وەزارەتی نەوتی عێراق لە ٢٠٢٠/١٢/١ بڕی هەناردەو داهاتی نەوتی خاوی مانگی تشرینی دووەم ڕاگەیاند.
ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی دووەم بە پێی ژمێرەی سەرەتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقەوە (سۆمۆ) ڕاگەیەندراوە بریتی بووە لە ٨١ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار و ٣٧٦ بەرمیل نەوت. تێکڕای داهاتی فرۆشی نەوت لەو ماوەیەدا بریتی بووە لە ٣ ملیار و ٣٩٤ ملیۆن و ٩٨٨ هەزار دۆلار.
کۆی هەناردە لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری وڵاتەوە بریتی بووە لە ٧٨ ملیۆن و ١٩٠ هەزار و ٤٤٢ بەرمیل نەوت. هەروەها هەناردەی کێڵگەکانی کەرکوک لە ڕێی بەندەری جیهانەوە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٨١٩ هەزار و ١٦٩ بەرمیل نەوت و کۆی هەناردە بۆ ئوردن بریتی بووە لە ٢٥٢ هەزار ٧٦٣ بەرمیل نەوت.
تێکڕا هەناردەی ڕۆژانەی عێراق لە مانگی تشرینی دووەم دا بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٧٠٨ هەزار و ٧٤٥ بەرمیل. وە لەم بڕە تێکڕا هەناردە لە ڕێی بەندەرەکانی بەسرەوە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٦٠٦ هەزار و ٣٤٨بەرمیل لە ڕۆژێکدا. هەناردەی لەڕێی بەندەری جیهانی تورکیاوە بریتی بوو لە ٩٣ هەزار و ٩٧٢ بەرمیل لە ڕۆژێکدا وە هەناردە بۆ ئوردن ڕۆژانە تێکڕا ٨ هەزار و ٤٢٥ بەرمیل نەوت بووە.
تێکڕای نرخی فرۆشی نەوتی عێراق لە تشرینی دووەمدا بریتی بووە لە ٤١٫٧٧٨دۆلار لە کاتێکدا لەمانگی تشرینی یەکەمدا بریتی بووە لە ٣٨٫٤٨٠ دۆلار .
لەگەڵ ئەوەی نرخی فرۆش بەرزتر بووە بەراورد بەمانگی مانگی پێشوو بە تێکڕا ٣٫٢٩٨ دۆلار بەڵام بەهۆی ئەوەی بڕی ٧ملیۆن و ٨٩١ هەزار و و ٥٢٣ بەرمیل هەناردە لەمانگەکەدا کەمی کردووە بۆیە داهاتیش لەمانگی پێشو کەمتر بووە.
بەشێوەیەکی بەردەوام وەزارەتی نەوت لە سەرەتای هەرمانگێکدا ژمێرەر سەرەتایی بۆ ئاستی هەناردەی لەگەڵ بڕی داهات و نرخی نەوتی فرۆشراو ڕادەگەیەنێت وە لە پێش کۆتایی مانگیش ژمێرەی کۆتایی ڕادەگەیەنێت.