لە هەواڵێکدا ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٨/١٨ وەزارەتی نەوت بڵاوی کردەوە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای باتسێرڤیس مانداڵ Batservice mandal نەرویجی ئیمزا کردووە بۆ دروستکردنی دوو کەشتی بار هەڵگری نەوت .
وەزیری نەوت ئیحسان عبدالجبار ڕایگەیاند ئەم گرێبەستە لە میانەی پلانی وەزارەتە بۆ دوبارە بنیاد نانەوەی استولی نیشتمانی گوازەرەوەی نەوتی عیراقە کەبەهۆی جەنگەوە زەرەری بەر کەوتووە.
هەروەها وەزیر جەختی لەسەر گرنگی و پێویستی بەهێزکردنی کەشتی گەلی نیشتمانی کرد تاوەکو نەوتی پێ بگوێزرێتەوە بۆ بەندەر کانی جیهان، ووتی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ڕاگەیاندووە کە گوازەرەوەی نیشتمانی لە پێشە، تاوەکو لە ڕێیەوە داهاتی زیاتر بەدەست بخەین و ئەو کەرتەش ببوژێنینەوە و بتوانین کێبەرکێی کۆمپانیا هاوشێوەکانی جیهان بکەین.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گوازەرەوە نەوتیەکانی عێراق احمد خزعل ڕایگەیاند “ئەمڕۆ خشتی یەکەمی گەشەپێدانی گواستنەوەی نیشتمانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ترمان دانا، لە ڕێی گرێبەستێکەوە لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا پسپۆڕەکانی بواری دروستکردنی کەشتی گوێزەرەوەی نەوت، بە دروستکردنی دوو کەشتی گوێزەرەوەی نەوت بەتوانای بارکردنی ٣٠ تۆن بۆ هەر یەکێکیان. لە دوای ١٨ مانگ لە بەرواری ئیمزا کردنی گرێبەستەکەوە تەسلیم دەکرێت.
هەروەها ووتی لە بەرنامەی کۆمپانیاکەماندا یە کە گرێبەستی دروستکردنی کەشتی گەورە بکەین کە لە توانایدا بێت ٢ ملیۆن بەرمیل باربکات. لەگەڵ ئامادەکردن و ڕاهێنان بە کرێکاران بە نوێترین ئامێر و و تەکنۆلۆژیا لەو بوارەدا.
شایانی باسە کۆمپانیای گوازەرەوەی نەوتی عێراقی IOTC کۆمپانیایەکی نیشتمانیە و یەکێکە لە پێکهێنەرەکانی وەزارەتی نەوت و پسپۆڕی لە گواستنەوەی دەریای نەوت و بەرهەمە نەوتییەکاندا هەیە.
کورتەیەک لەسەر کۆمپانیای گوازەرەوەی نەوتی عێراق (کەشتی بارهەڵگری نە وت)
کۆمپانیای کەشتی بارهەڵگری عێراق ساڵێ 1972 دامەزراوە، کە بە 7 بارهەڵگر دەستی پێکرد وە توانای هەر بارهڵگرێک بریتی بوو لە 35.000 تەن وەکو سەرەتایەک بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراقی بە ئاڵای عێراقەوە .
لە ساڵێ 1975 ئستوڵی بارهەڵگرەکان فراوان بوو تا بری یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بەهۆی بارهەڵگری عێراقەوە دەگوازرایەوە.
ساڵێ 1975 ژمارە بارهەڵگرەکان گەشتە 22 بار هەڵگر بە ئەندازەو قەبارەی جیا تا نزیک بوویەوە لە 1.300.000 تەن وەلە ساڵێ 1982 دا گەشتە لوتکە بە 24 بارهەڵگر .
ساڵی 1992 بەهۆی جەنگی کەنداوی دووەمەوە استوڵی بارهەڵگری عێراق تێکشکا.
ساڵی 2007 چوار بارهەڵگر کڕدرا کە توانای 13.000 تەنە وەکو سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنەوەی استوڵی بارهەڵگری عێراق.
قسەی ئەوە هەیە کە چەند بەرپرس و بازرگانێکی هەرێمیش چەندکەشتی بارهەڵگری نەوتیان هەیە. ئەوە شتێکی ئاساییە حکومات و بازرگان کەشتی بازرگانییان هەبێت بەڵام ئاسایی نییە کە بەرپرس هەی بێت ئەوە دەبێتە سەرەتای گەندەڵی لەهەر حکومەتێکدا بێت، هۆکارەکەشی ئاشکرایە دەستەڵات بۆ بەرژەوەندی ئەوکەسانە بەکاریان دەهێنێت.