روونبین
دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دا ، کۆمپانیای گێنێڵ ئەنێرجی ، (گێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد)، دۆسیەیەکی ناوبژیوانی دۆڕان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەسەری تۆمارکرابوو، سەبارەت بە مافی حکومەتی هەرێم بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان بۆ کێڵگەکانی میران و بینا باوی.
کۆمپانیای گنێڵ ئەنێرجی دەڵێت ‘بە سەرنجدان لە هۆکاری سنوورداری تانەدان لە بڕیاری ناوبژیوانی LCIA، هیچ تانەیەکمان لە بڕیارەکە نەداوە وادەی تۆمارکردنی تانەدان لە بڕیارەکەش تێپەڕیوە.
ئێستا لە پرۆسەی دیاریکردنی تێچونەکانە، تیایدا ناوبژیوانان بڕی ئەو تێچوونانە دیاری دەکەن کە دەبێ بەسەر کۆمپانیای گێنێڵ ئەنێرجی (گێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەددا) بسەپێندرێت.
قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیە ئەوە بوو کە حکومەتی هەرێم داواکاری خۆی بۆ تێچوونەکان پێشکەش بە دەستەی ناوبژیوانی بکات. حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای نزیکەی ٣٦ ملیۆن دۆلار دەکات بۆ ئەو تێچوونانەی کە تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ تووشی بووە.
کۆمپانیاکە پێی وایە، ئەم بڕە پارەیە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە کۆی تێچووی کۆمپانیای جێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بە درێژایی پرۆسەی ناوبژیوانی کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە لە ساڵی ٢٠٢١ دەستیپێکردووە.
قۆناغی داهاتووی پرۆسەکە ڕێگە بە (گێنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد) دەدات کە تانە پێشکەش بکات لە دادگای ناوبژیوانی دژی داواکاری تێچووی حکومەتی هەرێم.
گەنێڵ پێی وایە ئەو بڕە پارەیی حکومەتی هەرێم وەکو قەرەبوو داوای دەکات زۆرە، کۆمپانیاکە دەڵێت، ەبێت دڵنیابین لەوەی کە بڕیاری کۆتایی لەسەر تێچوونەکان سنووردارە بەو تێچوونانەی کە بە شێوەیەکی مەنتقی، دادپەروەرانە و پێویست تووشی بووە.
- کێڵگەی بنەباوێ ٣٠٠ کم لەسنووری تورکیاوە دورە وە ٦٠ کم لە هەولێرە وە . یەکەم گرێبەست لەساڵی ٢٠٠٦ کراوە. یەدەگی نەوتی بنەباوێ مەزەندەکراوە بە ٣٤ ملیۆن بەرمیل نەوت لە جۆری زۆر سوك API 45 و هەروەها یەدەگی گازیش بە ٨٫٢ ترلیۆن مەتر سێجا مەزەندەکراوە.و لەساڵی دا ٢٠٠٧ یەکەم بیر لێدراوە و تا ساڵی ٢٠١٤ شەش بیر لێدراوە و تەواو بووە ، هەر لەو ساڵەدا ڕاگەیەنرا کە بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە کەمە بەڵام گازێکی زۆری هەیە. بنەباوێ بەرهەمی گازی چاوەڕێدەکرێت بەدوو قۆناغ لە ٣٥٠بۆ ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا ڕۆژانە بێت. یەکەم ماوەی بنیات نان و دووەمیش ماوەی سەقامگیری بەرهەم کە پێدەوترێ (Plateau period). پاشتر بەپێی گرێبەستی کرین Lifting Agreement کە لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ دا ئیمزاکراوە، حکومەتی هەرێم گازی بنەباوێ دەکرێت بەنرخی ١,٢$ بۆ هەر هەزار پێ سێ جایەك. بەپێی رێکەوتنەکە پەرەپێدان بە دوقۆناغ دەکرێت، قۆناغی بنیات نان کە دوساڵە و قۆناغی دوەم ١٠ ساڵ دەبێت.
- کێڵگەی گازی میران دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانییەوە، ڕووبەری گرێبەستی میران 293 میل چوارگۆشەیە و یەدەگی گازی سروشتی مەزەندە دەکرێت بە ٦.٨ بۆ ٩.١ تریلیۆن پێ سێجا (نزیکەی لە نێوان ١٩٢ بۆ ٢٥٧ ملیار مەتر سێجا) غازی سروشتی و 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە.