بەپێی هەواڵێکی سایتی بلومبێرگی ئەمریکی دوو گەورە کۆمپانیای چینی، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چین CNCS و کۆمپانیای CNOOC Ltd لەبیری کڕینی پشکەکانی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی ئەمریکی دان ExxonMobil Corp لەو پشکانەی هەیەتی لە کێڵگەی نەوت لە عێراق، بەپێی لێدوانی کەسانێک کە ئاگاداری بابەتەکەن بەلایەنی کەمەوە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بەدەست دەهێنن .
ئەم ڕێکەوتنە گەر بکرێت دەکرێت ئێکسۆن مۆبیل لە پرۆژەکانی عێراق بەتەواوەتی بکشێتەوە، و کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی تریش هەنگاوی هاوشێوە بنێن بەتایبەت دوای سێ ساڵ لە کشانەوەی کۆمپانیای ڕۆیاڵ دەچ شێڵ لە کێڵگەی زەبەلاحی مەجنون.
مەرجی توندی گرێبەستەکان، دواخستنی شایستە داراییەکان و ناسەقامگیری سیاسی هۆکاری پشت ئەوەن کە ڕاکێشانی سەرنج لەسەر عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەم ببێتەوە.
ڕیچارد برۆنز دامەزرێنەری کۆمپانیای ڕاوێژکاری وزەی ئەسپێکتس لیمیتد Energy Aspects Ltd دەڵێت “عێراق نەیتوانی ببێت بەو شوێنەی کە دەساڵ لەمەوبەر هیوای پێ دەکرا، ئەمەریکا و ئەوروپییەکان ئێستا دوای ئەو دەرفەتە گەورانە ناکەون… ئەمە هەواڵێکی ناخۆشە بۆ پلانی فراوانکردن و پەرەپێدانی زیاتری عێراق. بە پێچەوانەوە کۆمپانیا چینییەکان هێشتا حەزیان پێیەتی”. چینییەکان چاویان لەسەر ناوچەکەیەو هیچ هەلێک لە دەست نادەن بۆئەوەی شوێن پێیان لەناوچەکە قایمتر بکەن.
هەردوو کۆمپانیا چینییەکان کە حکومەت خاوەنداریەتیان دەکات CNPCوCNOOC مەیلیان هەیە بۆ کڕینی پشکەکانی ئێکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی قوڕنەی خۆرئاوا ١ کە پشکەکان بریتییە لە ٣٢٫٧٪. تائێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە وە هیچ گرەنتییەک نییە کە وتووێژەکان ڕێکەوتنی لێ بکەوێتەوە بەپێی لێدوانی چەند کەسێک بۆ بلومبێرگ کە بە هۆی نهێنی بابەتەکەوە ئامادەنەبون ناویان ئاشکرا بکرێت. هەریەک لە کۆمپانیا ئەمریکی و چینیەکان ئامادە نەبوو لێدوان لەو بارەیەوە بدەن.
کۆمپانیای ئێکسۆن یاریچی سەرەکی بوو لەکێڵگەکە، بەدەرچونی گومانی زیاتر دەخاتە سەر پرۆژەی ئینجێکت کردنی ئاو لە باشور کە پرۆژەیەکی ستراتیژی گرنگە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەم هێنانی نەوت لە عێراقدا کە کۆمپانیا ئەمریکیەکە لە وتووێژدا بووە بۆ جێبەجێی کردنی و تائێستا چەندین جار دواخراوە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردودا و لە نێوان ٢٠١٠ تا ٢٠١٥ سەرەڕای ئەو گرفت و بەربەستانەی ڕوبەڕوی حکومەتی بەغداد بووتەوە لە گەڵ ئەوەشدا توانای پیشەسازی نەوت دوو هێندە زیادی کردووە دوای ئەوەی چەندین جار ناچار بووە بەهۆی بەربەستەکانەوە ئەو ئامانجەی بۆ زیادکردنی بەرهەم دایان نابوو پاشەکشەی لێبکەن.
ئاستی بەرهەمی عێراق لە مانگی ئەیلولی ڕابوردودا گەشتە ٤٫٨ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، پێش ئەوەی پابەندییەکانی بەرانبەر هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم بچێتە قۆناغی دووەمەوە. بەپێی لێدوانی مانگی ڕابوردوی وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عبدالجبار وەزارەتی نەوت ئا وتی ئامانجمانە تاساڵی ٢٠٢٧ بەرهەمی نەوت بگەیەنینە ٧ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
لەساڵی ٢٠١٠ دا کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باشور ئیمزاکرد بۆ ئاوەدانکردنەوە و دوبارە پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی قوڕنەی ڕۆژئاوا. دوای سێ ساڵ کۆمپانیاکە هەستا بەکەم کردنەوەی پشکە کانی و فرۆشتنی بە کۆمپانیای پیترۆ چاینا، کە یەکەیەکی ڕیزکراون کۆمپانیای CNPC یە وە بە کۆمپانیای PT Petramina. هەروەها کۆمپانیای ئیتۆ چۆن پشکەکانی کۆمپانیای شێڵی لە ساڵی ٢٠١٨ دا بەدەست هێنا لەکێڵگەکە کە بریتی بوو لە ١٩٫٦٪.
لە ساڵی ٢٠٠٩ دا حکومەتی عێراق گرێبەستی پەرە پێدانی کێڵگەی قوڕنەی ڕۆژاوای دا بە هەریەک لە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و شێڵ. کێڵگەکە یەکێکە لە کێڵگە زەبەلاحەکانی نەوت لە جیهان دا کە بەپێی پێگەی ئایتۆچس زیاتر لە ٢٠ ملیار بەرمیل نەوت دەتوانرێت لەحەشارگەکە بەرهەم بهێنرێت، بەڵام ئێستا دەوترێت بەرهەمی تەنها ٥٠٠ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.
ساڵی ڕابوردوو پاش ئەوەی ئەمەریکا فەرمانبەرە ناسەرەکییەکانی لە باڵیۆزخانەی بەغداد کشانەوە، ئێکسۆن مۆبیلیش کارمەندەکانی لە عێراق کشانەوە و پاش دوو هەفتە گەڕانەوە دوای ئەوەی پاراستنی ئاسایشی کۆمپانیاکە زیادکرا.
ئەمەریکا پلانی هەیە هێزەکانی لەعێراق لە ٣ هەزار سەربازەوە بۆ ٢ هەزار و ٥٠٠ کەم بکاتەوە، بە پێی لێدوانی کریستۆفەر کیلەر وەزیری بەرگری بە وەکالەت. سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دەیەوێ پێش ئەوەی کە کۆشکی سپی جێ بهێڵێت ئەوبەڵێنە جێ بەجێ بکات کە چەند ساڵە داوایەتی سەبارەت بە “دەرچون لەو جەنگانەی کە کۆتاییان نایەت”.