لەم ساڵدا و تا ئێستا کۆمپانیای رۆیال دەتچ شێڵ و بی پی زیاتر لە نیوەی بەهای بازاڕیان لەدەستداوە. بە پێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز پشکەکانیان لەم هەفتەیەدا گەشتووەتە نزمترین ئاست لە ماوەی ٢٥ ساڵدا، بەهۆی کاریگەری لاوازیی نرخی نەوت و مەترسی بەرهەم هێنەکان لەوەی کە ئەم کۆمپانیایانە پلانیان هەیە بەرەو ئەوسەرچاوانەی وزە هەنگاو بنێن کە کاربۆنی کەمە (وزەی پاک).
کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل، گەورەترین کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە زەرەری سێ وەرز لەسەر یەک ڕابگەیەنێت ،لەسەرەتای ساڵەوە پشکەکانی بەڕێژەی ٥٢% کەمی کردووە.
فشاری زۆر لەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانە، بەهۆی دابەزینی زۆری نرخی نەوتەوە کە لەلایەک هۆکارەکەی پەتای کۆرۆنایە و فشاری بەرهەم هێنەکان بۆ خۆگونجاندن لە گەڵ ڕیکەوتنی رێکەوتننامەی پاریسی ساڵی ٢٠١٥ سەبارەت بە سنوردانان بۆ گەرمبونی زەوی( گلۆباڵ وارمینگ) لە لایەکی تر.
وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو فشارانەی لەسەریانە گەورە کۆمپانیاکانی ئەوروپا پەیرەوی ستراتیجێك دەکەن بۆ سنوردارکردنی ئەو گازانەی دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە لە ماوەی چەند دەیەی ئایندادا.، لەو میانشدا هەریەک لە کۆمپانیای ئی ئێن ئای (Eni) ئیتالی و بی پی (Bp) بەریتانی پلانیان داناوە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەرهەمهینانی نەوت کەم بکەنەوە.
برنارد لونی بەرێوەبەری جێبەچێکات لە کۆمپانیای بی پی وەک پەرچەکردارێک بۆ دابەزینی پشکی کۆمانیاکەی لەم هەفتەیەدا ، لە ئەژماری خۆی لە لینکدین دەڵێت ” پێویستی زۆرمان بە گۆڕانکارییە لە بی پی دا”هەروەها دەڵێت ” دابەزینی پشکەکان ئامژەبێ بەشتێک ، ئەوە ئاماژەیەکی بەهێزە بۆ گۆڕانکاری”
لە گەڵ ئەوەشدا بەرهەم هێنەکان گومانیان هەیە.
جیسون کینی شرۆڤەکار لە سانتاندەر کە پلە بەندی کڕین دەکات بۆ هەموو کۆمپانیاکانی نەوت لە ئەوروپا دەڵێت “کۆمپانیا گەورەکان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ قایل کردنی بەرهەم هێنەکان” کینی دەڵێت بەرهەم هێنەکان ڕادەکەن لە سەکتەرەکە بەهۆی ئەوەی گۆمانیان هەیە ئابوری جیهان لەماوەیەکی نزیکدا بەرەوە باشبوون بچێت ، هەروەها گومانیان هەیە لە قازانجی کۆمپانیاکان لە ماوە درێژدا. ” لە گەڵ بونی کۆڤید ١٩ و دڵنیا نەبوون لە پێشبینییە ئابورییەکان زۆر قررسە کە متمانە هەبێت” کینی وا دەڵێت.