ئەمرۆ چوارشەممە هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس ڕیککەوتن لەسەر شل کردنی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت لە مناگی ئاب دا،رایانگەیاند ئەم بریارە هاوکاتە لەگەڵ بوژانەوەی لەسەرخۆی ئابووری جیهان، بەڵام ڕاشیانگەیاند کە ئەگەر هەیە بە هۆی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کرۆناوە گەڕانەوەی بالانس بۆ بازاری نەوت ئاڵۆز بکات.
ڕێکخراوی ئۆپیک و هاپەیمانەکانی کە ناسراون بە ئۆپیک پلەس لەمانگی نیساندا ڕێککە وتن کەوا بەسێ قۆناغ بەرهەمی نەوتی وڵاتانی هاوپەیمانییەکە پێکهاتون لە ٢٣ وڵات کەم بکەنەوە.
قۆناغی یەکەم سەرەتا لە مانگی ئایار تا کۆتایی حوزەیران بوو پاشان درێژ کرایەوە تا کۆتایی تەموز بەڕێژەی ٩,٧ ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا واتە بەڕێژەی ١٠% بەرهەمی نەوتی جیهان، دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە سێ یەکی خواست لەسەر نەوت لەجیهاندا کەمی کردبوو.
ئەمرۆ بەشیوەیەکی فەرمی بڕیار درا بچنە قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنەکەیانەوە، لە سەرەتای مانگی ئاب تا کۆتایی کانونی یەکەم ، بەرهەمی هاوپەیمانیەتیەکە بەئەندازەی ٧,٧ م.ب.ڕ کەمبکرێتەوە.
وەزیری وزەی سعودیە شازادە عبدالعزیز بن سەلمان رایگەیاند کاریگەری کەمکردنەوەکە زیاتر دەبێت بەتایبەت کاتێک ئەو وڵاتانای کە لەمانگەکانی ئایار و حوزەیرانداشێوەیەکی تەواو پابەند نەبوون بەورێژەیەی بۆیان دیاری کراوە، ئەوا لە مانگەکانی ئاب و ئەیلولدا قەرەبوی دەکەنەوە، وەکو ئاماژەیەک بۆ هەریەک لە عێراق و نەیجریاو ئەنگۆلا و کازاخستان کە لەو دوو مانگەی رابوردودا ١٠٠% پابەند نەبوون. بەو قەرەبووە وە کۆی کەمکردنەوەکە دەگاتە ٨,١ بۆ٨٫٣ ملیۆن بەرمیل نەوت.
هەروەها بن سەلمان وتی دوای ئەوەی چوینە قۆناغی دوەمی رێکەوتنەکەوە بە هۆی بوژانەوی بازارەوە ئەو نەوتە زیادەیەی کە دەخرێتە بازار بەکار دەبرێت . ئەم وتانەی وەزیری نەوت لە دوای کۆبونەوەی لیژنەی راوێژکاری وەزاری هاوپەیمنای ئۆپیک پلەس ناسراو بە JMMC.
هەروەها وتی هەناردەی سعودیە لەمانگی ئابدا وەکو مانگی حوزەیران دەمێنێتەوە ، چونکە ٥٠٠ هەزار بەرمیل لەو بڕە زیادەیە بۆ بەکاربردنی ناوخۆ بەکاردە هێنرێت
ئەمرۆ نرخی نەوت بەرزبویەوە بۆ سەرو ٤٣ $ لە کاتێکدا لەمانگی نیساندا دابەزی بۆ خوار ١٦ دۆلار کە نزمترین ئاست بوو لە ٢١ ساڵی ڕابوردودا.
بەهۆی بوژانەوەی نرخەوە بەرهەمی هەندێک لەبەرهەم هێنەکانی ئەمەریکا جارێکی تر دەستی پێکردووەتەوە. روسیاو ئۆپیک بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دەیانەوێت نرخی نەوت هێندە بەرز نەبێتەوە کە چانس بدات بە رکەبەرەکەیان کە ئەمەریکایە بەرهەمیان ببوژێتەوە.
رێکخراوی ئۆپیک رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە لەساڵی ٢٠٢١ دا بوژانەوە لەبازاڕی نەوت دا بە ڕێژەی ٧ م.ب.ڕ دەبێت دوای ئەوەی لەمساڵدا خواست کەمبوبوەوە بە ئەندازەی ٩ م.ب.ڕ.
بەڵام ترس لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا باڵی کێشاوە بەسەر بازاردا، بەپێی ئە و بەڵگانەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بینیویەتی ئۆپیک+ دەڵێت ” شەپۆلێکی بەهێزی دووەم کاریگەردەبێت لەسەر ئەوەی خواست بەرێژەی ١١ملیۆن بەرمیل کەم کاتەوە لەم ساڵدا” وە هەوروەها دەڵێت بەپێی ئەم سیناریۆیەبێت ، لە بارودۆخێکی وادا هاوپەیمانێتی ئۆپیک + ناتوانێت تا کۆتای ساڵ سەرکەتوبێت لە چارەسەرکردنی کەڵەکەبوونی زۆری پشکە جیهانییەکان .
سیناریۆیەکی لەم شێوەیە پلانی ئۆپیک هەڵدەوەشێنێتەوە کە قۆناغی سێیەمە لە ڕێکەوتنەکەیان بە خستنە بازاڕی ٦ ملیۆن بەرمیلی زیاتر لە ساڵی ٢٠٢١ دا .
سەرچاوە : ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز