ڕوونبین
ڕۆژی ٢٠٢١/١/٤ کۆمپانیای نەوتی هیندستان IOC کە گەورەترین کۆمپانیای پاڵاوتنە لە هیندستان یەکەمین باری نەوتی مامناوەند کە جۆرێکی نوێ یە لە نەوتی بەسەرە و لە سەرەتای ئەم ساڵەوە دەست بە بەرهەم هێنانی کراوە بارکرد، بەپێی زانیاری بەدواداچونی داتاکانی ڕیفینیتیڤ ئیکۆن .
ڕۆژی دووشەممە ٤ ی کانوونی دووەم نەوتە بارکراوە و لەناو کەشتی (منیرفا کالیبسو) کەجۆری کەشتییەکە بە سویز ماکس ناسراوە کە توانای٨٠٠ هەزار بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە و کەنارەکانی باشوری عێراقی جێ هێشتووە و بڕیارە ١٤ ی کانوونی دووەم بگاتە بەندەری چینای لە باشوری هیندستان.
عێراق جۆرێکی تری Grade بۆ نەوتی هەناردەکراوی بەسرە زیاد کرد، دوای ئەوەی کە ووڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس بڕیاریاندا لەمانگی کانوونی دووەمدا بە بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت زیاد بکەن.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە لەم ساڵەوە کۆمپانی نەوتی هیندستان هەرسێ جۆری نەوتی بەسرە دەکڕێت (بەسرەی سوک، بەسرەی مامناوەند و بەسرەی قورس) بەپێ دابینکردنی لەلایەن بەرهەم هێنەرەکەوە کە کۆمپانیای نەوتی بەسرەیە. وە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە جۆری بەسرە مامناوەند دەڕوا بۆ کۆمپانیای چینای پەترۆلێۆم کە بەشێکە لە کۆمپانیای نەوتی هیندستان.
شانبەشانی کۆمپانیای چینای پەترۆلێۆم کۆمپانیای نەوتی هیندستان IOC سێ یەکی نەوتی پاڵاوتە کراوی هیندستانی هەیە کە ٥ ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لەسەرەتای ساڵەوە ئەم جۆرە نەوتە ترش و مامناوەندەی بەسرەی ڕاگەیاند کە لە جۆری بەسرە سوک وە بەسرە قورس جیادەکرێتەوە و بەمەش سەقامگیری دەدات بەجۆرەکانی نەوت. بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی کۆمپانیای کێپلەر ئەم جۆرە مامناوەندەی نەوتی بەسرە ئەوبۆشاییە پڕ دەکاتەوە کە لە نەوتی قورسی جیهاندا دروست بووە بە هۆی گەمارۆکانی سەر ئێران و ڤەنزوێلا و کەم بونەوەی بەرهەمی کۆلۆمبیا و مەکسیک و کەم کردنی بەرهەمی وڵاتانی ئۆپییک.