەکە زۆر زیاترە. دەکرێت ئاستی پابەندی کەم کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر دیاریکردنی ئاراستەی نرخی نەوت کە لە ئێستادا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە لە ١١ مانگی ڕابوردوودا.
هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس لەمانگی نیساندا ڕێککەوتن بڕی ٩٫٧ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی نەوت کەم بکەنەوە کە دەکاتە نزیکەی ڕێژەی ١٠٪ ی هەموو بەرهەمی نەوتی جیهان، لەمانگی ئەیلولیشەوە تاکۆتایی کانونی یەکەم بڕی ٧٫٧ ملیۆنیان کەم کردووەتەوە.
پیترۆ لۆجێستیکس کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاریە و بارەگاکەی لە جنێفە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە” ئاستی پابەندی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لەمانگی کانوونی یەکەمدا دابەزیوە بۆ ٨٢٪ واتە ڕێژەی ١٠٪ بەراورد بە مانگی تشرینی دووەم کەمی کردووە. سعودیە کە گەورەترین بەرهەم هێنی ناو ڕێکخراوەکەیە ئاستی پابەندی لاوازبووە. پابەندی سعودییەبەڕێژەی ١٠٪ دابەزیوە گەشتوەتە ٩٢٪ دابەزیەوە لە کاتێکدا لە مانگەکانی پێشتر دا زیاتر لە پشکی خۆی بەرهەمی کەم کردووەتەوە”.
لەناو وڵاتانی ناو هاوپەیمانیەکەی کە لەدەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپیکدان ئاستی پابەندی نزمتر بووە لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە. ڕوسیا بەڕێژەی ٦٤٪ پابەند بووە کە ٨٪ کەمتر بووە لە مانگی پێشتر.
بەڵام هەڵسەنگاندنی لایەنەکانی تر نیشانی دەدەن کە ئاستی پابەندبوون زۆر زیاتر بووە لەمانگی کانوونی یەکەمدا. بەپێی زانیارییەکانی پلاتز کە ڕێکخراوی ئۆپیک پشتی پێدەبەستێ بۆ چاودێری بەرهەم، دەڵێت ئاستی پابەندی ئۆپیک بریتی بووە لە ٩٩٪ لەو مانگەدا.