ئاژانسی وزەی نیودەوڵەتی راپۆرتی مانگانەی خۆی بڵاو کردەوە بۆ مانگی تەموز.
وەرگێڕان و ئامادەکردنی یادگار سدیق گەڵاڵی
ڕاپۆرتی بازاڕی نەوت OMR ی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دەادەنرێت بە یەکێک لەمتمانەپێکراوترین سەرچاوەی زانیاری ، پێشبینی، هەڵسەنگاند و شیکردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت. لە ڕاپۆرتەکەدا بەوردی تیشک دەخاتە سەر دابینکردن( خستنە ڕوو)، خواست، ئەمبارکردن،نرخ، پاڵاوتن هەروەها بازرگانی نەوت بۆ وڵاتانی ئەندامی ئاژانسەکەو دەرەوەی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی.
هەوڵ دەدەین تیشک بخەینە سەر خاڵە سەرەکیەکانی ڕاپۆرتەکە.
• خستنەڕوو( Supply)
دابین کردن یان خستنە رووی نەوتی جیهان بەڕێژەی ٢٫٤ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە لە مانگی حوزەیراندا بۆ نزمترین ئاستی ٩ ساڵی رابوردو دابەزیوە، بڕی ٨٦,٩ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە خراوەتە ڕوو. ئەمەش هۆکارەکەی بۆ پابەندبوونی بەهێزی وڵاتانی هاوپەیمانی ئۆپیک پلەس دەگەڕێتەوە، لە گەڵ کەم کردنەوەی زۆری بەرهەمی وڵاتانی دەرەوەی هاوپەیمانی یەکە بە ڕێبەرایەتی ئەمریکاو کەنەدا.
بەم کەم کردنەوەیە بەرهەمی نەوتی جیهان لەمانگی نیسانەوە بەبری ١٤ ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە. ئەگەر ئەم پابەندییە بەکەم کردنەوەی بەرهەم بەردەوامبێت وەک ڕێک کەوتون لەسەری ئەوا ئەوا خستنەڕووی نەوتی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠ دا دادەبەزێت بۆ ٧٫١ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، پێش ئەوەی گەشەکردنێکی کەم بەخۆیەوە ببینێت بە ئەندازەی ١٫٧ م.ب.ڕ لەساڵی داهاتودا.
• خواست لەسەر نەوت Demand
خواستی جیهانی لەسەر نەوت دابەزیوە بە ئەندازەی ١٦٫٤٧ م.ب.ڕ لەسەربنەمای چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠٢٠.
لەمانگی ئایاردا خواست لەسەر نەوت لەچین و هیندستان زیادی کردووە، چین بەبڕی ٧٠٠ هەزار بەرمیل ڕۆژانە و هیندستان ١٫١ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە.
چاوەڕێ دەکرێت خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٠ دابەزێ بە بڕی ٧٫٩ م.ب.ڕ وە لەساڵی ٢٠٢١ بۆ ٥٫٣ م.ب.ڕ واتە زیاد بونی خواست لە ٢٠٢١. ئەوڕێو شوێنانەی لە ماوەی رابوردودا گیراوەتەبەر بۆ ڕێگرتن لە دوبارە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا نادڵنیایی دروستکردووە بۆ پێشبینیی کان .
• پاڵاوگەکان ، ئەنبار و نرخی نەوت
ڕاپۆرتەکە باسی خواستی پاڵاوگەکان و بەکاربردنیان دەکات پێی وایە بەکاربردنی پاڵاوگەکان دادەبەزێت بەڕێژەی ٦,٤ م.ب.ڕ واتە بەبڕی ٧٥٫١ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە بەکاربردنی پاڵاوگەکانە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا. و لەساڵی ٢٠٢١ دا بەکاربردن زیاد دەکات و ڕێژەی کەم کردن دەگاتە ٤٫٧ م.ب.ڕ.
سەبارەت بە نرخی نەوت دەڵێت لەمانگی حوزەیراندا بۆ مانگی دووەمە کە نرخی نەوتی دەریای باکور بە بەرزی ماوەتەوە نرخ لە نێوان ٣٨ بۆ ٤٣ دۆلاردا خۆی گرتووە.
ئەمباری نەوتی جیهانیش دابەزیوە بۆ ٣٤٫٩ ملیۆن بەرمیل لەکاتێکدا لەمانگی ئایاردا ڕێژەیەکی بێوێنە بووە ١٧٦٫٤ ملیۆن بەرمیل.
