بەپێی هەواڵێکی پێگەی بلومبێرگ ئەمریکی لە هەنگاوێک دا کەپێشتر ڕوی نەداوە لە لایەن ئیدارەی ترامپەوە و ئەگەری ئاڵۆزبوونی بارودۆخی گواستنەوەی نەوتی جیهان هەیە لە ناوچەی گەرووی هورمزدا گەر ئێران وەڵام بداتەوە. ئەویش ئەوەیە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستی گرتووە بەسەر چوار کەشتی دا کە بەنزینی ئێرانی گواستوەتەوە بۆ ڤەنزوێلا.
وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ٢٠٢٠/٨/١٤ ڕای گەیاند کە دوو کەشتی هەڵگری ١ ملیۆن و ١١٦ هەزار بەرمیل نەوت بوون دەستی یەسەرداگیراوە بەهاوکاری هاوڕێی کانمان . ئەوەی دیار نییە نازانرێ لە کوێ دەستیان بەسەردا گیراوە چونکە لە نێوان مانگی ئایار و حوزەیراندا ئامێری چاودێری سەتەلایتە کانیان کوژاندەوە بۆ ئەوەی چاودێری نەکرێن.
هەروەها وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئەمە گەورەترین کرداری دەستبەسەرداگرتنی باری نەوتە لە لایەن حکومەتی ئەمەریکاوە کە وەکو دەڵێن سوپای پاسدارانی لەپشتە و لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە.
ئەگەر چی ئەگەرێکی لاوازە بەڵام لە ئەگەری تۆڵە سەندنەوەی ئێران دا ئاڵۆزی و پشێوی بۆ کەشتیەوانی جیهانی لە گەرووی هورموزدا دروست دەبێت ، بەڵام کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لاوازدەبێت، چونکە بەهۆی کۆڤید -١٩ وە بەرهەم کەمی کردووە و خواست لەسەر نەوت لاوازە.
ئێران بەرهەمە نەوتییەکانی وەکو بەنزین دەنێرێت بۆ ڤەنزوێلا وەکو تەحەدای ئەو گەمارۆیەی کە تەنگی بە ئێران و ڤەنزوێلا هەڵچنیوە هەروەها ڤەنزوێلا توانای بەرهەم هێنانی یەنزینیان نییە بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەپاڵاوگەکانی توشی بوون ،بۆیە پێویستی بەبەنزینە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ.
پێشتریش لەمانگەکانی ئایار و حوزەیراندا پێنج کەشتی بەنزینی ئێران کە هەڵگری ١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل بووە گەشتووەتە ڤەنزوێلا . چاودێران ئەم کردارەی ئێران بە ڕوبەڕو بوونەوەی گەمارۆی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو ووڵاتە لێکدایەوە.
سەفیری ئێران لە ڤەنزوێلا حوجەت سولتانی لە چریکەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ووتی کەشتییەکان ئێرانی نین بەبێ ئەوەی ئاماژە بە بارەکانی بکات .
هەروەها لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی دا پرسیار دەربارەی کەشتییەکان لە دۆناڵد ترامپ کرا لەوەڵامدا وتی دەستمان بەسەریاندا گرتووە و ئەیان گوازینەوە بۆ هیوستن، ئەبووایە ئێران ئەوکارەی نەکردایە .
شایانی ئاماژە پێکردنە ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتە لە جیهاندا و لە ساڵی ٢٠١٧ ئاستی بەرهەم هێنانی نزیک بوەتەوە لە ٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بەڵام پشتگیری وڵاتە یەکگرتووەکان لە سەرۆکی پەرلەمان خوان گوایدۆ و دەستبەردارنەبونی سەرۆک کۆمار نيكۆلاس بادورۆ بۆ سەرۆکی پەرلەمان، جارێکی تر ئەمەریکا گەمارۆکانی بەسەر ئەو وڵاتە توند کردەوە.
لە ساڵی ٢٠١٩ دا بەرهەمی نەوتی ئەو وڵاتە کەمی کرد بۆ ٦٥٠ هەزار بەرمیل و لەچارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٣٥٠ هەزار بەرمیل و ئێستاش لە چارەکی سێهەمدا بەرهەمی کەمی کردووە بۆ ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها پاڵاوگەکان پێویستیان بە چاککردن و هاوکاری تەکنیکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە کار کردن و و پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەڵام بەهۆی گەمارۆوە ناتوانرێت چاکبکرێنەوە و زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانیش بەرهەمیان وەستاوە چونکە کڕیاریان نییە بەهۆی گەمارۆکانی ئەمەریکا وە.
هەرچی ئێرانیشە بەرهەمی زۆر کەمی کردووە بەهۆی گەمارۆی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە ، بەڵام ئێران بەردەوام هەوڵی هەناردەی نەوتەکەی دەدات لەڕێگەی قاچاخەوە. یەکێک لەو شێوازانەی کە بەکاری دەهێنێت بە قاچاخ لە کەنداوە وە کەشتی بار هەڵگری بچووکیان داخڵی ئاوی عێراق دەبن و دۆکیومێنت کانی دەگۆڕن و وئەوەی وەکو نەوتی عێراق بیناسێنن .
یاخود بەهەمان شێوەی ئەم چوار کەشتیەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە، ئامێری چاودێری سەتەلایتەکەیان دەکوژێننەوە بۆئەوەی لە ژێر چاودێری دا نەبن و وون ببن. یاخود نەوتەکە لەدەریادا دەگوێزنەوە بۆ کەشتیەکی تر تاوەکو سەرچاوەی نەوتەکە بشاردرێتەوە.
ڤەنزوێلاش ئەم ڕێگانەی بکار هێناوە بەڵام زۆر سەرکەوتوو نەبوو، ئێران تاڕادەیەک بۆی چووتە سەر و سەرکەوتوو ترە لەو بوارەدا.
سەرچاوە
بلومبێرگ