یادگار سدیق گەڵاڵی
لوتکەی جیهانی شمەکە سەرەکییەکان FT Commodities Global Summit بەشێوەی دیجیتاڵی(ئۆنلاین) لەژێر دروشمی باسکردنی کێشەی کەش و هەوا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابوردودا لە ڕۆژی دوشەممە تا چوارشەممە ٢٨تا ٣٠ی ئەیلول لە لایەن فاینەنشاڵ تایمزە وە بەڕێوەچوو.
سێ ڕۆژی چڕوو پڕ لە هەڵسەنگاندن و وتووێژ بۆ بارودۆخی وزەی جیهان لە لایەن گەورە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنی وزە و بازرگانی وزەو و دامەزراوەی لێکۆڵینەوە و وزەی نوێ بووە وە و ژینگە و چەندینی تر.
تەوەری لوتکە جیهانییەکە بەسەر ٣ رۆژی کارکردنی چڕ و پڕ دابەشکرابوو بە بەشداری ٨١ قسەکەر (سپیکەر) و زیاتر لە ٢٧ پەناڵ. بابەتەکانی خۆگونجاندنی کۆمپانیا نیشتمانی و نێو دەوڵەتییەکان لەگەڵ قۆناغی ڕاگوزەر و دوای کۆڤید دا ، کێشەی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و ئایندەی گازی سروشتی، تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنفرانسە کە بوو.
لە گرنگترین بابەتی پانێڵەکان :
– هەڵسەنگاندنی کۆمپانیا نیشتمانییەکانی نەوت لە سەردەمی دوای کۆڤید ١٩ دا
– ئایندەو رۆلێ کۆمپانیا نێودەڵەتییەکانی نەوت لە قۆناغی راگوزەردا.
– بازرگانی شمەکە سەرەکییەکان Commodities لە سەردەمی دیجیتاڵدا
– هێزی کار لە ئایندەدا ( دروستکردنی رێکخراوێکی دیجیتاڵی گشتگیر و فرە ڕەهەند).
–(CEO) روناکی دەخاتە سەر: تێپەڕین بە قۆناغی ڕاگوزەری وزە و کۆڤید دا.
لە لایەن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا کانی (ڤیتۆڵ میرکیوریا، لەگەڵ گەنڤۆر) سێ گەورەترین کۆمپانیای بازرگانی کردنی سوتەمەنی لە جیهاندا.
– دیبەیتی فاینانشاڵ تایمز سەبارەت بە کەش و هەوا: بەرەو جێبەجێ کردنی ڕێکەوتنی پاریس.
– ئایا دەتوانرێت کەشتیوانی دۆستی ژینگە بێت؟
– شمەکە سەرەکییەکان و سيستەمی نوێی جیهانی
– گاز، وزە وقۆناغی ڕاگوزەری وزە
– جەنگی نرخ و پەتاکان.
– گەشتنە لوتکەی نەوت و هۆکاری گواستنەوەی کارەبایی
– گازی سروشتی شل(LPG) – ئایندەی فۆسیڵ فیوڵ
– وزەی نوێ بووەوە: ئایا دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئابوری لە ئەمەریکای لاتیندا؟
لێرەدا چەند خاڵێکی پانێڵیی سەرلەبەیانی رۆژی دووەمی لوتکەکە دەخەمە ڕووکە بۆ بەڕێوەبەری سێ گەورەترین کۆمپانیای جیهانی بازرگانی کردنی نەوت ڕێکخرابوو بوو بەناونیشانی:
– CEO روناکی دەخاتە سەر: تێپەڕین بە قۆناغی ڕاگوزەری وزە و کۆڤید. کە لە لایەن بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا کانی ( ڤیتۆڵ، میرکیوریا، لەگەڵ گەنڤۆر) سێ گەورەترین کۆمپانیای بازرگانی کردنی سوتەمەنی لە جیهاندا.
گرنگترین ئەو خاڵانەی باس کرا سەبارەت با خواست لەسەر نەوت و نرخی نەوت بوو، دەڵێن: خواست لەسەر نەوت لانی کەم تا ١٨ مانگی تر بەشیوەیەکی بەرچاو زیاد ناکات.
(راسڵ هاردی) سەرۆکی جێبەجێکار لە کۆمپانیای ڤیتۆڵ گەورەرتین بازرگانیکەری نەوت لەجیهاندا دەڵێ، تائێستا بەکاربردنی رۆژانە لە نێوان ٤ بۆ ٥ ملیۆن بەرمیل کەمترە لەوەی کە پێش بڵاوبونەوەی کۆڤید پێشبینی کرابوو.، وەپێی وایە کە خواست لەسەر نەوت زۆر زیاد ناکات تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١. کۆمپانیای ڤیتۆڵ ساڵی ٢٠١٩ دا رۆژانە مامەڵەی بە ٨ ملیۆن بەرمیل نەوتەوە کردووە بەڵام ئەم ڕێژەیە لەمساڵدا زۆر دابە زیوە بەهۆی سست بونی ئابوری بەهۆی کۆڤید ١٩ وە .