لەڕاپۆرتەکەدا دەڵێت نیوەی دووەمی ئەمساڵ چاوەڕوان نەکراو بوو بەوهیوایەی نارەحەت ترین ڕۆژەکانمان لەدوای خۆمان بەجێ هێشت بێت. بوژانەوی چالاکییە ئابوورییەکان بەدی دەکرێت لەڕێی ئاماژەکانی باشبونی زیاد بوونی هاتوچۆوە لەزۆرێک لەوڵاتان، لەگەڵ ئەوەشدا زیادبوونی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێکدا بەتایبەتی ئەمەریکای باکور و لاتینی وای کردووە جارێکی تر بەربەست بخرێتە بەردەم هاتەوچۆ لەو وڵاتانە ، ئایندە دەریدەخات گەورەیی زیانەکانی چەندە.
سەبارەت بە خواست لەم ڕاپۆرتەدا زانیاریەکان دەری دەخەن کە خراپترین ماوە بۆ خواست لە سەر نەوت نیوەی یەکەمی ساڵ بووە . خواست لەسەر نەوتی لە جیهاندا بە بڕی ١٠,٧٥ م.ب.ڕ کەمی کردووە، چاوەڕێ دەکرێت لەنیوەی دووەمدا کەم ببێتەوە بۆ ٥٫١ م.ب.ڕ. پێشبینی دەکەین ئەم ساڵ خواست لەسەر نەوت بریتی بێت لە ٩٢١ بیت واتە بڕی ٧٫٩ م.ب.ڕ بەراورد لەساڵی ٢٠١٩ کەمیی کردووە.ڕێزەی کەم کردنەکە تۆزێ کەم تر بووە لەوەی کە ئێمە پێشتر پێشبینیمان دەکرد، ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژەی کەم کردن لە چارەکی دووەمدا کەمتر بووە لەوەی ئێمە پێشبینیمان کردبوو.
پێشبینی بۆ ٢٠٢١
سەبارەت بە پێشبینیەکانی ساڵی ٢٠٢١ ڕاپۆرتەکە هەندێ گۆڕانکاری بچوکی کردووە ، دەڵێت چاوڕێمان بۆ خواست لەساڵی داهاتوودا بریتی یە لە ٩٧٫٤ م.ب.ڕ یە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لەسەر خواست ڕودەدات لە ٢٠٢٠ باشبونی خواست کەمتر دەبێت و لە ٥٫٣ م.ب.ڕ دەبێت ،بەڵکو چاوەڕێ دەکەیین تێکڕای خواست لە ٢٠٢١ دا ڕۆژانە ٢٫٦ ملیۆن بەرمیل کەمتر بێت لە ٢٠١٩ .
بەڵام سەبارەت بە خستنە ڕوو یان بەر هەم هێنانی نەوت بەرهەمی جیهانی بەشێوەیەکی تیژ دابەزیوە بۆ ١٣٫٧ م.ب.ڕ و کەمتر بووە لە مانگی ئایار. پابەند بونی هاوپەیمانیەتی ئۆپیک پلەس لە مانگی حوزەیراندا ١٠٨٪ بووە و لە ناویاندا سعودیە بڕی ١ ملیۆن بەرمیلی زیاتر لە پشکی خۆی کەمکردوەتەوە، ئەمە وای کردووە بەرهەمی ئۆپیک دابەزێت بۆ کەمترین ئاست لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابوردودا. هاوتا لەگەڵ کەم کردنەوەی ئۆپیک پلەس بەرهەم هێنەکانی تریش بەرهەمیان بەڕێژەیەکی زۆر کەم کردوەتەوە بە تایبەت ئەمەریکا، بڕی کەمبونەوەی نەوتی ئەمەریکا لەمانگی نیساندا ١ ملیۆن بەرمیل بووە و هەڵسەنگاندنە کانمان دەڵێت ١,٣ ملیۆن لە مانگی ئایار و لە حوزەیراندا ٥٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی ئەمەریکا کەمی کردوو. چاوەڕێ دەکرێت لەنیوەی دووەمی ساڵدا بەرهەم زیاد بکات، نەوتی ئەمەریکا هێواش هێواش ببوژێتەوە هەروەها قۆناغی دووەمی ڕێکەوتنەکەی ئۆپیک پلەس دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە واتە بەرهەمیان ٢ ملیۆنێک زیاد دەکەن ، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت بەرهەمی نەوتی لیبیاش زیاد بکات بۆ نزیک لە ٩٠٠ هەزار بەرمیل ( لە ئێستادا ١١٠ هەزار بەرهەمیەتی).
لەگەڵ ئەوەی نرخی نەوت بوژانەوەی بەخۆوە بینیوە لە دوای مانگی ( نیسانی ڕەش) بەڵام دوبارە بڵاو بونەوەی کۆرۆنا ئاماژەی ئەوەیە ئەم ڤایرۆسە هێشتا کۆنترۆڵ نەکروا و بە دڵنیایی مەترسی بۆ پێشبینیەکانی بازاڕی نەوت نەرێنیە.