داتاو زانیرییەکانی بارکردن نیشانی دەدات کە هەناردەی دووەم گەورە بەرهەمێنی رێکخراوی ئۆپی (عێراق) تائێستا لەمانگی حەوتدا زیادی کردووە. و تائێستاش لەوڕیژەیەی کە بەڵێنی دابوو بە ڕێکخراوەکە کەمی کاتەوە زیاتر بەرهەم دێنێت.
تێکڕای هەناردەی عێراق لە باشورەوە لە بیست ڕۆژی مانگی تەموزدا بریتی بووە لە ٢,٧ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای ریفینیتیڤ ئیکون دوو سەرچاوەی تر.وە ئەم ژمارەیە هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نەهاتووە بەراورد بە ژمارە هەناردەی فەرمی لەمانگی حوزەیراندا لە باشوری وڵاتەوە.
بەپێی ڕێکەوتنەکەی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس کە لە مانگی ئایاردا لەسەری ڕێکەوتن پشکی عێراق لە کەم کردنەوەی بەرهەم بریتی بوو لە ١ ملیۆن و شەست هەزار بەرملی رۆژانە. داتاکانی مانگی تەموو ئاماژە بەوە دەکەن هێشتا عێراق ماویەتی پابەندی تەواوی بەڵێنەکانی ببێت و لەورێژەیەی بۆی دیاری کراوە زۆر زیاتر هەناردەی هەبووە. پێشتر عێراق بە ئۆپیک پلەسی ڕاگەیاندبوو لە مانگەکانی داهاتودا کە قەرەبووی ئەو زیادەی بەرهەمە دەکاتەوە کە لە مانگەکانی ئایار و حۆزەیراندا هەیبووە.
باشوری ئێراق دەروازای سەررەکی هەناردەی نەوتەکەیەتی ، بۆیە دەبێت بڕێکی زۆر لەو کەمکردنەوەیە دەبێت لە هەناردەی باشوردا دەربکەوێت.
عێراق سەرەتا لەساڵی ٢٠١٧ دا دوو دڵ بوو لە بەشداری کردن لە هاوپەیمانیەکەی ئۆپیک پلەس بەڵام بەشداری کرد و ئاستی پابەندیشی لە چەند ساڵی ڕابوردوودا لاوازبووە. ئێستا عێراق پێی وایە لە بەرژەوەندییەتی بەشدار و پابەند بێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمەوە.
ئەوەی جێی سەرنج و تێبینییە بەپێی زانیارییەکانی بارکردن بەرهەمی عێراق لە باکورەوە بەڕیژەیەکی زۆر زیادی کردووە لە مانگی تەموزدا. تائێستا ئاستی هەناردە لە باکورەوە کەمترنییە لە ٤٥٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە. لە کاتێکدا لەمانگی حوزەیراندا ٣٧٠ هەزار بەرمیل بووە. واتە تائێستا ئاستی هەناردەی باکور رۆژانە ٨٠ هەزار بەرمیل زیادی کردووە. وە بەتێکڕا هەناردەی عێراق لەم ٢٠ ڕۆژەدا ٣ ملیۆن و ١٥٠ هەزار بەرمیل بووە
. بەپێێ زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاستی پابەند بوونی عێراق لە حوزەیراندا بریتیبووە لە ٨٨% وە ئەگەر هەناردە بەم شێوەیە بێت ئەوالە تەموزدا ئاستی پابەندبوون دادەبەزێت بۆ ٦٥% .
لە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز وەرگیراوە