فرۆشی بەنزین بۆیەکەم جار بەڕێژەیەکی بەرچاو لە هیندستان بەرزدەبێتەوە. پاش ئەوەی کە لەمانگی ئازاردا و بەهۆی کرۆناوە لەجیهاندا توندرین ڕێوشوێن گیرایە بەر زۆرێک لە شوێنەکان داخرا. ئەمە ئاماژەیەکیش ئەرێنییە بەئاراستەی زیادبوونی خواست .
ڕێژەی فرۆش لە سێ گەورەترین کۆمپانیاکانی ویستگەی سوتەمەنی هیندستان دا لە نیوەی یەکەمی مانگی ئەیلولدا بەڕێژەی ٢٫٢٪ بەرزبووەتەوە.ئەمە یەکەمین زیادبوونی فرۆشە لە شەش مانگی ئەمساڵدا.
زیادبون و بوژانەوەی فرۆشی بەنزین لەم وڵاتەدا کە سێهەمین گەورەترین بەکار بەری وزەیە لە جیهاندا بەو ڕێژە کەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە لە بارودۆخێکدا کە گوماندەکرێت خواست زوو بگەڕێتەوە بۆ پێش کرۆنا، لە هەمان کاتدا هێشتا خواست لەسەر دیزڵ کە زۆرترین ڕێژەی لێ بەکاردێت لە وڵاتدا لە ئاستێکی نزمدایە بەڕێژەی ٦٪ بەراورد بە ساڵی پێشو.
سووککردنی بەربەستەکانی هاتوچۆ بۆ نزمترین ئاست لە هیندستان وا لە هاوڵاتی دەکات پەنا بۆ بەکار هێنانی هۆکارەکانی هاتوچۆی کەسی بەرن بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان و بەکارهێنانی بۆ پێداویستی تایبەت. لەگەڵ ئەوەشدا کە ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسەکە لە بەرزبونەوەدایە، بەڵام بەربەستەکان لابراوە بەتایبەت دوای ئەوەی تامانگی حوزەیران ئابوری بەڕێژەی ٢٥٪ پاشەکشەی کردبوو.
زیاد بونی بەکار هێنانی هۆکاری هاتوچۆی کەسی و دەرکەوتنەوە لە بەکارهێنانی هۆکاری گواستنەوەی گشتی بە مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کرۆنا،رەنگدانەوەی لەسەر فرۆشی ئۆتۆمۆبیل و ماتۆر سکلێت کردووە. فرۆشی ئۆتۆمبێلەبەڕێزەی١٤٪ زیادی کردووە و ماتۆڕیش ٣٪ بەراورد بە ساڵی پێشوو.
لەماوەی مانگێک دا فرۆشی بەنزین بەڕێژەی ٧,١٪ و و دیزڵ (گازۆیل) بەڕێژەی ١٩٪ زیادیان کردووە. چاوەڕێ دەکرێت تاکۆتایی ساڵ فرۆشی مانگانە بگەڕێتەوە ئاستی پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.
هەرسێ کۆمپانیای ئیندیان ئۆیڵ، Indian Oil و بەهارات پەترۆلیۆم Bharat Petroleum Corp و هیندستان پەترۆلیۆم Hindustan Petroleum Corp پێکەوە ڕێژەی ٩٠٪ ی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەکانی هیندستان پێک دەهێنن.