سەرۆکی جێبەجێکار لە کۆمپانیای میرکوریا(Mercuria) ئەنیرجی مارکۆ دوناند دەڵێت” ئەگەری هەیە بەکاربردنی نەوت نزیکەی ١٨ مانگی بوێت تاوەکو بەهۆی کاریگەرییەکانی کورۆناوە ببوژێتەوە، لە کاتێکدا تۆربیۆرن تۆرنکڤیست لە کۆمەڵەی کۆمپانیاکنی گەنڤۆر(Gunvor) دوو ساڵیان داناوە بۆ بوژانەوەی خواست لەسەر نەوت.
هەردوو کۆمپانیای گەنڤۆر و میرکۆریا رۆژانە مامەڵە بە زیاتر لە ٢ ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمە نەوتییەکان دەکەن و لە پێگەیەکدان کە پێشبینییەکانیان جێی بایەخ و گرنگی پێدانبێت.
تۆربیۆرن تۆرنکڤیست دەڵێت لەکاتێکدا خواستی وڵاتی چین بۆ نەوت زیادی کردووە و گەڕاوەتەوە ئاستی پێش کۆڤید ١٩، بەڵام بەکاربردن لە ئەمەریکاو ئەوروپا لاوازە وە دەڵێت “لەماوەی کورت خایەندا وێنەکە باش نییە، مەترسی کەمبونەوەی خواست لە ئارادایە”.
دوناند و ئەندوراند دەڵێن نزیکەی ١٢ ملیۆن توانای بەرهەم هێنان لە بازاڕ زیاترە،تەنانەت دوای ئەوەی رێژەیەکی باش بەرهەمی نەوتی بەردینی ئەمەریکاش وەستاوە” چاوەڕێ ناکرێت نرخی نەوت لە شەش مانگی ئایندەدا زۆر زیاد بکات. دوناند دەڵێت میرکوریا پێشبینی دەکات نرخت نەوت تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢١ لە ٤٥ دۆلاردا بێت. بەڵام کۆمپانیای تۆرنکفیست سەر بە کۆمپانیاکانی گەنڤۆر پێێ وایە لە نێوان ٤٠ دۆلار بۆ ٥٠ دۆلاردا دەبێت. هەروەها هاردی د لە کۆمپانیای ڤیتۆڵ دەڵێت کە ” نرخی نەوت لە شەش مانگی ئایندەدا تۆزێک بەرز دەبێتەوە بەڵام من چاوەڕیی زۆری لێ ناکەم”.
بەهۆی ئەو گۆرانکاریانەی لە جیهاندا روو دەدەن و دروست بوونی پرسیار لە سەر ئایندەی بەکار هێنانی نەوت و بەرهەماکانی و گۆڕانکاری لە مامەڵەی وڵاتان و ڕێکەوتنی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی گۆڕانگاریی کەشو هەوا ( ڕێکەوتنی پاریس بە نمونە) ، کۆمپانیا گەورە بازرگانی و بەرهەم هێنەکان بەدوای بازاڕی نوێ و سەرچاوەی نوێی وزە دا دەگەڕێن. لە گرنگترینی ئەو سەر چاوە نوێیانە گازی سروشتی شلە کە بازاڕی گاز دەگۆڕێت بۆ بازاڕێکی جیهانی و لەتوانایدایە بەربەرەکانێێ نەوت بکات لە ئایندەیەکی نزیکدا، پاشان وزە نوێ بووەکان( خۆر و با و ئاو) .
چ کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەم هێنی نەوت وە چ گەورە بازرگانەکانی نەوتی جیهان ماوەیەکە خۆیان بۆ ئەو قۆناغە ڕاگوزەرە ئامادەکردووە دەیانەوێ خۆیان بگونجێنن لەگەڵ قۆناغی دوای کۆڤیدو ورۆشتن لە نەوتەوە بۆ گاز و هاوتەریب لەگەڵ گازدا بۆ سەرچاوە نوێ بووەکان تاوەکو دوانەکەوتن لە و گۆڕانکارییە خێرایانەی روو دەدەن لە بازاڕی وزەدا و پارێزگاری لە مانەوایان لە لوتکەدا بکەن.
پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە ئێمە لەکوێێ ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەی جیهانداین؟ هیچ بیرمان لێکردوەتەوە؟ چی دەتوانین لەوبواری گاز و وزەی نوێ بووە بکەین، لەکاتێکدا زۆرێک لە سەرچاوە و ئامڕازەکانمان هەیە؟