هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس لە کۆتایدا دوای ناکۆکییەکی زۆر و نزیکەی هەفتەیەک لە گوفتوگۆ گەیشتنە ڕێکەوتنێکی هاوبەش بەوەی بە قۆناغ بەندی ئاستی بەرهەم زیاد بکەن.
رێککەوتن کە لەسەرەتای ساڵەوە تەنها بڕی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکەن بۆ بازاڕ، پاشتر بەشێوەی مانگانە وەزیرەکان کۆببنەوە بۆ ڕاوێژ لەسەر مانگی دواتر. ئاستی کامکردنەوەی بەرهەم ڕۆژانە ٧٫٧ ملیۆن بەرمیلە و لە سەرەتای کانوونی دووەمەوە دادەبەزێت بۆ ٧٫٢ ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا.
هەر وڵاتێک نەتوانێت بەتەواوی پابەندبێت بەو ڕێژەیەی بۆی دیاری کراوە ئەوا دەبێت لەمانگی دواتردا قەرەبووی بکاتەوە.
ئەم ڕێکەوتنە بەسازشی ئۆپیک پلەس لێکدرایەوە لە پێناو لەپێناو مانەوەی هاوپەیمانیەتیەکە بەیەکگرتوویی، بەتایبەت لەچەند ڕۆژی ڕابوردودا ئیمارات بەرهەڵستکاری سەرسەختی درێژکردنەوەی ئاستی بەرهەمی ئێستا بوو بۆ ساڵی ئایندە.
زیادکردن بەم ڕێژەیە ڕێکەوتنەکەی نەگەڕاندەوە بۆ خاڵی سەرەتا بەڵکو بە وهیوایەی بە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە کاریگەری دەکاتە سەر باردۆخی ئابوری و بەشێوەیەکی ئەرێنی، قەرەبووی ئەو زیادەیە دەکاتەوە.
ئاماژەی ئەرێنی لەبازاڕی نەوتەوە دەرکەوتوون و ئێستا بازاڕ لە بارودۆخێکدایە پێی دەوترێت (باکۆردەیشن) واتە نرخی ئەو گرێبەستانەی نزیکە بەرزترە لە گرێبەستی دوورتر. لەمانگەکانی ڕابوردودا لە دۆخی کۆنتاگۆدابوین ئەم گۆڕانە ئاماژەیەکی باشە بۆ بازاڕ.
نرخی نەوتی خاوی برێنت سەرلەبەیانی هەینی نزیک بویەوە لە ٥٠$ دۆلار و بە ٤٩٫٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا و خاوی ڕۆژاوای تەکساس WTI بە ٤٦٫٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا کە بەرزترین ئاستە لە نۆ مانگی ڕابوردودا.
کاری ئۆپیک پلەس لێرەدا تەواو نابێت بەڵکو نزیکەی ١٨ مانگی لەبەردەمە بۆ ئەوەی ئەمبارەکان بگەڕێنەوە بۆدۆخی ئاسایی.ئاستی پابەندییەکان و بوژانەوەی ئابوری کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر ڕەوینەوەی ئەوزیادەیەی ئەمبارەکان.
سەرەتا سێ مانگ و پاشتریش تا نیوەی یەکەمی ٢٠٢١ زۆر گرنگە تاوەکو ئاراستەی بازاڕ تەواو دیاری بکات.
سەرکەوتنی ئەم هاوپەیمانیە کاریگەری گەورەی لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوتە، بەڕێژەی یەکەم وڵاتانی بەرهەم هێنی نەوت سود مەند دەبن، لەناو ئەو وڵاتانەشدا عێراق ئەندامێکی کاریگەر و گرنگی هاوپەیمانیەکەیە لەگەڵ ئەوەی نەیتوانیوە بە ڕێژەی ١٠٠٪ پابەند بێت بەڵام بەڕێژەیەکی بەرز پابەندبوون.
چاوەڕێ دەکرێت لەمانگی کانوونی یەکەمدا گەر نرخی نەوت لەم ئاستەی ئێستایدا بمێنێتەوە ئەوا داهاتی نەوتیی عێراق بەڕێژەی ١٥٪ زیاد بکات و بچێتە سەروو ٤ ملیار دۆلارەوە بەمەش داهاتی دەگاتە ڕێژەی ٨٠٪ی مانگی شوبات پێش ئەوەی نرخی نەوت بە ڕێژە زۆرە دابەزێت. لەمانگی شوباتدا نرخی فرۆشی نەوتی عێراق بە ٥١,٣٧ دۆلار بوو کە خەریکین نزیک دەبینەوە لەو نرخە بەڵام بەرهەم لە شوباتدا ڕۆژانە ٦٨٢ هەزار بەرمیل زیاتر بووە لە مانگی تشرینی یەکەم.