لە ساڵی ٢٠١٩ دا وەزارەتی نەوتی عێراق و لە ڕێیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقەوە(سۆمۆ) بڕی ١ملیار و ٢٨٩ ملیۆن و ٨٧٨هەزار و ٥٩٣ بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە بە داهاتی ٨٧ ملیار و ٦٩٨ ملیۆن ٦٣٣ هەزار و ٥٣٨ دۆلار بووە. تێکڕای نرخی نەوت لە وساڵەدا ٦٠ ٥ سەنت بووە. زۆرترین هەناردە لەمانگی کانوونی دووەم دابووە بە بڕی ١٣ ملیۆن و ١١١ هەزار و ٤٢٩ بەرمیل نەوت و زۆرترین داهاتیش لە مانگی ئایاردا بووە بە بڕی ٧ ملیار و ٢٠ ملیۆن و ٦٦٧ هەزار دۆلار.
حکومەتی عێراق ٩٣% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، لەگەڵ ئەوەی ئەو داهاتە زۆرەی هاتووەتە دەست بەڵام بەردەوام کورتهێنانی هەبووە لە بوجەدا. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ وە بەهۆی دابەزینی زۆری نرخەوە داهاتی نەوت زیاتر لە شەش ملیار دۆلارەوە دابەزی بۆ ١ملیار و ٤٢٣ ملیۆن دۆلار واتە ٧٧% داهاتی نەوت کەمی کرد. ئێستا نرخی نەوت بەراورد بە مانگی نیسان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و لەمانگی حوزەیراندا داهاتی نەوتی عێراق بەرزبووەتەوە بۆ ٢ ملیار و ٨٦١ ملیۆن دۆلار واتە ٥٠% داهات زیادی کردووە . بەڵام هێشتا زۆری ماوە بگاتە ئەو ئاستەی پێش دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی کۆڤید ١٩وە . لەمانگی حوزەیراندا بەرهەم تەنها ٤٦% ی سەرەتات ساڵ بووە.