وەزارەتی نەوتی عێراق لە ئامارێکیدا بڕی بەرهەم و هەناردەی و نرخی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئەیلولی ڕاگەیاندووە.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی نەوت بڵاوی کردووەتەوە کۆی بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت کە لە لایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە بەرهەم هاتووە لە مانگی ئەیلولدا بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل وە تێکڕای هەناردەی ڕۆژانە بریتی بووە لە ٢ ملیۆن و ٦١٣ هەزار بەرمیل.
لە ئامارەکەدا بڕو نرخی نەوتی هەناردەکراو لە سێ دەرچەی جیاوە دیاری کراوە کە هەر دەرچەیەک نرخی جیایە بەم شێوەیە:
جێی تێبینییەک داشکاندنی زۆر بۆ ئەو نەوتە کراوە کە بە ئوردن فرۆشراوە. هیچ بڕە نەوتێک لەو مانگەدا لە زیادکردندا نەفرۆشراوە.
هەناردەی هەرێم
لەو ئامارەی وەزارەتی نەوتدا ئاماژە بە تێکڕای هەناردەی نەوتی هەرێم کراوە بۆ مانگی ئەیلولی ڕابوردو. زانیارییەکانی کۆمپانیای بە بازاڕ کردنی نەوت (سۆمۆ) دەڵێت بڕی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ٤٣٧ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەپێی پێوانەکانی ئەنبار و بارکراو بۆ کەشتییە نەوتییەکان.
بەرهەمی گاز
ئامارەکە ئاماژە بە بەرهەمی گازی عێراق دەکات. دەڵێت تێکڕا بەرهەمی گازی هاوڕێ لەگەڵ نەوت Associated Gas بریتی بووە لە ٢,٣١٩ ملیۆن پێ سێجا پێوانەیی ( مقمق) وە بڕی ١,١٥٠ملیۆن پێ سێ جا پێوانەیی ( مقمق) لێ سوتێنراوە Flaring.
بەرهەمی گازی وشک بریتی بووە لە ١,٠٦٥ ملیۆن پێ سێ جا لە ڕۆژێکدا . هەروەها بەرهەمی گازی شل ڕۆژانە بریتی بووە لە ٤,٣٨٦ تۆن بووە.
هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکان
لەو خشتەیە دا وەزارەتی نەوت بڕ و داهاتی هەناردەی بەرهەمە نەوتییەکانی دیاری کردووە. بەم شێوەیە:
گازی شل: ٨٥ تۆن ڕۆژانە. گازی سروشتی ٢,٠٥٩ مەتر سێجا.
نەفتای سەرەتایی Primary Nephtha بڕی ١٥١,٨٥٦,٩٥٠ تۆن هەناردەی کراوە و و داهاتی ٥٨,٧١٢,٧٣٩.٧٣$ دۆلار بووە.
فيوڵ ئۆیل Primary fuel oil بڕی ٤٧٣,٤٣٣,٨٠٥ تۆن بە داهاتی ١٢٤,٥١٠,٧٣١.١١دۆلار داهاتی هەناردەی بووە.
بەتێکڕا داهاتی بەر هەمە نەوتییەکان بریتی بووە لە ١٨٣ ملیۆن و ٢٢٣ هەزار و ٤٧٠ دۆلار بووە.