بەرهەمهێنەرانی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشت زیاتر دەبەستن بەنەوتێک کە کبریت( فسفۆڕ) ی بەرز و چڕی زۆرە، دوای ئەوەی پاڵاوگەکانی ئاسیا داخوازیان لەسەر ئەو جۆرە لە نەوت زیاد کردووە. بەتایبەت دوای ئەوەی هاوپەیمانێتی ئۆپیک پلەس بەنیازە بەرهەم زیاد بکات ئەمەش هاوکار دەبێت کە دابینکردنی ئەو جۆرە نەوتە زیاد بکات.
هەریەک لە عێراق ، ئیمارات و قەتەر نرخی فرۆشی نەوتی فەرمی مانگی ئاب لە جۆری مامناوەند- ترش (Medium- Sour) زیادکردووە . ئاسیا هەندێک لە پاڵاوگەی نەوتی زۆر پێشکەوتووی جیهانی هەیە کە دیزاین کراون بۆ ئەوجۆرە نەوتە خاوە ، کە داخوازی زیاتر لەسەر بەراورد بە نەوتی جۆری سوکتر ، چونکە ئەو نەوتە ترشە سوتەمەنی فرۆکە و دیزلی زیاتری لێ بەرهەم دێت. ئەم جۆرە مام ناوە دو ترشە لە نەوتی خاو فشاری زیاد لە سەر خستنە روی هەیە ، بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپیک پلەس و ئەو گەمارۆیەی لەسەر بەرهەمی ڤەنزولا و ئێران هەیە . وەلەهەمان کاتدا خستنەروی ئەو جۆرە لە نەوتی کە کبریتی کەمە زیاترە.
جۆن دریسۆن گەورە سرەاتیجیست لە کۆمپانیای JTD EnergyService لە سەنغافورە دەڵێت ” لە ژینگەیەکدا کە خواست کەمە پاڵاوگەکان کەمتر مەیلیان بەلای نەوتی سوک هەیە ، زیادی ڕێژەی کبریت لەنەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهای باشتر دەدات بەپاڵاوگەکانی ئاسیا کە ئاڵۆزترن”
عێراق نرخی مانگی ئابی بۆ نەوتی بەسرە سوکی مامناوەند (Medium light) بە ٢,١$ لە نرخی بێنچمارکی عمان – دبی دیاری کرد، کە بەرزترینە لە شەش مانگی ڕابوردودا. ئەبوزەبی نرخی زاکۆی سەرو بە ٢٠ سەنت لەسەرو جۆری موربان دیاری کردووە، لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا یەکسان بوون. نرخی نەوتی خاوی ماربین قەتەر تۆزێک لەسەرو قەتەر لاندی سوک بووە بۆمانگی ئایندە.
نرخی نەوتی خێرا رەنگدانەوەی خواست و خستنەڕوو بوو. کۆمپانیای سۆمۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق نەوتی بەسرەی سوکی بە ٩٠ سەنت لەسەروو نرخی فەرمی مانگی رابوردووە وە فرۆشتووە، لە کاتێکدا نەوتی دوبەی سوک-ترش (Light- Sour) موربان بە ٨٠ سەنت کەمتر لە نرخی خێرا مامەڵەی پێوە کراوە.
خاوی مۆربان جۆرێکە (Disillates- rich) دڵۆپاندن – دەوڵەمەند. API ئەی پی ئای ٤٠ وڕێژەی سولفەری 0.7% کە زۆر داوا لەسەرە بەتایبەت لەوکاتانەی داوا بۆ مەبەستی پیشەسازی زۆرە ,لەکاتێکدا خاوی بەسرەی سوک کە API ئەی پی ئای ٣٠ و سولفەری ٢,٩ % پاشماوەی زیاترە کە دەتوانرێت بگۆڕرێت بۆ سوتەمەنی بەنرخ وکو بەنزتن لەڕیگەی دوبارە تێکشکاندنیەوە لە پاڵاوگەکان.
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوبەشی وەزاری ئۆپیک پلەس بریاربدەن لەسەر ئەوەی ئایا ئەو٢٣ وڵاتە بەرهەم بە ٩.٦ م.ب.ر کەمدەکەنەوە بۆ مانگێکی تر یان وەکو پلانیان بۆ دانابوو لەسەرەتای رێکەوتنەوکەوە ئاستی کەمکردنەوەکە دادەبەزێنن بۆ ٧،٧ ملیۆن بەرمل لە ڕۆژێکدا.